ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ غەزە دەستپێكرد

”غەززە دەستوێنین”
2025-09-17


بنیامین نەتەنیاهو،سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هێرشی زەمینی ئیسرائیلی بۆ سەر غەزە راگەیاند و داوای لە خەڵكی غەزە كرد بە زویی شارەكە جێبهێڵن.

ئیسرائیل كاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند فیرقەكانی 98 و 162 و 36ی سوپای ئیسرائیل بەشداری هێرشەكان دەكەن.

تائێستا 650 هەزار كەس لە دانیشتوانی غەزە شارەكەیان روەو ناوچەكانی باكور بەجێهێشتووە و چاوەرواندەكرێت هێشتا 350 هەزار كەسی دیكەی تێدا مابێت.

سەرچاوەكانی ئیسرائیل دەڵێن پێشبینی دەكەن 2 هەزار چەكداری حەماس لەناو غەزەدا مابن.

هەروەها ماركۆ روبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ئیسرائیلەوە رایگەیاند تەنها ماوەیەكی زۆر كاوە بۆ ئەوەی حەماس بە ریكەیوتن رازی بێت و بارمتەكان ئازاد بكات