کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
شەهباز شەریف شیعر دۆستێک جەنگەکەی ڕاگرت
2026-04-08
ئومێد جاف
تێکەڵەیەک لە بازرگانێکی وردبین، بەڕێوەبەرێکی خێرا و سیاسەتمەدارێکی دانسقە.
ناوی تەواوی " میان محەمەد شەهباز شەریف"ە، کەسایەتییەک کە ناوی لە مێژووی نوێی پاکستاندا وەک "پیاوی کار و پڕۆژەکان" تۆمار کراوە. وێرایی ئەوەی برا بچووکی نەواز شەریف بوو، بەڵام توانیویەتی ناسنامەیەکی سەربەخۆ بۆ خۆی دروست بکات.
شەهباز لە ساڵی ١٩٥١ لە بنەماڵەیەکی ناسراو لە لاهۆر لەدایکبووە. خێزانەکەی کۆچبەری کێشمیری بوون، دەرچووی زانکۆی "گۆڤەرنمێنت کۆلێژ"ە لە لاهۆر، کە یەکێکە لە ناودارترین ناوەندە زانستییەکانی پاکستان.
شەهباز بەوە ناسراوە کە کەسێکی زۆر ڕێکخراو و خاوەن دیسپلینە. حەزێکی زۆری بۆ شیعر و ئەدەبیات هەیە و زۆرجار لە وتارەکانیدا هۆنراوەی شاعیرە گەورەکانی وەک " ئیقبالی لاهۆری" بەکاردەهێنێت.
ئەو دووجار هاوسەرگیری کردووە، کە یەکێکیان لەگەڵ نووسەر و چالاکوانی ناسراو "تەهمینە دورانی" بووە.
پاشخان و دیدگای ئیداری ــ بەڕێوەبردن
پێش ئەوەی بچێتە ناو دنیای سیاسەت، شەهباز بازرگانێکی سەرکەوتوو بوو. کاتێک بووە بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی پەنجاب، شۆڕشێکی لە ژێرخانی ئابووریدا بەرپا کرد. دروستکردنی تۆڕی پاسی (میترۆ) بنیاد ناوە، شەهباز وەک نموونەی باڵای کارگێڕی ئەو سەیر دەکرێن. کرداری پێش دروشم خستووە، خەریکی وردەکاریی پڕۆژەکانە.
ژیانی سیاسی شەهباز پڕە لە هەوراز و نشێو، لە زیندان و دوورخستنەوەوە تا دەگاتە سەرۆکایەتی حکومەت.
لە کۆتایی هەشتاکاندا دەستی پێکرد و چەندینجار بووە بە ئەندامی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی پەنجاب کە (گەورەترین هەرێمی پاکستان).
دوای کودەتا سەربازییەکەی ساڵی ١٩٩٩، شەهباز و خێزانەکەی بۆ چەندین ساڵ بۆ سعودیە دوورخرانەوە. ئەم قۆناغە وەک تاقیکردنەوەیەکی سەخت بۆ ئارامی و بەردەوامی ئەو لە سیاسەتدا هەژمار دەکرێت. لە ساڵی ٢٠٢٢، دوای لابردنی عیمران خان، شەهباز شەریف بووە سەرۆک وەزیرانی پاکستان. ئەو لە کاتێکی زۆر هەستیاردا دەسەڵاتی گرتە دەست؛ کاتێک وڵات لە لێواری داڕووخانی ئابووریدا بوو. توانی بە لێهاتوویی دیپلۆماسی و ئیداری، پاکستان لە مەترسی ئیفلاسبوون ڕزگار بکات و پەیوەندییەکان لەگەڵ چین و ڕۆژئاوا هاوسەنگ بکاتەوە.
شەهباز شەریف ئەگەرچی ڕەخنەی زۆری لێدەگیرێت سەبارەت بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی، بەڵام هیچ کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە کارکتەرو کەسایەتییەکی سەرکەوتووە، دەزانێت چۆن هونەری ئیدارەدان لەناوخۆی ولاتدا بکات و هاوسەنگی جەمسەرەکانی دونیا رابگریت.
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine