کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
بەرەڵاكردنی چەك و قەدەغەكردنی زانیاری
2025-09-20
رهحمان غهریب
زیاتر لە شاشەی میدیاكانی دەسەڵاتەوە، رەواج بە خوێن و كوشتن دەدرێت و بكوژ دەكرێت بە پاڵەوان، هەر خۆیانن دیدار لەگەڵ تۆمەتبار دەكەن، ورد ورد لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەكەی قسەدەكات، وێنە یان ڤیدیۆی تۆماركراوی كامێرای چاودێری دەخرێتە خزمەت، تا بە تەواوی ببێتە فیلمێكی ئەكشن.
تەنها پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی دەسەڵاتە هاوڕێیەتی دەزگا ئەمنییەكان دەكات، كاتێك هەڵدەكوتنە سەر تۆمەتباران، هەر زوومی كامێرای ئەوە، چیرۆكی پاڵەوانی هێزەكانمان پیشاندەدات، هەر ئەویشە وێنەی كوژاو، جەستەی سوتاو، سوكایەتی بەدیل، ددانپیانانی تۆمەتبار بڵاودەكاتەوە، مافی تۆمەتبار پێشێل دەكەن، خۆیان دەكەنە جێی دادگا و دادوەر، دەبوو لەسەر ئەم مەهزەلەیە گشتاندن هەبوایە.
گشتاندنی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی نەدەویست. هەر میدیاكانی خۆتانە، باز بەسەر پرەنسیپی پاراستنی لێكۆڵینەوە دەدات، شكۆمەندی یاسا و دادگاكان و تایبەتمەندی تۆمەتبارو خێزانەكانیان دەشكێنێت، هەر ئەوانن كەیفیان بە هەواڵی كوشتن دێ، بە تایبەتیش كاتێك لە چوارچێوەی شەڕی زۆندایە، ئیتر بە ترش و خوێكردنی بە سیاسەتەوە داهێنان دەكەن.
بڕیاری قەدەغەكردنی روماڵی تاوانەكان، چاڵی بێ متمانەی نێوان هاووڵاتیان و حكومەت گەورەتر دەكات. زۆر بە سادەیی، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان زانیاریی رێگە پێدراوی لەسەر تاوانەكان شاردەوە، هاوڵاتی نەیزانی چی ڕوودەدات، دەنگۆ و هەواڵی چەواشە زیاتر دەبێت، ئینجا لێپرسینەوەش قورستر دەبێت. بە سادەیی، گەر كەس رێژەی تاوان نەزانێ، چۆن لێپرسینەوە لە حكومەت و وەزیر بكرێت؟
بۆ روماڵكردنی تاوان هەر میدیایەكی دونیا ئاكاری خۆی یان ئاكارێكی گشتی هەیە. میدیا و رۆژنامەنووسی پیشەیی، پێویستی بە بڕیاری وەزاری و گشتاندن نییە فێری ئیشەكەی بكات، دەبێت خۆی بزانێت سنورەكانی لە كوێ تەواو دەبێت، بە شێوەیەكی بەرپرسیارانە و ئەخلاقی ئەنجامی بدات. بەو مانایەی كە دەتوانێت روماڵ بكات و ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە و لایەنی دەروونی و كۆمەڵایەتیی خەڵكیش بپارێزێت.
ئەوە ڕێسا و ئەخلاقی پیشەكەیە كە بابەتی روماڵكردن لە هەر بابەتێكدا ڕێكدەخات و میدیا پابەند دەكات بە ئیتیكی شەرەفی پیشەیی نەك گشتاندن و بڕیار، كاتێكیش هەڵە روودەدات، پەیامنێر و دەزگاكەی بەرپرسیارن. كە زیان بە كەرامەتی كەسانی دیكە دەگەیەنێت دەبێت بخرێنە بەردەم لیپرسینەوە، بەڵام بە یاسای تایبەتمەندی رۆژنامەگەری نەك یاسای تیرۆر یان یاسای گشتی.
ئەمە كەی رەوایە قاچاغچێتی و بازرگانی چەكی قورس و سوك و جەنگی و عیتادەكەی، بازاڕی ئازادی هەبێ، بەڵام زانیاری لەسەر تاوانەكان قەدەغەبكرێت؟ ئەرێ باشتر نەبوو دوای چواردە ساڵ لە دەرچوونی، رێناماییەك بۆ جێبەجێكردنی یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری دەربكەن؟
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine