کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
هەرێم و بەغداد چ یارییەکی مەترسیدار دەکەن؟
2025-12-24
کاوە عەلی ـــ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
لە ئێستادا دیاریکردنی ئەوەی خەتای عێراق بێت یان هەرێم بۆ مووچەخۆران گرنگ نییە، بەڵکو چۆن وەربگیرێت و نەفەوتێت لە ساڵی ئایندەدا ئەوە گرنگترە.
هەرچەندە بە پێی یاسای موازەنە و یاسای ئیدارەی مالی و بڕیاری دادگای فیدراڵی، دەبێت حکومەتی عێراق مووچەی شایستەی هەموو فەرمانبەران بدات و جیای بکاتەوە لە هەموو کێشە وناکۆکیەکان سیاسی یان هونەری، وە هەرێم بەڵێ بیانووی زۆری داوە بە دەستەوە، بەڵام هیچی نابێتە پاساوی یاسایی بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەران و نەدانی مووچەی مانگی 11 و 12.....
بێدەنگی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنەکەو حکومەتی هەرێم لە مووچەی مانگی 11 و 12 نیشانەی گوێنەدانی هەردوو لایە بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لە دروستکردنی حکومەتی داهاتووی عیراقدا.
لایەنە سیاسیەکان هەموویان باس لە بەشداری حکومەتی عێراق بە مەرجی پاراستنی مافە دەستووریەکان و مووچە و بودجە دەکەن، بەڵام چونیان و کێبڕکێی کێ زووتر دەستی بە پۆستێکی باڵای زیاتر بگات و بکەوێت ، لەبری دەستخستنی مافەکان و نیشاندانی نیازپاکی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەرامبەر بە مافەکانی کورد، بە هیچ شێوەیەک باسیان لەم مافە نەکردووە ، ئەمان بە باسنەکردنی مووچەی مانگی 11 و 12 بە پێچەوانەوە نیازپاکی خۆیان نیشانی ئەوان دا، کە ئەوەی دەیڵێین لە کوردستان بە کوردی لێرە بە عەرەبی بۆ جێبەجێکردن نییە و بێخەمبن لێمان!!!
نەدانی مووچەی ئەو دوو مانگە تەنها مووچەخۆران زیان دەکەن، بەڵام حکومەتی عێراق قازانجی زۆری لە نەدانی مووچە دەکات وە حکومەتی هەرێم و بەرپرسان بە هەمان شێوە لە قازانجدان و بە ڕێکەوتنی هەردوو حکومەت دەخوێنرێتەوە!!!
قازانجی حکومەتی عێراق چییە لەم پێشێلکردنی یاسا و مافانە:
حکومەتی عێراق بە پێی داتای وەزارەتی دارایی لە مانگی ١٠ بۆ تەنها ٩ مانگ 64,1 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی هەموو عێراق خەرج کردووە، واتە مانگی 7,576 ترلیۆن....
بەو حاڵەشەوە عەجزی لە میزانیە بە ڕێژەی %32 هەیە و بە پێی یاسای کارگێڕی دارایی نابێت لە %3 تێپەڕ بکات.
بە کورتی 1,75 ترلیۆن دینار قازانج دەکات نایەوێت ئەم هەلە لە کیس بدات کە حکومەتی هەرێم بێدەنگە بەرامبەر نەدانی نزیکەی دوو ترلیۆن دینار.....
ئەی هەرێم و بەرپرسان لە نەدانی ئەو دوو مووچە و نەبوونی یاسای بودجە چی سوود دەبینن:
٢٤٠ ملیار دینار نانێرن و بە ناڕوونی و بە هەدەردان خەرجیدەکەن هاوشێوەی ٤٠٠ ملیاری مانگی ١٢ ی ٢٠٢٤.
حکومەتی عێراق چاو دەنوقێنێت لە داهاتی ڕۆژانەی ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی پێداویستی ناوخۆیی پاڵاوگەکان کە بە پێی ڕێکەوتن دەبێت داهاتی بگەڕێنێتەوە...
حکومەتی عێراق چاو دەنوقێنێت لە داهاتی ٣٠ مانگی نەوت بە تەنکەر کە لە مانگی ٣ ی ٢٠٢٣ بۆ ٢٧/٩/٢٠٢٥ لە هەرێمی کوردستان هەبووە و زیاد لە ٨ ملیار دۆلار داهاتی بووە و نەچووەتە وەزارەتی دارایی هەرێم....
حکومەتی عێراق چاودەنوقێنێت لە داهاتی ئەو کۆمپانیایانە کە لە٢٧/٩/٢٠٢٥ و تا ئێستاش لە ڕێگەی بۆری نەوت هەناردە ناکەن و بەشەراکەت و بە سەربەخۆیی دەیفرۆشن و داهاتی بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم دیار نییە....
دەبێت لایەنە سیاسییەکان بە خۆیاندا بچنەوە و مافەکانی هەرێم بکەنە مەرج و بە جددی نەک تەنها بانگەشە.....
حکومەتی هەرێم پێش سەری ساڵ لیژنە بنێرێت بۆ جێگیرکردنی بەشێوەیەک بتوانن لە ساڵی ٢٠٢٦ خەرجبکرێت، ناردنی لیستی مووچەی ئەو دوو مانگە کارێکی دروست بووە و هەنگاوی دوای ئەوە گرنگە وەزارەتی دارایی بە نیازی چییە.
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine