رۆژنامەیەكی بەریتانی: كوردێكی رانیەیی، لەلیستی رەشی ئەمریكایە بەهۆی فرۆشتنی نەوتی ئێرانەوە بە قاچاخی

2025-07-31
دیپلۆماتیك:زەناشناڵە بەریتانی

سەلیم ئەحمەد سەعید هاووڵاتییەکی عێراقی-بەریتانییە و تۆڕێکی فراوانی کۆمپانیا بەڕێوەدەبات کە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە نەوتی ئێرانی بە بەناوی  نەوتی عێراقی دەفرۆشێت،بەو هۆیەشەوە لەلایەن خەزێنەی ئەمەریکا خرایە لیستی رەشەوە.

ئەو گەنجە تەمەن 47 ساڵە خاوەنی ئەو کۆمپانیایانەیە  کە نەوتی ئێرانیان بە قاچاخ بردووە و بەناوی نەوتی عێراقەوە ساغیان كردۆتەوە بۆ بەرژەوەندی حکومەتی ئێران و سوپای پاسداران.




سەلیم  لە ڕێگەی بەرتیلدان بە بەرپرسانی عێراقەوە توانیویەتی نەوتی ئێرانی بگوازێتەوە وەک ئەوەی نەوتی عێراق بێت،بەرپرسەكان فاتورەكانیان بۆ ساختەكردووە و بەڵگەنامەی پێویستیان بۆ دروستكردووە.

ئەمریکییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن، ئەو سەلیم لەرێگەی پاپۆرە نەوتهەڵگرەكانیەوە "بە  دەیان ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران و نەوتی دیکەی بە بەهای ملیارەها دۆلار ناردۆتە دەرەوە".

لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەی ناشناڵ پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەندەنی سەعیدی ئاشکرا کردووە، کە ئەمریکا دەڵێت دوو پاسپۆرتی بەریتانی هەیە و بە چەند ناوێکی نادیار هاتوچۆ دەكات.

هەروەها توانراوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ گەورە کەشتیوانییەکی سوریا ئاشکرا بکرێت کە بەهۆی مامەڵەکانی لەگەڵ حوسییەکان و حزبوڵڵای لوبنان لەژێر سزاکانی ئەمریکادایە. ئەو کەشتیانەی بەشدارن لە بازاڕی ڕەشدا و بازرگانی  بە نەوتی ئێران دەكەن 




ئەمریكیەكان بۆیان دەركەوتووە سەلیم لەگەڵ عەبدولجەلیل مەلا، خاوەن دارایی حوسییەکان و حزبوڵڵا پەیوەندی بەهێزی هەبووە.

رۆژنامەی ناشناڵی بەریتانی دەڵێت،سەلیم لە بەریتانیا خاوەنی دوو هۆتێلی گەورەیە كە یەكەمیان هۆتێلی گەینزبۆرۆ  لە ساڵی ٢٠١٨دا بە بڕی ٦.٥ ملیۆن پاوەند واتە  (٨.٦ ملیۆن دۆلار) کڕیویەتی. 

هەروەها خاوەنی هۆتێلی زە ویلێتە

بە مەزەندەی میدیا بەریتانیەكە  بەپێی دوایین داتاكان کە تۆمارکراون، کۆمپانیاکەی سەلیم لە بەریتانیا خاوەنی ٢٧ ملیۆن پاوەندە.

ڕۆژنامەی سەندەی تایمز بڵاویکردەوە، بەڕێز سەعید خەڵکی شارۆچکەی ڕانیە لە ناوچەی نیمچە سەربەخۆی کوردی عێراق و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٢ هاتۆتە بەریتانیا، دوای ئەوە مافی پەنابەری پێدراوە.

www.thenationalnews.com