-گرژیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی ئاڵۆز دەبێت

یەكێتی داوای روخانی هەورازە نەفتە و ئەژی ئەمین دەكات
2025-09-02
بەهۆی روداوەكانی ئەم دوایەوە پەیوەندیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی پێ‌ دەنێتە قۆناغێكی ئاڵۆزترەوە و هەردولا بەنیازن چەند هەنگاوێك لەدژی یەكتری بنێن.

پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایە ئەو هەڵمەتە فراوانەی یەكێتی دەستپێكردووە بۆ سەر ناساندنی چەند شوێنێكی نزیك لە هەولێر وەك كارگەی مەشق و دروستكردنی درۆن بۆ ئەوەیە كە لەلایەن ئێرانیەكانەوە بكرێتە ئامانج.

دیپلۆماتیك زانیویەتی یەكێتی بەفەرمی داوای لە پارتی كردووە كۆتایی بە سەربازگە و كارگەی درۆنەكانی ئەژی ئەمین بهێنێت لە هەورازە نەفتەی نزیك هەولێر و ئەژی ئەمینیش رادەست بكەن،بەڵام پارتی تائێستا وەڵامی ئەو داوایەی یەكێتی نەداوەتەوە.

هەروەها دیپلۆماتیك زانیویەتی پارتی بەنیازە لە ئاستی باڵا لەگەڵ سەركردە و كادرەكانی بەرەی گەل كۆببێتەوە و پشتگیریان بكات بۆ بەردەوام بوون لەكاری سیاسی.