کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
قەیران لەپاش خۆشگوزەرانی: كاتێك غاز دەبێتە خەمی سەرەكی
2026-04-04
سەركۆ یونس
خۆشگوزەرانی تەنها هەبوونی باڵەخانە و شەقامی جوان نییە، بەڵكو دابینكردنی ژیانێكی شكۆمەندانەیە؛ كە تێیدا دایكێك یان باوكێك خەمی ئەوەیان نەبێت چۆن غازی چێشتلێنان یان گەرمكردنەوەی ماڵەكەیان دابین دەكەن.
زۆر ناخۆشە مرۆڤ لەوپەڕی هیوای بۆ باشتربوونی بژێوی، لەپڕدا بكەوێتە ناو جەرگەی قەیرانێكی نوێوە. بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، كە ساڵانێكە لەناو جەنگەی ململانێی ئابووریدان، پرسی گرانبوونی نرخی غازی ماڵان، تەنها بابەتێكی بازرگانی نییە، بەڵكو ڕاستەوخۆ دەستبردنە بۆ قووتی ڕۆژانە و گەرمیی ناو ماڵەكان.
هەرێمی کوردستان پێویستی بە دابینکردنی زیاتر لە 1.000 تەن غازی ڕۆژانە هەیە، بۆ ئەوەی ژیانی ئاسایی پەکیش نەکەوێت، بەڵام هەر کێشەیەک لە پرۆسهی دابینکردندا ڕووبدات، یەکەم کەس کە باجەکەی دەدات هاوڵاتیی کەم دەرامەت و کاسبکارە بچووکەکانن."
بۆچی ئەم دۆخە مەترسیدارە؟
غاز یەكێكە لە پێداویستییە هەرە سەرەتاییەكان كە هیچ خێزانێك ناتوانێت دەستبەرداری بێت. كاتێك نرخەكەی بە شێوەیەكی كتوپڕ بەرز دەبێتەوە، زنجیرەیەك كێشە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، لهوانه:
• باری دارایی خێزان: خێزانە كەمدەرامەتەكان و مووچەخۆران، ناتوانن هاوسەنگی لەنێوان خەرجییەكان و گرانبوونی غازدا ڕابگرن. ئەم قەیرانە لە كاتێكدایە كە فەرمانبەران هێشتا مووچەی مانگی "ئازاری پڕ ئازار"یان وەرنەگرتووە. هاوكات، كاریگەریی ئاڵۆزییە هەرێمییەكان (ئێران-ئەمریکا و ئیسرائیل) ڕاستەوخۆ لەسەر بژێویی خەڵكی هەرێم خەریكە بە ڕوونی دەردەكەون.
• شڵەژانی بازاڕ: گرانبوونی غاز تەنها لە ماڵدا نامێنێتەوە. ڕۆژی پێنجشەممە، بینیمان نانەواخانەكانی هەڵەبجە بەهۆی دابیننەكردنی غازی پێویست مانیان گرت؛ ئەمە نیشانەیەكی مەترسیدارە كە چۆن قەیرانی وزە دەتوانێت ڕاستەوخۆ ئاسایشی خۆراك بشەژێنێت.
لە خۆشگوزەرانییەوە بۆ قەیران
هەموومان چاوەڕێی ئەوە بووین كە پاش ساڵە سەختەكان، هەرێم بەرەو سەقامگیرییەكی ئابووری بڕوات و پێداویستییە سەرەتاییەكانی وەك کارەبا و سوتەمەنی بە نرخێکی گونجاو دابین بكرێن. بەڵام دژبەرییەکە لێرەدایە:
"لە وڵاتێكدا دەژین كە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی وزەیە، كەچی هاوڵاتییەكەی دەبێت كۆڵان بە كۆڵان بەدوای ئۆتۆمبێلی غازدا ڕابكات، یان بە نرخێكی بهرز لهبازاڕی ڕهشدا بوتڵێك بكڕێت."
ئەو دیمەنانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بینیمان، كە چۆن دەیان هاوڵاتی بەدوای ئۆتۆمۆبیلهكانی غازدا، ڕایان دەكرد، برینێكی قووڵە و پرسیارێكی گەورە لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی وزە دروست دەكات.
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine