کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
چین لەسەردەمی شی جیپینگدا
ژمارەكان تۆقێنەرن!
2025-09-03
هێمن باقر
چینیەكان زۆر شانازی بە یەكەم ئیمپراتۆری وڵاتەكەیان چین شی هوانغ دەكەن،كە بۆ یەكەمجار لە 221 پ.ز،تەواوی وڵاتی یەكخست و یاسا و دراوی یەكگرتووی بۆ ووڵاتەكە دامەزراند و هەر لەسەردەمی ئەویشدا شورای گەورەی چین بونیات نرا.
لەمڕۆژانەدا چینیەكان لە سەردەمی یەكێك لە بەهێزترین سەرۆكەكانی مێژووی چیندا دەژین كەبریتییە لە سەرۆك شی جیپینگ و بەلای هەندێكەوە ئێستا شی ئیمپراتۆری نوێی چینە.
شی جیپینگ بەرەبەیانی 3-9-2025 لە گۆرەپانی تیامن لەبەردەم 26 سەرۆكی وڵاتانی گەورەدا یادی 80 ساڵەی سەركەوتن بەسەر داگیركاریی یابان و ڕزگارگردنی وڵاتەكەی دەكاتەوە لە جەنگی دووەمی جیهانیدا.
چین لەسەردەمی سەرۆك شیدا هەر بەتەنها ووڵاتێكی پێشكەوتووی تەكنەلۆژی نییە،بەڵكو لە ئێستادا خاوەنی خێراترین گەشەی ئابورییە لە جیهاندا.
هەچەندە چین بەدووەم گەورەترین ئابوری دونیا دادەنرێت لەدوای ئەمریكاوە ،بەڵام خاوەنی خێراترین گەشەسەندنی ئابورییە لە جیهاندا بەرێژەی 5%،لەكاتێكدا گەشەی ئابوری ئەمریكی بریتییە لە 2%.
ئەمەش نیشانی دەدا كە چینیەكان لەسەر هێڵێكی زۆر خێرای گەشەسەندنی ئابورین و بەئەگەری زۆرەوە لەچەند ساڵی داهاتوودا پلەی یەكەمی دەگرن.
چین لەرووی پیشەسازیەوە گەورەترین ووڵاتی پیشەسازی دونیایەو بەرهەمی پیشەسازی چین 4.8 ترلیۆن دۆلارە و دەستی گرتووە بەسەر 29%ی پیشەسازی جیهاندا.لەكاتێكدا ئەمریكا خاوەنی 17%ی پیشەسازی جیهانە بە بەهای 2.8 ترلیۆن دۆلار.
تەنانەت بەرهەمی پیشەسازی چین بەتەنها زیاترە لەبەرهەمی پیشەسازی ئەمریكا و یابان و ئەڵمانیا پێكەوە.
كاتێك شی جیپینگ هاتە سەر حوكم نزیكەی ٨٥٠ ملیۆن كەس لە ووڵاتەكەیدا لەژێر هێڵی هەژاریدا بوون،بەڵام بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی ناوەندی جیهان،چین لە ٢٠٢٠ سەركەوتوو بوو لە كۆتایهێنان بە هەژاریی بەپێی پێوەرەكانی بانكی ناوەندی و نزیكردنەوەی لە سفر.لە هەمان كاتدا ڕێژەی بێكاری لە ووڵاتی چین دابەزیی بۆ خوار ٤% .
هەروەها لە ئێستادا فرۆشی ئۆتۆمبێلی چینی لە جیهاندا بەرزترین فرۆشی هەیە و لەسەرئاستی دونیا لە پلەی یەكەمدایە.
لەبوارەكانی زیرەكی دەستكرد و پیشەسازی جەنگ لە فڕۆكەی شەڕكەری شەبەحەوە تا كەشتی جەنگی فڕۆكە هەڵگر،بۆ ژێردەریایی جەنگی و تەنانەت لەبواری مانگە دەستكردەكانیش چین ركابەری سەرسەختی ئەمریكا دەكات و یەكێكە لە زلهێزە گەورەكانی جیهان.
لەگەڵ هەموو ئەم پێشكەوتنانەدا چین هێزی خۆی لە ئاشتیدا دەبینێتەوە و شانازی بەوەوە دەكات ٤٦ ساڵە یەك فیشەكی بەرامبەر هیچ دراوسێیەكی نەتەقاندووە و لەكێشە نێودەوڵەتیەكانیشدا هەمێشە بەشێك بووە لە هێزی داواكردنی ئاشتی نەك داخوازی شەڕ.بەڵام بەهێزكردنی توانای بەرگری و سەربازی هەمیشە یەكێك بووە لە چوار ستراتیژە گەورەكەی شی جیپینگ كە بریتین لە پیشەسازی و تەكنەلۆژیا،كشتوكاڵ،خوێندن و توانای
بەرگریی.
ئامانجی پێشكەوتن و پیوانەی سەركەوتن لە جیهانبینی شی جیپینگ بریتییە لە خۆشگوزەرانی و باشكردنی ئاستی بژێوی خەڵك
لەهەموو ئەمانە گرنگتر ئەوەیە شی جیپینگ،سەردەمی حوكمڕانیەكەی خۆی ناو ناوە سەردەم و قۆناغی پێداچونەوە و نوێگەری لە شێوازی حوكمڕانی و چاكسازی،ئەمەش بەمانای ئەوەدێت بەردەوام دەبێت لە چاكسازی بە راستكردنەوەی هەڵەكان و نوێكردنەوەی شێوازەكانی پێشكەوتن بەپێی گۆڕانكاریەكانی سەردەم،ئەمەش مانای ئەوەیە ئەم سیستمە بە بەردەوامی ئامادەیە رەخنە لەخۆی بگرێت و هەڵەكانی بدۆزێتەوە و خۆی چاك بكات.لەمڕوەشەوە لە دەیان بابەتدا رەخنەی گەورەی هەیە لەخۆی و دەیەوێت چاكیان بكات،لەسەروو هەمویانەوە ژێرخانی بە پیشەسازیكردنی كشتوكاڵ و یاساكانی تایبەت بە وەبەرهێنان و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و دادپەروەری جوگرافی و كۆمەڵایەتی.
چین،لەسەردەمی سەرۆك شی، هەر بەتەنها بەوە نەوەستاوە دەوڵەتێكی بەهێز لەسەر ئاستی ناوخۆ بونیات بنێت،بەڵكو چین لەسەردەمی ئەودا بۆتە یەكێك لە جەمسەرە گەورەكانی دونیا و وەك هێزێكی كاریگەر لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دەردەكەوێت.
چینی سەردەمی شی جیپینگ دەوڵەتێكە لە ڕێگەی هێزی نەرمەوە كاریگەریەكانی لەسەر ووڵاتانی دونیا بەهێواشی دادەنێت،لەمەشدا جگە لە چەكی ئابوری و پیشەسازی و تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو،دیپلۆماسیەتی چینی گەیشتۆتە ئاستێكی زۆر پێشكەوتوو كاریگەر.
ئێستا چین لە ڕێگەی دەیان دەستپێشخەری و پەیمانامە و كۆنفرانسی نێودەوڵەتییەوە كاریگەری لەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتی داناوە و بە نیشاندانی نموونەیەكی دیكەی جیاواز لە مۆدێلی دیپلۆماسیەتی ڕۆژئاوایی خەریكی خۆ نمایشكردنە لە جیهاندا.
لەسەروو هەموو ئەمانەشەوە دەستپێشخەری پشتێنە و ڕێگا كە وەك دەستپێشخەریەك شی جیپینگ لەساڵی ٢٠١٤ ڕایگەیاند.
مەبەست لە پشتێنە و ڕێگا بەستنەوەی ڕۆژهەڵاتە بە ڕۆژئاوەوە لە هەردوو ڕێگەی ئاوریشمی وشكانی ڕێگای ئاوریشمی دەریاییەوە.
ئەم. دەستپێشخەرییە هەر بەتەنها پڕۆژەیەكی بازرگانی ڕووت نییە،بەلكو پڕۆژەیەكی ئابوریی،سیاسی و كلتوورییە كە لەڕێگەیەوە ئاسایشی خۆراك و هاوكاریی دوولایەنە و سوودی هاوبەش ئاسایشی سیاسی و جێگیریی سیستمی سیاسی جیهان دەستەبەر دەبێت.
دیپلۆماسیەتی چینی جیاواز لە دیپلۆماسیەتی ڕۆژئاوایی دیپلۆماسیەتێكی نەرمە و باوەڕی بە سەپاندنی هێز و تەنانەت بەهاكانی خۆشی نییە بەسەر میللەتانی دیكەدا.تەنانەت چینیەكان ووتەیەكی بەناوبانگیان هەیە كە دەڵێن هەر دەوڵەت و كۆمەڵگەیەك تایبەتمەندی خۆی هەیە و شێوازی خۆشی هەیە بۆ
پێشكەوتن،مەرج نییە تەنانەت كۆپیكردنی ئەزمونی پێشكەوتنی چین بتوانێت لەو كۆمەڵگەیانەدا بەرهەمی هەبێت.
چین لەسەدەمی ئەم سەۆكەدا دەستی واڵا كردووە بۆ هاوكاریكردنی ووڵاتانی دیكە،بەتایبەت یارمتیدانی ووڵاتە تازە گەشەسەندووەكان بەبێ ئەوەی تەماعی داگیركاریی یان پاشكۆیەتی لەو ووڵاتانە هەبێت،ئەمە وەك ئەركێكی نێودەوڵەتی و ئەخلاقی دەبینێت لەسەرشانی خۆی.
ئەم كارانە لە بنەمایەكی گرنگی سیاسەت و دیپلۆماسیەتی چینەوە سەرچاوە دەگرێت كە سەرۆك شی جیپینگ بانگەشەی بۆ دەكات و دەڵێت”هەموومان لەناو كەشتییەكداین،یان پێكەوە ڕزگارمان دەبێت یان پێكەوە تیادەچین”
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine