-
- سیاسی
كچە دیزاینەرەكە سودانی شەرمەزار كرد
ریكلامی چا دانانەكە لە نوسینگەكەی خۆی وێنەی گیراوە و بە رەزامەندی خۆی بووە
2026-02-19
ڕیکلامێکی چا دانانەكە كە یەك دوو رۆژە تەواوی عێراقی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە،محەمەد شیاع سودانی روبەڕووی شەرمەزاریەكی گەورە كردەوە،دوای ئەوەی كچە دیزاینەری بەرهەمهێنەری ڤیدۆكە ئاشكرای كرد،كارەكە بە رەزامەندی پێشوەختەی سودانی و حەلبوسی كراوە و لە نوسینگە تایبەتەكانی خۆیان وێنەی كارەكە گیراوە.
ئەم ڤیدۆیە لەگەڵ بڵاوبونەوەی بەهۆی ناوەڕۆکەکەیەوە ڕەخنەی بەرفراوانی عێراقیەكانی لێکەوتەوە، لەلایەن یەکێتی نووسەرانی عێراقەوە بە "نابەرپرسیارانە" وەسفکراوە. ئەم ڕیکلامە ڕەخنەی زۆری لێگیرا بەهۆی ئەوەی کە وا دنرات سووکایەتی بە محەمەد مەهدی جەواهیری و سەرۆکوەزیران نوری سەعید كردووە
سەرەڕای ئەوەی ناونیشانی ڤیدیۆكە "عێراقی یەکگرتووە"، لە ڕیکلامەکەدا ئەلجەواهیری لە ڤیدیۆیەكی دروستکراوی ئای ئایدا وێنا کراوە و لە ئۆفیسەکەیدا چای پێشکەش بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات. بە هەمان شێوە لە ڕیکلامەکەدا نوری سەعید چای پێشکەش بە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان دەکات، ئەمەش توڕەیی بەربڵاوی لێکەوتەوە.
هەروەها لە ڕیکلامەکەدا دەرکەوتنێکی کورتی جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی عێراقهەیە، كە چەترێکی هەڵگرتووە و بە شەقامەکانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستاندا دەروات.
لە کاتێکدا لە ڕیکلامەکەدا گۆرانییەکی لەسەر "عێراقێکی یەکگرتوو، نیشتمانێکی ئاشتی" لەخۆ گرتبوو.
لە وەڵامی ڕەخنە بەرفراوانەكاندا، سەرۆکوەزیران ڕەتکردنەوەی محمەد شیاع سودانی "ناوەڕۆکی ڤیدیۆ مەجازییەکە رەتكردەوە و ڕێنمایی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کرد کە "بە لەبەرچاوگرتنی ناوەڕۆکی هێرشبەرانەی بەرامبەر بە کەسایەتییە ڕۆشنبیرییەکان و دامەزراوە حکومییەکان و بەکارهێنانی نابەرپرسانەیتەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بە پێشێلکردنی ستانداردە پیشەیی و میدیاییەکان،
سودانی داوایكردووە كۆمسیۆنەكە لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ ئەو لایەنانە ئەنجام بدات کە ئەم ڕێکلامەیان بەرهەمهێناوە و بڵاویانکردووەتەوە".
هەروەها سودانی هەڕەشەی تۆماركردنی سکاڵای كرد لەسەر ئەم ڤیدیۆیە كرد
لەبەرامبەردا کۆمپانیای بەرهەمهێنان جەختی لەوە کردەوە کە نووسینگەی سەرۆکوەزیران پێشتر ئاگاداری پڕۆژەکە بووە، هەروەها محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان ئاگاداری پڕۆژەکە بووە. بەڵام ئەو سەرچاوانەی قسەیان لەگەڵ ئەشرق ئەلئەوسەت کردووە، ڕەتیانکردەوە هیچ زانیارییەکیان هەبێت لەسەر بەکارهێنانی ئەلجەواهیری و نوری ئەلسەعید لەو ڕیکلامەدا.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە "بەرپرسێکی حکومی بەشداری لە پرۆژەکەدا هەبووە و بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی ئەهلی ئەلبەیان کارئاسانی بۆ بەرهەمهێنانی کردووە.
یەکێتیی نووسەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “ئەم کارە نابەرپرسانە ڕەنگدانەوەی سووکایەتییەکی بە ئەنقەستە بۆ شاعیرێک کە بە پێگەی بەرزی کولتووری و ئەخلاقی جیاکراوەتەوە، هەروەها هەڵوێستە نیشتمانپەروەری و مرۆییە ناسراوەکانی، ئێمە لە یەکێتی گشتیی نووسەران لە عێراق، ئەم کارە هێرشبەرە ئیدانە دەکەین و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە هەڵوێستێکی تۆکمە و ڕێگریکردن لە بەرامبەر ئەو جۆرە کارە نابەرپرسانەدا بگرنەبەر، کە مەبەست لێی
لە بەرامبەر توڕەیی بەربڵاوی گشتیدا، بان ئەلجومەیلی، خاوەنی دەزگاكە و نووسەری ڕیکلامەکە، ڕایگەیاندووە، “هەموو کەسایەتییە سیاسییە بەشداربووەکان ڕەزامەندییان لەسەر وردەکارییەکانی ڕیکلامەکە هەبووە و بۆ ئەو مەبەستەش مۆڵەتی وێنەگرتنی ناو ئۆفیسەکانیان داوە، ئەو دیمەنانەی کە محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەمەد ئەلحەلبوسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم، تیایدا دەركەوتوون. گرتەیەکی ڕاستەقینە بوون پێش زیادکردنی کارەکتەرەکانی… الجواهیری و نوری السعید بە زیرەکی دەستکرد
ئەلجومەیلی دەڵێت"پڕۆژەکە دوو مانگی تەواوی خایاند و پێش بڵاوکردنەوەی لە عێراق پێشکەش بە چەند لایەنێکی نێودەوڵەتیی کراوە بۆ هەڵسەنگاندنی، ئێمە یەک هەنگاومان نەناوە بەبێ ڕەزامەندی فەرمی بە درێژایی پرۆسەی بەرهەمهێنان."
ئەلجومەیلی دەڵێت كارەكە بریتییە لە ریكلامێك بۆ چایی عێراقی كە رەمزی یەكگرتووی عێراقیەكانە و ناوەرۆكی كارەكەش بریتییە لە گواستنەوەی رۆحی نیشتیمانی لە سەركردە گەورەكانی رابردوو بەناوەی سیاسی ئێستا و پێشكەشكردنی چایی نەریتێكی كۆنی عێراقیەكانە و بەهیچ شێوەیەكی سوكایەتی تێدا نییە