کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
یەكەم وەزیری ژیری دەستكرد بۆ روبەڕبونەوەی گەندەڵی
2025-09-13
لەهەنگاوێکی بێ وێنەدا لەسەر ئاستی جیاهان،ئەلبانیا دەستنیشانکردنی یەکەم وەزیری گریمانەیی ڕاگەیاند لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد، بۆ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە حكومییەكان.
وەزیرە زیرەكەكە ناوی "دیلا"یە، كە بە زمانی ئەلبانی بە واتای "خۆر" دێت،
ئیدی ڕاما، سەرۆکوەزیرانی ئەلبانبا لە میانی کۆنفرانسی پارتی سۆسیالستی دەسەڵاتدار دوای سەرکەوتنی ڕاما لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاری ڕابردوودا ئەم پرۆژەیەی راگەیاند.
ئیدی راما رایگەیاند حکومەتی دیلا، دەبێتە یەكەمین ئەندامی نامرۆیی کابینەی حکومەتەكەی و بەرپرسیار دەبێت لە بەڕێوەبردنی تەندەرە گشتیەکان و کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکانی حکومەت.
ئیدی راما دەڵێت:هەرچەندە ئەم وەزیرە لە ڕووی فیزیکییەوە بوونی نییە، بەڵام لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە پرۆگرام كراوە بۆ ئەوەی بە ڕێژەی 100% دوور لە گەندەڵی تەندەرە گشتیەکان بەڕێوەبەرێت
ئەزموونی دیلا لە سفرەوە دەستی پێنەكرد،بەو پێیەی پێشتر لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا وەک یاریدەدەرێک لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئی-ئەلبانیا خرایەكار.
لەو ئەركەیدا دیلا یارمەتی هاوڵاتیان و کۆمپانیاکانی دەدا بۆ تەواوکردنی مامەڵە فەرمیەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی، بە بەکارهێنانی فەرمانی دەنگی و خزمەتگوزاری مۆری دیجیتاڵی.
بەپێی ژمارە فەرمییەکان، تا ئێستا دیلا بەشداری لە دەرکردنی زیاتر لە 36 هەزار دۆکیومێنتی دیجیتاڵی كردووە و نزیکەی هەزار خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی پێشکەشکردووە.
لەو ماوەیەدا دیلا بەشداری کردووە لە کەمکردنەوەی بیرۆکراسی و خێراکردنی ڕێکارەکانی مامەڵە حکومیەكان.
ئەم هەنگاوە وەک هەوڵێکی بوێرانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەکێک لە ئاڵۆزترین کێشەکانی ئەلبانیا سەیر دەکرێت، چونکە تەندەرە گشتیەکان لە دیارترین سەرچاوەکانی گەندەڵییە کە بەرپرسان و تۆڕە کاریگەرەکان تێیدا بەشدارن.
بەپێی خەمڵاندنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گەندەڵی بەربڵاو لە ئیدارەی گشتیدا بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم هەوڵەکانی ئەلبانیا بۆ پەیوەستبوون بە یەکێتی ئەوروپا تا ساڵی ٢٠٣٠.
ڕاما جەختی لەوە کردەوە کە ئەرکی دیلا وردە وردە فراوانتر دەبێت بۆ ئەوەی سەرپەرشتی تەواوی بڕیارەکانی تەندەر لە ئەستۆ بگرێت، جگە لە وەزارەتەکان و دەزگا تەقلیدییەکانی حکومەت، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی "شەفافیەتی ڕەها" لە خەرجکردنی سامانی گشتیدا.
ڕوونیشیکردەوە، متمانەکردن بە زیرەکی دەستکرد ڕێگری لە بەرتیلدان و نەهێشتنی ناکۆکی بەرژەوەندییەکان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد کە تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا لە دڵی کاری حکومەتدا "وەک شۆڕشێکی ئیدارییە" لە وڵاتدا.
میدیاکانی ئەلبانیا ئەم هەنگاوەیان بە "گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە چەمکی دەسەڵات" وەسف کردووە، بەو پێیەی زیرەکی دەستکرد چیتر تەنها یارمەتیدەر نییە، بەڵکو هاوبەشێکی چالاکە لە حوکمڕانیدا. بەڵام چاودێران پرسیار دەکەن لە نەبوونی وردەکارییەکانی پەیوەست بە کۆنترۆڵی مرۆڤ یان چۆن خۆیان لە مەترسییەکانی دەستکاریکردنی سیستەمی زیرەك بەدوور بگرن.
سەرەڕای ئەو مشتومڕە، لایەنگرانی ئەو ئەزموونە پێیان وایە دانانی "وەزیری گریمانەیی" پەیامێکی بەهێز دەنێرێت کە ئەلبانیا لەسەر ڕێگایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، و دەیانخاتە سەری ئەو وڵاتانەی کە بوێرن زیرەکی دەستکرد بخەنە ناو دڵی دامەزراوە سیاسییەکان.
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine