وتەبێژی سودانی: ئێمە لەرێكەوتنەكە پەشیمان نەبوینەتەوە،چاوەڕێی نەوت و داهاتی ناوخۆین بەدەستمان بگات مووچە دەنێرین

2025-07-31
وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە گوایە حكومەتی عێراق  لەرێکەوتنی هەولێر و بەغداد پەشیمان بوبێتنەوە،بەڵکو چاوەڕێی رادەستكردنی نەوت و داهاتی ناوخۆن، بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش.


باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕێکەوتنی نێوان عێراق و هەرێم پەشیمان نەبۆتەوە، بەڵکو چاوەڕێی هەرێم دەکات نەوتەكەی رادەستی سۆمۆ بكات وداهاتی ناوخۆش ڕادەست بکەن و ئەویش موچەی مانگی شەش بنێرێت.

هەرچەندە دوێنێ حکومەتی هەرێم ئامادەیی نیشاندا بۆ رادەستکردنی ئەو بڕە نەوتەی لەبەردەوستدایە بە سۆمۆ،بەڵام میدیای نزیك لە سەرۆكی حكومەت بڵاویكردەوە كە سودانی پەشیمان بۆتەوە لەرێكەوتنەكە و مووچە نانێرێت