جێگری سەرۆكی رێكخراوی ژنانی سەر بە یوئێن بوو، كەچی كچی بۆماڵەكەی ئیبستن بردووە

2026-02-11
مەلەفەكانی ئیمارات رۆژ بەرۆژ لە دۆسیەی ئیپستندا قوڵتر دەبێتەوە.
دۆسیە ئابڕووبەرانەكەی سوڵتان بن سەلیمی گەورە سەرمایەداری ئیماراتی و بەرپرسی بەندەرەكانی ئیمارات و دۆستی نزیكی بنەماڵەی ئال زاید بەس نەبوو،دۆسیەی هەندە عەویسیشی هاتە سەر

ئەو ژنە ئیماراتیەی باسی مافەكانی ژنان و بەرگری لە مەفەكانیان دەكرد دەركەوت بەشداربووە لە ناردنی ژنان بۆ ماڵی ترسناكەكەی ئیپستن لە نیۆرك.

هەند ئەلعویس،ژنە دیپلۆماتكارێكی ئیماراتییە،لەساڵی 2000 چۆتە سلكی دبلۆماسی ئیمارتیەوە و لەو چوارچێوەیەدا چەندین پۆستی وەرگرتووە وەك یاریدەدەری تایبەتی وەزیری دەرەوە،نوێنەری هەمیشەیی ئیمارات لە نەتەوە یەكگرتووەكان و جێگری سەرۆكی رێكخراوی ژنانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان.



پەیوەندی ئەم ژنە بە ئیپستنەوە چییە؟
بەپێی بەڵگەنامەكان،هند ئەلعویس ماوەی سێ‌ ساڵ لە 2010-2012 لە پەیوەندیەكی گەرمدا بووە لەگەڵ جیفری ئیپستن،ئەو پەیوەندییەش تەنها ناسینێكی ئاسایی نەبووە، بەڵکو چەند جارێك لە كۆشكە شاهانەكەی ئیپستن لە نیویۆرک یەكیان بینیوە و داوای هاوكاری بۆ خزمەتگوزاری یاسایی و دارایی و سیاسی و بازرگانی هاوبەشی لێكردووە و باسی لە ئامادەكردنی چەند كچێكیِش كردووە بۆ ئیپستن،تەنانەت خوشكەكەشی بە ئیپستن ناساندووە و  بردویەتی بۆماڵی ئیپستن



تۆماری چاوپێکەوتن و ڕەشنووسی ئیمەیڵەکان شێوازێکی دووبارەبوونەوەی بانگهێشتنامەکان ئاشکرا دەکەن: ئیپستن دەستەواژە بەناوبانگەکەی خۆی دەنارد"وەرە و نیشانم بدە"، ئەلعوەیس وەڵامی دەدایەوە - جا بۆ نانی بەیانی، نیوەڕۆ، یان ئێوارە بێم.

بەڵگەنامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆرێک لەم کۆبوونەوانە لە شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی ئیپستن لە مانهاتن ئەنجامدراون، ئەمەش هەمان ئەو ماڵەیە كە پەیوەندی بە لێکۆڵینەوەیەکی زۆرەوە هەبووە لە سەر تاوانەکانی دەستدرێژی بۆسەركچانی بچوك لە لایەن ئیپستنەوە

بەپێی ئیمێڵەكان سەردانەکان تەنیا لە هینددا سنووردار نەبوون؛ هەندێک جار خوشکەکەی، هالە ئەلعویسی خۆشكیشی بردووە بۆ ماڵەكەی ئیپستن
تەنانەت لە نامەیەكدا بۆ ئیپستن نوسیویەتی ئەمەوێت بە هالەی خوشكمت بناسێنم،ئەو لەمنیش جوانترە.




بەڵگەنامەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١١ ئاشکرای دەکەن کە چۆن ئیپستن ئەلعەوێسی لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ نوخبە ئەکادیمییەکاندا تێکەڵ کردووە، کۆبوونەوەیەکی بۆ ڕێکخستووە لەگەڵ زانای بایۆلۆجی بەناوبانگ ڕۆبەرت ترێڤەرز.

لە بەڵگەنامەكاندا دەردەكەوێت ئەم ژنە داوای لە ئیپستن كردووە چۆن پارە پەیدا بكات؟ئەویش لەماڵەكەی خۆیدا كۆبونەوەیەكی بۆ رێكخستووە لەگەڵ راوێژكارێكی بازرگانی گەورە تا یارمەتی بدات.



بەپێی بەڵگەنامەكان دەردەكەوێت ئیپستن بە هندی وتووە كە پێی وایە لە داهاتوودا دەبێتە وەزیری رۆشنبیری ئیمارات و هیچ بەربەستێكی لەبەردەمدا نییە بۆ ئەوەی بەو پۆستە بگات

بەپێی نامە گۆڕینەوەكان ئیپستن بیرۆکەی ئەنجامدانی "کۆنفرانسی زانستی لە ئەبوزەبی" پێشنیار كردووە بۆ هیند ئەلعوەیس كە دەیەوێت زانایانی پێشەنگی جیهان کۆبکاتەوە. هەروەها بە مەرجێك حکومەتی ئیمارات پشتگیری مادیی بکات. ئەوەی جێگای سەرنجە، دواتر ئەلعوەیس ئاگاداری کردۆتەوە کە وەڵامدانەوەی ئەم بیرۆکەیە نەرێنی بووە. بە واتایەکی تر ئەو بیرۆکەیەی پێشکەش بە بەرپرسانی ئەبوزەبی کردبوو، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردەوە.

لە ناوەرۆكی نامەكاند هیند ئەلعویس چەندین دەربڕینی سۆزدارانەی بەیرامبەر ئیپستن بەكارهێناوە لەوانە
بیرت دەكەم"
تۆ منت لەیادچووە،بەڵام من تۆم لەیاد نەكردووە"

تەنانەت پەیوەندیەكەیان ئەوەندە بەهێزبووە ئیپستن داوای كردووە ئۆتۆمبیلە تایبەتەكەی بەكاربهێنێت و لە یەكێك لە شوقەكانی ئەودا بمێنێتەوە



مەترسیدارترین نامەش كە لەنێوانیان ئاڵوگۆڕكرابێت ئەو نامەیەیە كە هند بۆی نوسیوە
"ئامادەكردنی تەنها كچێك بۆخۆی كارێكی قورسە،ئەگەر بوو بە دوو ئافرەت ئەوە تەحەدایە"
لەوەڵامی ئەم نامەیەدا ئیپستن دەڵێت كاتژمێر 11 ی بەیانی بگەنە لام،بۆئەوەی كاتێكی زۆرم هەبێت"



هالە عویس كە لەئێستادا بەڕیوەبەری لیژنەی هەمیشەیی مافی مرۆڤی ئیماراتییە،بەهۆی ئاشكرابونی ئەم فەزیحانەوە بە بریاری محمد بن زاید لە پۆستەكەی لابراوە و ئەنجومەنی باڵای مافەكانی مرۆڤی ئیماراتیشی هەڵوەشاندۆتەوە