لەپاش کوژرانی ئوسامە بن لادن بووە سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە
ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە هێرشی ۱۱ی سێپتەمبەر بۆ سەر ئەمەریکا
بەردەوام هانی شوێنکەوتوانی و ئەندامەکانی ڕێکخراوەکەی دەدا کە هێرش بکەنە سەر ئەمەریکاو ڕووسیاو ئیسرائیل
دوازدە ساڵە ئەمەریکا بەدوایدا وێڵەو بەهای ۲٥ ملیۆن دۆلاری کردبوویە دیاری بۆ هەر کەسێک کە زانیاری دەربارەی شوێنی ئەیمەن زەواهیری بداتە ئەمەریکا
جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا، کە هێشتا گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، لە کۆشکی سپییەوە کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدەی ڕاگەیاندو وتی زەواهیریمان کوشت و دادپەروەریمان جێبەجێکرد.
ئهیمهن محەمەد ڕەبیع زهواهیری
1951 له ناوچەی جیزەی سەر بە قاهیرەی پایتەختی میسر له دایكبووه
ساڵی ۱۹۷٤ کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی قاهیرە تەواوکردووەو چور ساڵ دواتریش بڕوانامەی ماجستێری لە نەشتەرگەری پزیشکیدا وەدەستهێناوە.
چەندان کەس لەبنەماڵەکەیدا خاوەن بڕوانامەی بەرزو زانای ناوداری ئایینین
باپیرەی ئەیمەن زەواهیری ئیمامی زانکۆی ئەزهەر بووەو مامێکیشی بەناوی عەبدولڕەحمان عەززام، یەکەم سکرتێری جامیعەی وڵاتانی عەرەبی بووەو باوکیشی مامۆستا زانکۆی قاهیرە بووە لە زانستی دەرمانسازیدا.
لەپاش کوژرانی ئەیمەن زەواهیری، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە لەسەرەتای ساڵی ۲۰۲۲ وەوە ئەمەریکا ئەمەریکا زانیویەتی کە ئەیمەن زەواهیری لەناو خاکی ئەفغانستاندایەو دوو هەفتەش بەر لە کوشتنی چاودێری شوێنی نیشتەجێبوونەکەی کراوە
ئەیمەن زەواهیری، ساڵی 1988 چووهتە ناو رێكخراوی قاعیدهو دوای کوژرانی ئوسامه بنلادنی سەرۆکی ڕێکخراوەکە له 2011 ئەو بووەتە سهرۆكی قاعیده.
لەکاتی هێرشی ڕێکخراوی قاعیدە لە ساڵی ۲۰۰۱ بۆسەر دوو تاوەری گەورەی بازرگانی ئەمەریکا کە بووە هۆکاری کوژرانی سێ هەزار کەس، ئەیمەن زەواهیری لە پاش ئوسامە بنلادنی سەرۆکی ڕێکخراوەکەوە، کەسی دووەمی قاعیدە بووەو ڕۆڵی گەورەی لەو هێرشەدا هەبووە، ئەمە جگە لەوەی بە ڕێکخەری هێرشەکانی قاعیدە دادەنرێت بۆسەر سەفارەتەکانی ئەمەریکا لە وڵاتانی کینیاو تەنزانیا.
ئەو ناوی له لیستی ۲۲ داوا کراوەکەی ئهمریكادا بووەو ئەمریکا بڕی ۲٥ ملیۆن دۆلاری کردبوویە دیاری بۆ هەرکەس و لایەنێک کە زانیاری و شوێنی نیشتەجێبوونی ئەیمەن زەواهیری بداتە ئەمەریکا
ئەیمەن زەواهیری چوار جار هاوسهرگیریی كردووەو لە هێرشێکی هێزەکانی ئەمەریکا لە ساڵی ۲۰۰۱ لە شاری قەندەهاری ئەفغانستان، یەکێک لە هاوسەرەکانی و سێ منداڵی کوژران و لەساڵانی ڕابردووشدا چەندجارێک هەواڵی کوژرانی بڵاوکرایەوە، بەڵام دوای ئەو هەواڵانە دەردەکەوتەوەو پەیامی بۆ ئەندامانی ڕێکخراوی قاعیدە دەناردو هانی دەدان کە هێرش بکەنە سەر ئابووری ئەمەریکا.
هەرچەندە ڕێکخراوەکەی چەندان کاری توندوتیژی و تیرۆریستی ئەنجامداوە، بەڵام ئەیمەن زەواهیری ناکۆکی توندی لەگەڵ ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشدا هەبووەو ڕەخنەی لە ڕێکخراوی داعش دەگرت بەوەی کە کاری خوێنڕێژی ئەنجام دەدات.
لەپاش کوژرانی ئەیمەن زەواهیری، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە لەسەرەتای ساڵی ۲۰۲۲ وەوە ئەمەریکا ئەمەریکا زانیویەتی کە ئەیمەن زەواهیری لەناو خاکی ئەفغانستاندایەو دوو هەفتەش بەر لە کوشتنی چاودێری شوێنی نیشتەجێبوونەکەی کراوە
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە، پرۆسەی کوشتنی ئەیمەن زەواهیری لە بەرەبەیانی ڕۆژیی یەکشەممەی بەرواری ۱ ــ ٨ ــ ۲۰۲۲ دا لەناچەی " شیربور"ی کابوڵی پایتەختی
ئەفغانستاندا ئەنجامدراوەو ئەو ماڵەشی کە تیایدا نیشتەجێبووەو تێیدا کوژراوە خانووی " سیراجەدین حەقانی" وەزیری ناوخۆی حکومەتەکەی تاڵیبانە.
لە تەک بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوشتنیئەیمەن زەواهیریدا " ئەنتۆنی بلینکن"ی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە بە داڵدەدانی ئەیمەن زەواهیری لە کابوڵی پایەختی ئەفغانستاندا، تاڵیبان پێشێلکاری بەرانبەر ئەو ڕێکەوتنە کردووە کە دوو ساڵ لەوەوبەر لە دەوحەی پایتەختی قەتەر لە نێوان ئەمەریکاو تاڵیباندا واژۆ کراوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وتیشی داڵدەدانی زەواهیری لە ئەفغانستان، نیشانی دەدات کە تاڵیبان نایەوێت پابەندی ڕێکەوتنەکەی ببێت لەگەڵ ئەمەریکا.