دادگای سلێمانی دوای سێ دانیشتن بڕیاریدا بە زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید، بۆ پێنج مانگ

2025-09-02
ئەمرؤ دادگای سلێمانی لە سێهەم دانیشتنی خۆیدا بڕیاریدا بە زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ پێنج مانگ، ئەوەش بە تاوانی هەربەرەشەکردن لە پەرلەمانتارێکی پێشوی نەوەی نوێ بەناوی شادی نەوزاد کە ئێستا لە ریزەکانی یەکێتیدا ئیش دەکات.
دوای بریاری دادگا، جوڵانەوەی نەوەی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بڕیارەکەی دادگا تەواو سیاسیە و ئەوان وەک نەوەی نوێ دڵنیا بون لەوەی دادگا سزای زیندانیکردن بەسەر سەرۆکی جوڵانەوەکەدا دەدات، ئەوەش لەبەر ئەوەی تەوقیتی گرتنەکەی بە مەبەست بوە و بۆ ئەوە بوە سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان نەتوانێت سەرپەرشتی بانگەشەی هەڵبژاردنی حیزبەکەی بکات بۆ پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە رۆژی یانزەی مانگی یانزەی ئەمساڵ بکرێت.
نەوەی نوێ دەشڵێت، زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید سورتریان دەکات لەسەر بەردەوامیدان بە رێبازی سەرۆکەکەیان و لای خەڵکیش خۆشەویستر دەبێت.
لە مساڵدا ئەمە سێهەم سەرۆک حیزبی ئۆپۆزسیۆنە کە زیندانی دەکرێت، پێشتر ئارام قادر، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و هەوڵی ئیغتیال و دواتر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و دواتریش لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل.