رامی دەهش  ئەو تیرۆریستەی كەزی كچە شەرڤانەكەی بڕی و روی راستەقینەی تیرۆریستەكانی ئاشكرا كرد

2026-01-22
چەكدارێكی سەر بە سوپای سوریای ئەحمەد شەرع،لەرێگەی ڤیدیۆیەكەوە رووی راستەقینەی تیرۆر و وەحشی گەریی سەربازەكانی ئەحمەد شەرعی خستەڕوو،چۆن وەكو ئیرهابیەكی توندرەو دەستی چۆتە بڕینی كەزی كچە شەرڤانێك دوای شەهیدبوونی.

چەكدارێكی سوپای سوریا بەناوی رامی دهش ڤیدیۆی كەزی كچە شەرڤانێكی بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت ئەمە پرچی كچە شەرڤانێكی كوردە كە لەرەقە كوشتومانە و بۆ یادگاریی پرچیم بڕیوە.

رامی دەهش دانیشتووی گرێ‌ سپییە لەرۆژئاوای كوردستان و باوكی پێنج كچە،پێشتر لەناو ریزەكانی سوپای ئۆپۆزسیۆنی سوریا بووە كە لەلایەن توركیاوە پاڵپشتی دەكران.

رامی وەكو هەر تیرۆریستێكی دیكە و وەكو دعشێكی نوێ‌ لەریزەكانی سوپای سوریا ئەو كارەی كردویەتی نیشانەی ترس و داخێكی قوڵە كە كچە ئازا و شەرڤانەكانی كورد كردویانە بەدڵڵی ئەم تیرۆریستانەدا و بە مردویش لە تەرمەكانیان دەترسن،هەربۆیە وەكو ترسنۆكێك دوای شەهیدبونی كچە شەرڤانەكە چۆتە سەر تەرمەكەی و بەقەمەكەی دەستی پرچی شەرڤانەكەی بڕیوە و وەكوو یادگاریەك نیشانی دەدات.

كارە قێزونەكەی رامی دەهشە هەمان ئەو تاوانانەیە كە داعش لە بەرامبەر ژنان ئەنجامی دەدا.
ئەم رەفتارە وەحشیگەرانەیە توڕەیی هەموو كوردی بەدوای خۆیدا هێنا و بۆ جیهانیشی رونكردەوە ئەمانەی بەناوی دەوڵەتی سوریاوە شەڕ دەكەن جگە لە كۆمەڵێك وەحشی و درەندە زیاتر نین كە بەرگی دەوڵەتیان پۆشیوە.

لە دوێنیوە لە سەرتاسەری كوردستان هەڵمەتی شكۆی كەزی كچە شەرڤانەكانی كورد دەستی پێكردووە و بۆتە رەمزی بەرخۆدان و بەرنگاریی لای هەموو كوردێك.

كچانی كورد پۆل پۆل قژیان دەكەنە پەلكە و لەسەر شێوازی كەزی شەرڤانەكان دەیهۆننەوە.


‎کردنی پرچ بە "کەزی" لە ناو كچە شەڕڤانەكانی رۆژئاوای کوردستان تەنها ستایلێکی جوانکاریی نییە، بەڵکو هەڵگری چەندین رەهەندی قووڵی سیمبولی و كولتوورییە
لەسەروو  هەمویانەوە كەزی  سیمبولی ناسنامەی نەتەوەیی و کەلتوورییە
‎لە کەلتووری کوردەواریدا، "کەزی" نیشانەی رەسەنایەتی و جوانیی ژنی کوردە، شەڕڤانان بەم کارەیان دەیسەلمێنن کە سەرەڕای هەڵگرتنی چـ.ـەک و بوونیان لە بەرەکانی شـ.ـەڕ، دەستبەرداری ناسنامە و ژنبوونی خۆیان نەبوون، کەزی لێرەدا دەبێتە پردێک لە نێوان ژیانی مەدەنی و ژیانی چەكداریان.


‎لەڕووی سەربازیشەوە، پرچی درێژ ئەگەر کراوە بێت، دەبێتە هۆی دروستکردنی کێشە لە کاتی شـ.ـەڕدا ،چونكە لە کاتی جوڵەی زۆردا تێک ناچێت و رێگر نابێت لە بەکارهێنانی دووربین و نیشانەگرتن.هەروەها خاوێنتر دەمێنێتەوە لە ناو تۆز و خۆڵی شـ.ـەڕدا.

كەزی لەناو كولتوریی كوردی و لەناو كچە شەرڤانەكانیشدا نیشانەی هاوڕێیەتییە،چونكە هەموو كچە شەرڤانێك دەبێت كچە شەرڤانێكی دیكەی هاوڕێی كەزیەكەی بۆ بهۆنێتەوە.

هەروەها كەزی سیمبولی خۆڕاگری و مانەوەیە،
‎لە زۆرێک لە چیرۆکەکانی شەڕڤاناندا هاتووە کە کەزیی ئامادەکاریە بۆ "سەفەری بێگەڕانەوە"
‎لە ناو شەڕڤاناندا باوە کە پێش چوونە ناو ئۆپەراسیۆنە گەورەکان، کچە شەڕڤانان پرچی یەکتری دەکەن بە کەزی، ئەم ساتە وەک کاتێکی پیرۆز و دوایین ماڵئاوایی و ئامادەکاری بۆ شـ.ـەهیدی دەبینرێت؛ واتە دەیانەوێت تەنانەت لە کاتی شـ.ـەهیدبوونیشیاندا بە رێکوپێکی و بە سیمبولی رەسەنی خۆیانەوە بن.

کەزیی شـ.ـەڕڤان، تەنیا پرچ نییە، بەڵکو رستەیەکە لە مێژووی بەرگری کە بە دەستی هاوڕێیەتی چنراوە.