کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
سودانی و وەلانانی لوت بەرزی!
2025-11-24
د. بەختیار شاوەیس
جگەلە نوری مالکی ، هادی عامری یەکێک لەلایە براوەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بەئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ دووبارە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن سودانیەوە دەربری.
ئەم دوانە ، مالکی و عامری کەیەکەمیان ٢٩ کورسی و دووەمیان خاوەنی ٢١ کورسین. واتە بەهەردووکیان کەمتر لەسێ یەکی باقی ئەو ١٨١ کورسیەی تر پێک دەهێنن کەلەچوارچێوەی هامەهەنگی ماڵی شیعە کۆکراونەتەوە و پێویستە کاندیدی داهاتووی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەم چوارچێوەیەوە بناسێنرێت.
هەرچی لایەنەکانی دیکەیە کەجگە لەخودی هاوپەیمانیەتیەکەی سودانی خاوەن ٤٦ کورسی ، کە خەزعەلی (٢٧کورسی ) و حەکیم و عەبادی(١٨کورسی) و هێزە بچوکەکانی ترن، تارادەیەک لە دەربرینی هەڵوێستیان تەریک کەوتوون و بەرۆشنی خۆیان ساغ نەکردوەتەوە.
لەرەهەندێکی دیکەوە، ئەگەر پرۆسێسی پێکهێنانی حکومەتی عیراق ، پرۆسەیەکی مەحکومکراو بەمشتومری توند و بێنەوبەردەی ناوخۆیی و دەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بێت، ئەوا ئاماژەی تری پێچەوانەیش لەمکاتەدا هەن کەئەم پرۆسێسە ناچار دەکەن بەخێرای و دەست و بردکردن لەپێکهێنانی و دوانەکەوتن وەک کابینەکانی پێشتر، لەو ئاماژانە:
یەکەم/
مانەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەیەکگرتوویی و دوورکەوتنە لەلێکترازان، بەتایبەتی دوای ئەوەی کەسودانی وەک براوەی یەکەمی ناو هێزە شیعیەکان بەشداری لەکۆبونەوەکانی هاوپەیمانیەتەکە کرد و خۆی پاراست لەو لوتبەرزیە سیاسیەی کەبەهۆی دەنگ و کورسیەکانەوە زۆرجار دووچاری ئەو سەرۆک وەزیرانە دەبویەوە کەخۆیان بۆ ویلایەتی دووەم کاندید دەکرد، وەک ئەوەی حەیدەر عەبادی لەساڵی ٢٠١٨ دووچاری بویەوە.
دووەم/
بریارە خێراو بەپەلەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بەکۆتایهاتنی ئەرکی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران و دیاریکردنی دەسەڵاتی حکومەت و بەردەوامی سەرۆککۆمار، کەئەمەش لەقوڵاییدا ئاماژەی پەلەکردن دێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
سێیەم/
دیاریکردنی هەردوو لیژنەی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران و لیژنەی دانوستاندن لەگەڵ پێکهاتەکانی تر لەسوننە و کورد لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی.
چوارەم/
تەفسیرەکەی فائیق زەیدان سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی دوو رۆژ بەرلەپرۆسەی دەنگدان، پەیوەست بەکێشەی کات لەدیارکردنی رۆژی هەڵبژاردن و ئەگەرەکانی نادەستوریبوونی پرۆسەکە.
پێنجەم/
مانەوەی تارمایی شەری دوانزە رۆژەی ئیسرائیل ئیران، بەسەر ئاسمانی ناوچەکە بەگشتی و دۆخی عیراق بەتایبەتی ، هەروەها چاوسوورکردنەوەی ناوە ناوەی ئەمریکیەکان لەمیلیشیا چەکدارەکان. کەوادەکات پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت.
لەلایەکی دیکەوە، سودانی بەوەلانان و پشتگوێخستنی ئەو دژایەتی و گەلەکۆمەیەی کەلایەنەکانی دیکەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کەلەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردن بەرامبەریان کرد، بریارە دروستەکەی داو خۆی لەلوتبەرزی و غروری سیاسی پاراست کەئەمە هەنگاوێکی عەقڵانیەتی سیاسی بوو، چونکە لەسادەترین مەغزادا ئەگەر کاندیدیش نەکرێتەوە ئەوا هەیمەنەی لەناو ماڵە شیعیەکەدا دەمێنێتەوە.
هەر بۆیە ، سەرباری دیدگای دروستی سودانی بۆ خوێندنەوەی قۆناغی نوێی و هەلومەرجە سیاسیەکە، بەڵام دەکرێ تیشک بخەینەسەر کۆمەڵێک خاڵ کە چانسی سودانی بۆ دووبارەکاندیدکردنەوەی لاواز دەکەن، لەگرنگترینیان:
١-
دژایەتی توندی نوری مالکی. راستە مالکی هێزی یەکەمی ناو چوارچێوە شیعیەکە نیە، بەڵام ئەم پیاوە عەقڵی مودەبیری چوارچێوەکەیە و هەرئەمیش بوو لەپشت دەرکردنی سەدریەکان لەناو پرۆسە سیاسیەکە لەساڵی ٢٠٢١ لەکاتی هەڵبژاردنی ئەو ساڵەدا یەکەمی ئەنجامەکان بوون و خاوەنی ٧٣ کورسی پەرلەمانی بوون. ئەمە جگەلەوەی کەلەرابردوو دژایەتی عەبادی و کازمی کردوە و رێگربوە لەکاندیدکردنەوەیان بۆ ویلایەتی دووەم.
٢-
بەهێزی پەیوەندی مالکی و عامری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئیران. کەهەموان دەزانن ئیرانیەکان کاریگەری روونیان لەسەر گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت هەیە. لەبەرامبەردا ئەمریکیەکان بەو شێوەیە نایەنە ناو وردەکاریەکانی ئەو پرۆسێسەوە. تەنانەت بەلاوازی ئیرانیەکانیشەوە دوای جەنگەکەی حوزەیران.
٣-
دەنگۆی دیاریکردنی ئەحمەد ئەسەدی وەک کاندیدی شیعە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران. کەئەسەدی لەهاوپەیمانیەتیەکەی سودانیە و دواجار مومکین نیە لەیەک هاوپەیمانیەتی دوو پۆستە باڵاکەی شیعە کەسەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیرانە وەربگیرێت.
٤-
وەک جۆرێک لەعورف ، بەردەوام ئەو کەسایەتیانە پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرن کەکورسی پەرلەمانیان نەبوە یان زۆر کەم بوە. خودی سودانی یەک کورسی هەبوو بوە سەرۆک وەزیران. ئەم قسەیەش بۆ کازمی و عادل عەبدولمەهدی و حەیدەر عەبادی هەر راستە.
٥-
لاوازی و تێکچوونی پەیوەندیەکانی سودانی لەگەڵ لایەنی کوردی بەتایبەتی لەم ساڵەی کۆتایی کەبەهۆکاری کێشەی موچە و بودجە، جۆرێک لەئاڵۆزی بەخۆیەوە بینی.
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine