کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
لە پەناگەوە بۆ بەرەی جەنگ؛ بۆچی دیموکرات بڕیاری گەڕانەوەی بۆ چالاكی سەربازیدا؟
2026-04-20
لە کاتێکدا جیهان چاوی لەسەر ئاڵۆزییە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، گۆڕانکارییەکی مەترسیدار لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران خەریکە دەبێتە واقیع.
لە نوێترین پێشهاتدا کە ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاریی جەوهەری لە هاوکێشە ئەمنییەکانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، کاوە بەهرامی، یەکێک لە فەرماندە سەربازییە دیارەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، ڕایگەیاند کە چیتر پابەندی ئەو داواکارییانە نابن کە چالاکییە سەربازییەکانیان سنووردار دەکات.
لێدوانەکەی کاوە بەهرامی تەنها هەڕەشەیەکی ڕاگەیاندنی نییە، بەڵکو دەرەنجامی ڕاستەوخۆی زنجیرەیەک هێرشی "بێبەزەییانەی" تارانە بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە دەبوو پەناگەی مەدەنی بن.
گرنگترین هۆکار کە پاڵی بە فەرماندە سەربازییەکانی ڕۆژهەڵاتەوە ناوە بۆ ڕاگەیاندنی کۆتاییهێنان بە پابەندییەکان، گۆڕینی کەمپەکانی نیشتەجێبوون بوو بۆ "بەرەی جەنگ". لە ماوەی ڕابردوودا، سوپای پاسداران چەندین جار بە موشەکی بالیستی و درۆنی خۆکوژ، کەمپەکانی (کۆیە، زڕگوێز،جیچژنیکان و د?لچی ئالان )ی کردە ئامانج.
ئەم هێرشانە پەیامێکی ڕوونیان تێدابوو: تاران جیاوازی لە نێوان بارەگای سەربازی و کەمپی مەدەنی ناکات. ئەمەش وایکردووە سەرکردایەتی ئەم حیزبانە بگەنە ئەو بڕوایەی کە "مانەوە لە کەمپەکان وەک پەنابەری بێدەنگ" نەک هەر ئاسایش دابین ناکات، بەڵکو مەترسییەکان بۆ سەر خێزان و منداڵەکانیشیان زیاتر دەکات.
بۆ ماوەیەکی درێژ، هێزە کوردییەکان لەژێر فشاری حکومەتی هەرێم و بەغدا، چالاکییە سەربازییەکانیان "سڕ" کردبوو بۆ ئەوەی بیانوو نەدەنە دەست ئێران بۆ هێرشکردنە سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان. بەڵام بەردەوامبوونی هێرشە درۆنییەکان سەلماندی کە تاران بە "سڕکردنی چالاکییەکان" ڕازی نابێت و ئامانجی کۆتایی سڕینەوەی تەواوەتی ئەم هێزانەیە.
لێدوانەکەی بەهرامی لەم چوارچێوەیەدا دەخوێندرێتەوە: "ئەگەر بڕیار بێت لەناو کەمپەکاندا بکوژرێین، باشترە لە مەیدانی جەنگ و وەک هێزێکی چالاک بەرگری بکەین."
قسەكانی کاوە بەهرامی ئاماژەیە بۆ چەند خاڵێکی ستراتیژی:
یەكەم:دوورکەوتنەوە لە کەمپە جێگیرەکان کە ئامانجی ئاسانن بۆ موشەکەکان، و گواستنەوەی هێزەکان بۆ ناوچە شاخاوییەکان و قوڵایی خاک.
دووەم: دروستکردنی فشار لەسەر سنوورەکان بۆ ئەوەی تاران تێبگات کە هەر هێرشێک بۆ سەر کەمپەکان، باجێکی سەربازیی دەبێت لەسەر هێڵە سنوورییەکان.
سێیەم: ئەم بڕیارە نیشانەی ئەوەیە کە ئەم هێزانە چاوەڕوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یان بەغدا ناکەن بۆ پاراستنیان لە درۆنەکان، بەڵکو پەنا بۆ "خۆپاراستنی چالاک" دەبەن.
تاران بە بەکارهێنانی درۆن و موشەک، دەیەوێت جۆرێک لە "تیرۆری دەروونی" لەناو بنەماڵەی پێشمەرگەکاندا دروست بکات. بەڵام بەپێی شیکارییەکان، ئەم فشارە ئەنجامەکەی پێچەوانە بووەتەوە. لەبری ئەوەی ببێتە هۆی داماڵینی چەک، بووەتە هۆی دروستبوونی فشارێکی جەماوەری لەسەر حیزبەکان کە "چیتر نابێت بێدەنگ بن".
بڕیاری نوێی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات، کاردانەوەیەکی سروشتییە بۆ ستراتیژیی "زەوی سوتاو" کە ئێران لە ڕێگەی درۆنەکانەوە پەیڕەوی دەکات. کاتێک سنورەکانی نێوان (کەمپی مەدەنی) و (بەرەی جەنگ) لە لایەن تارانەوە دەسڕێتەوە، پێشمەرگەش ناچار دەبێت "کاری خۆی بکات" و بگەڕێتەوە بۆ ئەو مەیدانەی کە تێیدا دەتوانێت وەڵامی هەڕەشەکان بداتەوە.
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine