کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
توركیا لە دووڕیاندا
2026-02-02
محەمەد ڕەووف
چی ڕوو دەدات ئەگەر توركیا ئاشتی هەڵبژێرێت؟
بەپێی هەموو خوێندنەوەكان و ڕوداوەكانی پێشوو ئێستاو ئەگەرەكانی ئایندە توركیا لە دوو ڕێیانێكدایە، ئەگەر بژاردەی دروست كە ئاشتیەكی قووڵی دەستووری ستراتیجیە هەڵبژێرێت هەلی گەورەو مێژوویی بۆ ڕەخساوە، ئەگەر خەمساردی بكات ، یان پێداگری بكات لەسەر ئەوەی كورد بەردەوام سازش بكات و سەبر بگرێت ، دۆخەكە لەقازانجی نیە و ئایندەی نەخوازراو چاوەڕوانی دەكات..
شرۆڤە
یەكەم: كورد ئەمڕۆ لەتوركیادا لەتوانایدا هەیە باڵانسی هێز ڕێكخات و تێكیشی بدات، كورد لەهەڵبژاردنی پێشوودا دەنگیدا بە جەهەپەو تەواوی شارەگەورەكان كەوتە دەست جەهەپەو ئاك پارتی دۆڕاندی و شكستی خوارد.
دووەم : لەپاش دەسپێكردنی پرۆسەی ئاشتیەوە دەركەوتن و ڕۆڵ و پێگەی كوردو ئومێدو ڕەوانەوەی ترس زۆر گۆڕاوە، ئەو ژمارە زۆرەی كورد كە نیشتەجێی ئەستەنبوڵ و ئەنقەرەو شارەگەورەكانی دیكە بوون هەندێكیان خۆیان پاراستوەو بەشێكی زۆریان لەهەڵبژاردندا بەشداریان نەكردوە، بەڵام ئێستا زۆر پەرۆشی ئەوەن هەڵبژاردن بكرێت و قورسایی و سەنگی خۆیان بەكاربێنن، ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت كە كورد لەئایندەدا هاوپەیمانی كێ بێت هەموو هەڵبژاردنەكان دەباتەوە، ئەگەر هاوپەیمانی لەگەڵ هیچ لایەنێكیش نەكەن بۆخۆیان ئەمجارە دەنگ و سەنگی بەهێزتریان دەبێت لەجاران.
سێیەم: توركیای ئایندە سەقامگیر نابێت و ئابوری ناكەوێتەوە سەرپێ ئەگەر پرۆسەی ئاشتی بەتەواوی نەكەوێتە سەرسكەیەكی دەستوری و یاسایی و ڕێكەوتنەكان قووڵ و ستراتیجی نەبن.
چوارەم: ئەگەر توركیای دەوڵەت و سیاسەت بیەوێت بە تاكتیك مامەڵەی كوردو پرۆسەی ئاشتی بكات ، نەك هەر سەركەوتوو نابێت و سەقامگیری سیاسی و ئابووری نابێت بەڵگوو هەموو ئەگەرێكی خراپ چاوەڕوانێتی، چونكە دۆخە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكە زۆر خراپ و ناجێگیرەو توركیاش ناتوانێت دورەپەرێز بێت لە بەشداری و كوێخایەتی بەشێك لەهاوكێشەكان ئەو بەشداریەش كاتێك سەردەگرێت و كەم زەرەر دەبێت یان بەقازانجی تەواو دەبێت كە هیچ كێشەو قەیرانێكی نێوخۆیی قورسی نەبێت، كەواتە بەم حاڵەی ئێستایەوە بەرەوە ئایندەیەكی نادیار هەنگاو دەنێت.
پێنجەم: ناوخۆی توركیا بەم دۆخە ئابوریە قەیراناویەوە بەرگەی دۆخی ناجێگیری ئەمنی و سیاسی و ئابوری و بازرگانی ناگرێت ، چونگە توركیا پشت دەبەستێت بە دوو داهاتی سەرەكی یەكەمیان بەرهەمی پیشەسازی و هەناردەكردنی بەردەوام و داهاتی دووەمیش بریتیە لە داهاتی گەشتیاریی، ئەم دوو داهاتە سەرەكیەش بەستراون بەدۆخی جێگیری سیاسی و ئەمنی ناوخۆییەوە.
شەشەم: توركیا ئەمڕۆ دەتوانێت كوردی توركیاو سوریاو هەرێم بكات بە دۆست و هاوپەیمانی خۆی بەمەرجێك لە توركیا ئاشتیەكی تەواو دروستی دەستوری بەرقەراركات ، لەسوریاش هاوكاری ڕۆژئاوابێت نەك هەڕەشە و لەهەرێمی كوردستانیش باشتر لەوپەیوەندیەی كەهەیە هەنگاو بنێت، ئەگەر وانەكات نەك هەر قازانج ناكات بەڵكو لەهەر ئاڵوگۆڕێكی هاوكێشە نێوخۆیی و هەرێمایەتیەكاندا بەسەریدا دەشكێتەوەو هیچ خێرو قازانجێكی بەرناكەوێت لەكۆتایی ئەم هاوكێشە نوێیانەدا كە دەگوزەرێت لەناوچەكەداو سەرەتاكەت ڕوونەو ئەوسەری تونێلەكەش نادیارە، لەم جۆرە دۆخ و هاوكێشانەدا گرنگترین فاكتەر دوانە ، یەكەمیان دۆخی جێگیری ناوخۆو دوەمیان زۆركردنی دۆست و كەمكردنەوەی ناحەز و خۆپارستن لە تێوەگلان.
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine