ئەم كەسە سوڵتان بن سەلیمە،خاوەنی كۆمپانیای بەندەرەكانی ئیمارات و یەكێك لە گەورەترین سەرمایەدارەكانی ئیماراتە.
بەر لەوەی دەمامكەكەی بكەوێت
لە سەرتاسەری جیهانی عەرەبیدا بانگهێشتدەكرا وەكو خاوەنكار و خاوەن ئەزمونێك قسەی بۆ گەنجەكان دەكرد.
بەو پەڕی باوەڕ بەخۆبونەوە دەیوت گرنگترین شت بۆ مرۆڤ بریتییە لە رەوشت و هەروەها دەیوت ئەخلاق گرنگترین هۆكاری سەركەوتنی مرۆڤە لە ژیانیدا.كەچی دەركەوت لەوكاتەی بە جلەسپیەكانیەوە وەكو فریشتە دەردەكەوت و وانەی ئەخلاقی بەگوێی گەنجەكاندا دەدا خۆی لەناو گەورەترین زەلكاوی بەد رەوشتیدا مەلەی دەكرد.
یەكێك لەو كەسانەی سەدان جار لە دۆسیەكانی ئیبستن ناوی هاتووە ئەم سوڵتان سەلیمەیە.كە لە ساڵی 2007 وە پەیوەندی لەگەڵ ئیبستن دروستكردووە.
ئاژانسی بلومبیرگ دەستی بە چەندین نامە و پەیوەندی نێوان ئیبستن و سوڵتان سەلیم كەوتووە.
بەپێی بەدواداچونەكانی بلومبێرگ ئەوەی خوا پێی ناخۆشە لە ڤیدیۆ و وێنە و نامە و نوسینی شەرمەزاركەر لەنێوان ئەم دووكەسەدا هەیە.
تەنانەت ئیبستن كە خۆی مامۆستای بازرگانی بووە بە منداڵان بۆ كاری لەشفرۆشی و لەو بوارەدا هەرچی شتی ناسیرین هەیە تاقیكردۆتەوە،لەلایەن ئەم سوڵتان سەلیمەوە پێشنیاری ماڵپەری سێكسی بۆ كراوە و ڤیدیۆ و وێنەی رووتی بۆ ئیبستن ناردووە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكانیبلۆمبێرگ ئەم سوڵتان سەلیمە پێشنیاری ئاڵوگۆڕكردنی خوێندنی لە زانكۆكانی دوبەیی و ئەمریكا بۆ خوێندكارانی كچ كردووە،بەڵام لەپشتی ئەمەوە ئامانجەكەی ئیستیغلالكردنی ئەم كچانە بووە.لەنامەیەكدا وێنەی كچە خوێندكارێكی بۆ ئیبستن ناردووە و نوسیویەتی لەشولارێكی سەرنج راكێشی هەیە،زۆرترین چێژم لێ بینیوە لە ژیانمدا"
لە نامەیەكی دیكەدا بۆ ئیبستنی نوسیوە لە نیۆرك چاوم بە كچە مۆدێلێك كەوت و سەركەوتبووم لەوەی دیدارێكی لەگەڵ بكەم بەڵام ئەو دوای كاری لەمن دەكرد لەكاتێكدا من شتێكی دیكەم لەو دەویست.
بەپێی لێكۆڵینەوەكانی بلومبێرگ نامەكانی نێوان ئیبستن و سوڵتان بن سەلیم پڕن لە نوكتە و تەعبیراتی سێكسی قێزەون.
هەروەها سەردانی دۆرگەی ئیبستنی كردووە و چەندین وێنەی تایبەتیان هەیە بەیەكەوە،تەنانەت لە مەتبەخی ماڵەكەیدا.
هەر ئەم سوڵتان ئەحمەدە هەستاوە بە گواستنەوەی پارچە پەردەكەی كەعبە بۆ ئیبستن كە لەلایەن عەزیزە ئەحمەدی ملیاردێری سعودی نیشتەجێی ئیماراتەوە بە دیاری نێردراوە بۆی ئەویش وەكو پارچە فەرشێك لەناو ماڵەكەی رای خستووە.
چیرۆكی سوڵتان بن سەلیم وانەیەكی زۆر سەرنج راكێشی تێدایە بۆ گەنجان،ئەویش ئەوەیە ئەوانەی لە كۆڕو كۆبونەوەكاندا دەردەكەون و بانگەشەی سەركەوتن و ئەخلاق و نیشتیمانپەروەری دەكەن،مەرج نییە كەسانی سەر راست و راستگۆبن،تەنانەت كاتێك فەزاحەتەكانیان ئاشكرا دەبێت شایەنی ئەوەش نین گۆێیان لێ بگیرێت.