بۆچی پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێم نایانەوێت ناوی ئەو گروپەمیلیشیایە ببەن کە کۆرمۆریان کردە ئامانج

2025-11-28
هێمن باقر

بە ئەگەری زۆرەوە پارتی و یەکێتی وەکو حیزب و وەکو حکومەتیش دەزانن لەلایەن کام گروپی میلیشیاوە غازی کۆرمۆر کراوەتە ئامانج،لەوانەیە ناوی ئەو شانە چەکدارەشیان لابێت کە کارەکەی کردووە،کەواتە بۆچی وەکو هەموو جارەکانی دیکە ئاشکرای ناکەن و هەر بە نادیاری دەیهێڵنەوە؟

بەپێی بۆچونی من حکومەتی هەرێم چاوەڕێییە حکومەتی عێراق ئەو  ئەرکە لەئەستۆ بگرێت و ناو وناونیشان و مەبەستی ئەو گروپە بخاتەڕوو کە ئەو تاوانەیان کردووە،گومانیشم هەیە حکومەتی عێراق بتوانێت  و بیەوێت ئەو کارە بکات،چونکە بەشێکی زۆری ئەو گروپانە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی و تەنانەت لە حکومەتی عێراقیشدا بەشدارن.

بە بۆچونی من حکومەتی هەرێم دەبێت کە قسەکردنی عمومی و گشتاندن دەربچێت،تەنها ئەوەندە بەس نییە بڵێت میلیشیاکانی سەر بەحەشد،چونکە زیاتر  لە ٢٠ گروپی حەشدو میلیشیای چەکداریی هەیە،لەوەش گرنگتر ئەوەیە بە چ ئامانجێک ئەو کارەیان کردووە

بەکورتی هەرێم بەتەمایە بەغدا خۆی ببێتە مودەعی و بەغداش ئەوکارە ناکات،هەردەبێت هەرێم خۆی لە ملی ئەو کارەبنێ و ببێتە سکاڵاکار لەسەر گروپێک و بەئاشکرا ناویان بهێنێت 
دڵنیام ئێستا پاراستن و زانیاریی ناوی گروپەکە و ناوی شانە چەکداریەکەو شوێنەکەیان و وێنەی تاوانباروکانیشیان لایە،کەواتە چاوەڕوانی چین،بۆچی هەمووشتێک ئاشکرا ناکەن.