کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
هێزی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له ڕووی كارگێرییه‌وه
2025-12-23
ئیبراهیم گلێجارەیی
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێككه‌وتی (2025/12/22) وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تیی هه‌رێمیی كوردستان، نوسراوی ژماره (5692) ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی حكومه‌ت كرد، كه له ناوه‌رۆكی نوسراوه‌كه باسی ماف و شایسته دارییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران به پله به‌رزكردنه‌وه ده‌كات، فۆڕمێكی هاوپێچ ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كردووه، كه له ماوه‌ی (20) ڕۆژ بیگه‌ڕێینه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه له ڕووی بنه‌ماكانی كارگێری هیچ بنه‌مایه‌كی به‌هێزی نییه، چونكه وه‌زاره‌تی دارایی به ڕێنمایی ژماره (465/4/6) له ڕێككه‌وتی (2016/1/24) كه به‌ڕێنمایی ژماره (11) ی ساڵی (2016) ناسراوه له ژماره (195) وه‌قائیعی عێراقی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له سێ به‌ش پێكهاتووه سه‌رجه‌م پله به‌رزكردنه‌وه‌كانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێنماییه ڕاگرتووه، هه‌تا په‌سند كردنی بودجه‌ی ساڵی (2016)! له‌كاتێكدا دوای (9) ساڵ ئه‌و وه‌زاره‌ته هیچ بودجه‌یه‌كی نه‌بووه.
له‌كاتێكدا له‌و ڕێنماییه‌دا له كوردستان وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌شی سه‌ربازی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌هه‌رێم نه‌گرته‌وه، نه ڕێنماییه‌كی تایبه‌تیان بۆ ده‌ركرا، نه بریارێكی تایبه‌ت به‌و سێ توێژه بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه‌چی پله به‌رزركردنه‌وه‌یان به شێوه‌ی ئاسایی خۆیان پێدراوه كه مافی ئاسایی و یاسایی خۆیانه.
ئایا ئه‌و نوسراوه‌ی دوێنێی وه‌زاره‌تی دارایی، له چاره‌سه‌ر كردنی بابه‌تی پله به‌رزكردنه‌وه ده‌چێت، یاخوود زیاتر بابه‌تێكی ڕۆتینی كارگێرییه؟ من بڕوام وایه هیچ ڕێنماییه‌ك بێ ده‌رچوونی ڕێنماییه‌كی تر و بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائیعی فه‌رمی ناتوانێت ڕێنمایی پێشوو هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌و نوسراوه ده‌چێته‌وه چوارچێوه‌ی گریمانه! ئه‌گه‌ر گریمان له ساڵی ئایینده په‌رله‌مانی عێراق توانیی یاسای بودجه په‌سند بكات و له یاساكه‌دا ئه‌و بڕگه‌یه‌ی په‌یوه‌سته به پله به‌رزكردنه‌وه ئه‌وا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌چێته ژێر بڕیاری جێبه‌جێكردنی بریاری ناچاری، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه بوو كه‌واته دارایی هه‌رێم درێژه به ڕاگرتنی پله به‌رزكردنه‌وه ده‌دات.
ئایا له‌چ دۆخێك‌دا دارایی هه‌رێم ناچار ده‌كرێت ڕێنمایی ژماره (11) ی ساڵی (2016) هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌بێت چاوه‌ڕێی دۆخی باش بوونی قه‌یرانی دارایی عێڕاق بكرێت، كه له‌و ڕووه‌وه هیچ ئومێدێكی دڵخۆشكه‌ر نییه، چونكه له عێراقیشدا خه‌ریكه داهات و خه‌رجی جیاوازی له نێوانیان دروست ده‌بێت، خه‌رجیی زۆرتر ده‌بێت له داهات، ئه‌مه‌ش سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجام ده‌بن، كه هیوادارین وانه‌بێت و ئێمه هه‌ڵه‌بین.
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤ‌سازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine