کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
شیعەكان تەحەدای ئەمریكا دەكەن كورد و سونە دژی یاسای حەشدی شەعبین
2025-08-04
دیپلۆماتیك
پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی بەتواوەتی شیعەكانی عێراقی خستۆتە بەرامبەر داواكاریەكانی ئەمریكا،لەكاتنێكدا ویلایەتە یەكگرتووەكان بەتوندی لەسەر خەتە كە یاساكە دەرنەكرێت،سەركردەكانی حەشدی شەعبی خواستی ئەوەیان هەیە تەحەدای ئەمریكا بكەن و بەهەر نرخێك بووە یاساكە دەربچێت.تەنانەت گوێ بەو دەرئەنجامانەش نادەن كەبەهۆی ئەو روداوەوە دەكەوێتەوە.
پرۆژە یاساكە جگە لە دژایەتی ئاشكرای ئەمریكا،لەلایەن هەردوو پێكهاتەی سونە و كوردیشەوە رەتدەكرێتەوە و نایانەوێت دەنگی پێ بدەن،هەر بۆیە بایكۆتی هەر دانیشتنێك دەكەن كە بۆ دەنگدان بێت لەسەر پرۆژە یاساكە.
هەرچەندە،لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان بەفەرمی داوای لە سەرۆکایەتی پەرلەمان كردبوو ئەو یاسایە بخرێتە بەرنامەی کار بۆ دانیشتنی رۆژی شەممە،بەڵام بەهۆی نارەزای بونی سەرۆكی پەڕلەمان و جێگرە كوردەكەی و بایكۆتی پەڕلەمان لەلایەن كورد و سونەوە دانیشتنەكە نەكرا.
لە ئێستاشدا سەركردەكانی حەشدی شەعبی فشارەكانیان بۆ سەر سەرۆكایەتی پەرلەمان چڕكردووەتەوە و دەیانەوێت پڕۆژە یاساكە بە خێرایی تێپەڕێت.
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: یاسای حەشدی شەعبی، هەژمونی ئێران لە عێراق بە دامەزراوەیی دەكات و گروپە تیرۆریستییە چەكدارەكان بەهێزتر دەكات، ئەوەش هەڕەشەیە سەروەری عێراق
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine