کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
ئەمەریكا بە 50 ملیۆن دۆلار سەرۆكی وڵاتێكی دەوێت
2025-08-13
دیبلۆماتیك
بە تۆمەتی تێوەگلانیی لە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوەو گواستنەوەی ئەو مادەیە بۆ ناو وڵاتەكەیان، ئیدارەی حكومەتی ئەمەریكا برشی 50 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر كەس و لایەنێك كە " نیكۆلاس مادۆرۆ"ی سەرۆكی ڤەنزوێلای تەسلیم بكات.
ئیدارەی ئەمریكا نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا بە تێوەگلان لە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و پەیوەندی بەو باندە تاوانكارەكانەوە تۆمەتبار دەكات كە ماددەی هۆبەر بۆ ئەمەریكا دەگوازنەوە.
پام بۆندی، داواكاری گشتی ئەمەریكا، ئاشكرای كرد، بەهۆی تێوەگلانی لە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە، ئەمەریكا پاداشتی ئەو زانیاریانەی كە دەبێتە هۆی دەستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی ڤەنزوێلا بۆ دوو هێندە زیادكردووەو 50 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر كەس و لایەنێك كە یارمەتی بدات لە دەستگیركردنی مادۆرۆدا.
لە بەیاننامەیەكدا، "ماركۆ ڕوبیو" وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بڵاویكردەوە ڕایگەیاند، "مادۆرۆ زیاتر لە دە ساڵە سەركردایەتی ڕێكخراوی تاوانكاری "دێس سۆلیس" دەكات، كە لەپشت بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوەیە بۆ ئەمەریكا".
لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕێكخراوی "دێس سۆلیس"ی وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی جیهانی دەستنیشان كرد.
ئیڤان گیل، وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا تێلێگرام ڕایگەیاند، ئەم ڕاگەیاندنە "گاڵتەجاڕترین فێڵ بووە تا ئێستا"، ئاماژەی بەوەشكردووە: "لەكاتێكدا ئێمە پیلانی تیرۆریستی ئاشكرا دەكەین كە لەلایەن وڵاتەكەیەوە ڕێكخراوە، ".
دەربارەی هەوڵ و بڕیارەكانی ئەمەریكا بۆ دەستگیركردنی سەرۆكی وڵاتەكەیان، " ئیڤان گیل" وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، ئەم هەوڵ و ڕاگەیاندنەی ئەمەریكا فێڵێكی زۆر گاڵتەجاڕانەیە.
وەزیری دەرەوەی فەنزوێلا وتیشی:" كەرامەتی وڵاتەكەمان بۆ فرۆشتن نییەو ئەوەی ئەمەریكا ئۆپەراسیۆنێكی پڕوپاگەندەی سیاسییە".
لە ساڵی 2020 بۆ یەكەمجار ئەمەریكا 15 ملیۆن دۆلاری كردە دیاری ئەوكەسانەی كە زانیارییەكانیان دەبنەهۆی دەستگیركردنی مادۆرۆو پاشان خەڵاتەكە لە مانگی یەكی ئەمساڵدا بۆ 25 ملیۆن دۆلار زیادكراو، بام بۆندی، داواكاری گشتی ئەمەریكا، نوێترین هەڵوێستی ئەمەریكای دەربارەی سەرۆكی فەنزوێلا ئاشكرا كردو وتی:" ئەمەریكا خەڵاتی دەستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ"ی بۆ دوو هێندە زیادكردووەو هەركەسێك یارمەتی ئەمەریكا بدات بۆ دەستگیركردنی 50 ملیۆن دۆلار خەڵات دەكرێت".
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine