ناوەرۆكی بڕیارەكانی ئەمڕۆی حكومەتی هەرێم لەسەر مووچە

دواجار مەسروور بارزانی رازی بوو 
2025-07-30
دیپلۆماتیك
مەسروور بارزانی،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  رایگەیاند لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا : ئەو بڕە نەوتەی ئێستا ئامادەیە بۆ هەناردە و لە لایەن کۆمپانیا بیانییەکان بەرهەم دەهێنرێت، ڕادەستی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) بکرێت بەمەبەستی هەناردەکردنی لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە:هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەوەی لەسەری بووە لە بارەی دۆسیەی نەوت و داهاتی نا نەوتی و پیشتیوانی سەرخستنی لەیەکگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوولایە کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا پەسەند کراوە.

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە حكومەتی هەرێم خۆی قەرەبوی ئەو بڕەی بەرهەمهێنانی نەوت بكاتەوە كە كۆمپانیاكان بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی تەرخانی دەكەن،بەم پێیەش كرێی بەرهەمهێنانی ئەو 50 هەزار بەرمیلە نەوتەی كە رۆژانە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی هەرێم تەرخاندەكرێت لە ئەستۆی حكومەتی هەرێم دەبێت