ئێڵ جی پێشەنگی سەردەمی ئۆتۆمبیلی بەرنامەدار دەکات لەڕێگەی سەکۆی بابەتی سەر وێب لەناو ئۆتۆمبیلدا
سیئۆل، 2025.09.26 - کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کە داهێنەرێکی پێشەنگی بواری تەکنۆلۆژیای جوڵەیە، پێگەی خۆی بەهێزتر دەکات لە سەردەمی ئۆتۆمبیلی بەرنامەدار دا لەڕێگەی سەکۆی بابەتی سەر وێبی ناو ئۆتۆمبیلی خۆیەوە. ئێڵ جی لەڕێی بەرهەمی جیاواز و هاوبەشێتی بەهێزەوە ئۆتۆمبیلەکان دەکاتە مؤلگەی ئەزموونی بەرنامەی کارلێککراو.
لە پێشانگەی2025 IAA MOBILITY بۆ جوڵەدا کە یەکێکە لە گەورەترین بۆنەکانی بواری جوڵە لە جیهاندا لە میونیخ لە ئەڵمانیا کرا تیایدا ئێڵ جی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی سازکرد بۆ باسکردن لە دیدی خۆی بۆ داهاتووی جوڵە و هاوبەشێتی نوێی ستراتیژی ڕایگەیاند. کۆنفرانسەکە بە ناونیشانی “باشترکردنی ئەزموونی ناو ئۆتۆمبیل: بۆچی کۆسیستەمی بابەتی دەنگ و رەنگی ناو ئۆتۆمبیل گرنگە” بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری سەرەکی وەکو ئیون سیۆک-هیون سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ بەرهەمی ئۆتۆمبیل و کریس جۆ سەرۆکی سەنتەری کارسازی سەکۆی وێب لە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کاتبەسەربردنی راگەیاندن و کریس لی جێگری سەرۆکی بازاڕگەڕی ئێکسبۆکس لە مایکرۆسۆف و برێندان ئیتلسۆن کارمەندی کۆسیستەم لە کۆمپانیای زووم قسەیان کرد.
ئیون سیۆک-هیون وتی “بە بەکارهێنانی ئەزموونی بەکارهێنەران بە مەودای زیاتر لە ٧٠ ساڵ لە بواری بەرهەمی کارەبایی ناوماڵ و تەکنۆلۆژیای زانیاریدا کۆمپانیای ئێڵ جی دەستێکی باڵای ڕکابەرانەی هەیە لە داڕشتنەوە و باشترکردنی ئۆتۆمبیل لەوەی تەنها هۆکارێکی سادەی گواستنەوە بن بۆ بوون بە شوێنی ژیان بەپێی ئەزموونی بەکارهێنەر. ئێمە ئامانجمان دابینکردنی سەکۆی کۆنترۆلکردنی پێشکەوتووەACP بنەما لەسەر سیستەمی وێب تا ساڵی ٢٠٣٠ بۆ ٢٠ ملیۆن ئۆتۆمبیل و لە هەمان کاتدا فراوانکردنی کۆسیستەمی خزمەتگوزاری و بابەتە دەنگ و رەنگیەکانمان.”
یاری ئەلیکترۆنی ناو ئۆتۆمبیل لەگەڵ ئێکسبۆکس
لەماوەی کۆنفرانسەکەدا، ئێڵ جی جەختی کردەوە سەر گرنگی دابینکردنی کۆسیستەمێکی گونجێنەری ناو ئۆتۆمبیل و دوو هاوبەشی ستراتیژی راگەیاند بۆ فراوانکردنی ئۆفەرەکانی بابەتە دەنگ و رەنگیەکانی.
ئێکسبۆکس دەگاتە بەکارهێنەرانی لەهەر کوێیەک بن، بەم زووانە ئەزموونی یاریکردن دەباتە ناو ئۆتۆمبیلەوە، بەرنامەی ئێکسبۆکس کە زیادکراوە بۆ ACP ی ئێڵ جی ئەم کارە دەکات. سەرنشینان کە بەشداری خزمەتگوزاری Xbox Game Pass Ultimate هەیە لەگەڵ دەسکێکی یاریکردنی بلوتوس و ئینتەرنێت دەتوانن سەدان یاری بکەن، بە یاری بەناوبانگی 5Doom: The Dark Ages and Forza Horizon راستەوخۆ لە سەر ڕوونمای سیستەمی زانیاری و کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیلەکە لەڕێی یاریکردنی کلاودەوە.
کریس لی، جێگری سەرۆکی بازاڕگەڕی ئێکسبۆکس وتی “ئێمە لە کۆمپانیای ئێکسبۆکس بەردەوام بەدووی ڕێگەی نوێدا دەگەڕێین بۆ هێنانی ئاسودەیی و دڵخۆشیی یاریکردن بۆ خەلکانی زیاتر لە هەر کوێیەک بن. لەڕێگەی کارکردنمانەوە لەگەڵ ئێڵ جیدا ئێمە ئەزموون و بەهای یاریکردن فراوانتر دەکەین بۆ یاریکاری زیاتر. بەم زووانە سەرنشینان دەتوانن دەستیان بگاتە یاریەکانیان و لە هەرکوێیەک بن بەردەوام بن لە بڕینی یاریەکانیان، لە ماڵەوە بێت یان لە ناو ئۆتۆمبیلدا. زیادکردنی ئێکسبۆکس بۆ ئەزموونی ناو ئۆتۆمبیل واتە هەموو گەشتێك لەگەڵ ئەوەی زیاتر کاتبەسەربردنی تێدا دەبێت، ئەو نەرمێتیەش دابین دەکات کە یاریکاران لە ئێکسبۆکسی چاوەڕێ دەکەن.”
پەیوەستکردنی شۆفێریکردن بە زووم Zoom
بۆ فراوانکردنی مەودای ACP ئێڵ جی لەوەی زیاتر بێت لە تەنها کاتبەسەربردن، ئەوا زیادکردنی بەرنامەی زووم دەبێتە گۆڕینی ئۆتۆمبیل بۆ بوون بە مەودای هەماهەنگی جوڵاو. ACP ئێل جی بە یەکخستنی یەکێك لە پێشەنگترین سەکۆکانی هەماهەنگی شۆفێران و سەرنشینان توانادارتر دەکات بۆ کردنی کۆبونەوەکانیان و بەڕێوەبردنی کارەکانیان بە شێوەیەکی کارا لە چەندان دۆخی ناو ئۆتۆمبیلدا و لە هەمان کاتدا بە سەلامەتی شۆفێری بکەن لەڕێی ئەزموونی بەکارهێنانێکەوە کە سەرلێشێواندن کەمتر دەکاتەوە.
برێندان ئیتلسۆن وتی “ئێمە لە کۆمپانیای زووم باوەڕمان وایە پێویستیەکانی خەلک بۆ ئاسانکردنی کۆبونەوە پیشەییەکانیان پڕبکەینەوە، لە ئۆفیس بێت یان ماڵەوە یان تەنانەت لەناو ئۆتۆمبیلدا، ئەم هاوبەشێتیە خاڵێکی وەرچەرخانی گەورەیە لە داڕشتنەوە و باشترکردنی ئەوەی دەکرێت بکرێت لەناو ئۆتۆمبیلدا بۆ یارمەتیدانی خەلکی لە پەیوەستبوون و بەردەوامبوون لە پەیوەستبوون لەکاتی جوڵانیشیاندا.”
لە ژووری دانیشتنەوە بۆ ناو ئۆتۆمبیل: ئەزموونێکی نەپچڕاوی سەکۆی وێبwebOS
بە کارکردن لەسەر سەرکەوتنی سەکۆی وێب کە لە ئێستادا لەسەر زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن تەلەڤیزۆنی زیرەکە لە جیهاندا، ACP ی ئێڵ جی هەمان ئەزموونی زیرەکانەی بەکارهێنەر و سەقامگیری سەلمێنراو دەکاتە ناو ئۆتۆمبیلەوە. ئەمە ئەزموونێکی نەپچڕاوی جوڵە بۆ شۆفێر و سەرنشینان دابین دەکات و وادەکات بتوانن چێژ ببینن لە چەندان خزمەتگوزاری و بابەتی دەنگی و ڕەنگی لەسەر ڕوونماکانی ناو ئۆتۆمبیل بە شێوەیەک هاوتای ڕێسا و ڕێنماییەکانی سەلامەتی شۆفێریکردنە.
سەرنشینان دەتوانن چێژ ببینن لە بابەتە دەنگی و رەنگیە دڵخوازەکانیان لەسەر ڕوونمای زنیاری و کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیلەکە* لە خزمەتگوزاریەکانی Netflix و Disney+ و YouTube و Baby Shark World Kids و Play.Works و Haystack News و LG Channels لەگەڵ خزمەتگوزاری پەخشی ناوخۆیی کۆری TVING و WAVVE. لە کۆتایی ئەمساڵدا ئێڵ جی پلانی هەیە بابەتەکانی زیاتر بەردەست بکات لەڕێی دانانی سەکۆی Vasari ی هونەری دیجیتاڵی و RakutenTV و Joyn کە خزمەتگوزاری پەخشی ئەڵمانیە. هەروەها ACP ئێڵ جی بەم زووانە خزمەتگوزاری پەخشی ناوخۆیی یابانی بەناوی U-NEXT دادەنێت.
ACP ئێڵ جی کە لەلایەن سەکۆی وێبەوە کاری پێدەکرێت بابەتێکی کرۆکیی PlayWare کە بەرهەمی کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیلە لە بۆ ئۆتۆمبیلی بەرنامەداری ئێل جی لەناو کۆبەرنامەی LG AlphaWare. ئەمە ئەزموونێکی جیاواز و ئاست بەرز و جۆر بەرز دابین دەکات کە شوێنی ژیانی بەکارهێنەر دەباتە ناو ئۆتۆبیلەوە و وادەکات کاتی شۆفێری زیاتر بەهادار بێت. ئێل جی بەردەوامە لە فراوانکردنی بەکارهێنانی ACP بۆ ئۆتۆمبیلە ئاساییەکان بۆ بەرجەستەکردنی دیدی جوڵەی داهاتووەکی خۆی لە گۆڕینی ئۆتۆمبیل بۆ “شوێنی ژیانی جوڵاو”.
# # #
*پلانی داتای ئۆتۆمبیلی پێویستی بە خزمەتگوزاریەکانی پەخشە. چونەناو هەندێك بەرنامە لەوانەیە پێویستی بە بەشداریکردنی جودا هەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com