پارتی هەرەشە لە یەكێتی دەكات

ئومێد دەكەین نەگەینە دوبارە كردنەوەی هەڵبژاردن
2025-11-15
مەحمود محەمەد،ووتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت:ئەگەر لەگەڵ یەكێتی نەگەینە رێكەوتن،قسەی ترمان دەبێت.

وتەبێژی پارتی وتیشی:بەداخەوە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پارتی هەوڵی خۆیداو سەردانی هەموو لایەنەكانی كرد بۆ ئەوەی كابینەی شەرعی خۆمان پێكبهێنین.بەڵام لایەنەكان لەخەمی ئەوە نەبوون دامەزراوەكانی حكومەت و كابینەكەی پێكبهێنرێت.

ئاماژەی بەوەش كرد ئەوان گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت دەستپێدەكەنەوە و هیوادارن نەگاتە دوبارەكردنەوەی هەڵبژاردن"