دلێری سەید مەجید ئەو ئەمین سندوقەی کلیلەکەی لێ ون بووە!

2022-08-16

نە بازرگانییەکی تایبەتی خۆی هەبووە، نە بزنسمان هەبووە، نە کۆلیژی ئابوری تەواو کردوو، دژی سەرمایەداری بووە، کەچی لە پڕ خۆی بوو بە ڕەمزی پارە و سەرمایە و کۆنتڕۆڵکردنی بازرگانی و ھەڵسوڕێنەری پەنجا ساڵەی دارایی سنورێکی وەک سلێمانی و قاسەی یەكێتی بووە .

 

لەگەڵ ئەوەی خۆی سەرکردەیەکی کۆمەڵە بوە و هەڵگری بۆچونی ئیشتراكی دژە سەرمایەداری بووە، بەڵام بووە بە ڕەمزی سەرمایە و پارە و بازاڕ و کۆنترۆڵکردنی جوڵەی بازرگانیە .

 

دلێری سەید مەجید، یان راستر بڵێین ئەکرەمی سەید مەجید، ئەو پیاوەی بە قاسە و سندوقە ڕەشەکەی یەکێتی و تاڵەبانی ھەژمار دەکرا ، لەگەڵ ئەوەی متمانە پێکراوترین پیاو بوو لای مام جەلال و ھیچ کات پشتی تێ نەکردوە بەڵام لە ھیچ گرژیەکیش بەشداری نەکردوە بەرامبەر بە کاک نەوشیروان و کۆسرەت رەسوڵ ھەر وەک ڕاگرتنی سەنگی بازار و دارایی سەنگی پلەی ھاورێیەتی لە نێوان خۆی و دژبەرەکانی تاڵەبانی باوکدا راگرتبوو.


لەوكاتانەی یەكێتی و گۆڕان نێوانیان دەگەیشتە بنبەست خاڵی ھاوبەشیان دلێری سەید مەجید بوە.


یەکەمین مامەڵەو پەیوەندی سەید مەجید بەپارەوە دەگەڕێتەوە بۆ زستانی ساڵی ١٩٨٠ کاتێک مام جەلال لە توژەڵە ماوەی شەش مانگ بوو لە بێ پارەییەکی سەختدا گوزەرانی شۆرشی دەدا و بەدوای ھاوکارێکدا دەگەڕا، کاتێک گوتی دلێر ئەوە ١٠٠٠ دیناری سویسری بزانم چۆن ئەم چەند تیپەی سنورەکە ئیدارە دەدەی، دوای دوو مانگ کاتێک سەید مەجید گەرایەوە مام جەلال شۆک بوو کە بینی دلێری سەید مەجید نیوەی پارەکەی پێ ماوە گوتی من بەدوای ئەمەدا دەگەرام 
ئیدی لەو کاتەوە بازی پارە و دارایی و سندوق بەسەر شانی سەرکردەکەی کۆمەڵەی رەنجدەرانەوە نیشتەوە  .

 

رەخنەی گەورە لە دلێری سەی مەجید ئەوەیە كە بەشاری گەورە بووە لە قۆرخكردنی بازاڕ بۆ كۆمپانیاكانی حیزب و تێكەڵاوكردنی حیزب بە بازاڕە كایەیئابوری و راكێشانی دەستی حیزب بۆناو بازاڕ، ئێستا ئەوەی ڕوونە چیتر کلیلی قاسەکە لای دلێری سەید مەجید نەماوە، بەڵام دیار نییە کلیلەکەی ونکردووە یان کلیلەکەیان لێسەندوەتەوە.

دلێری سەید مەجید، یەکەم سەرکردەی کورد بوو کە پەیوەندی کورد و موعەمەر قەزافی دروست کرد و توانی قەناعەت بە قەزافی بکات ٥ ملیۆن دۆلار بۆ یەکێتی بنێرێت ،
دەڵێن دلێری سەید مەجید گوتویەتی پارەکە ھاتە تاران ئەوەندە بێ پارە بوین کە چاوم کەوت بەو ھەموو سەفتە دۆلارە خۆم پێ نەگیرا گریام ،دواتر بۆ ئەوەی ئیتلاعات پێ نەزانن لەنێو چوپی تایەی شلە خەجێدا ھێنامەوە سنە و لەوێشەوە لەژێری باوڵێکی شڕدا بۆ باشوری کوردستان و سەرکردایەتی گواستمانەوە.


جگە لەوەی چوەتە لای خومەینی و حافز ئەسەد و لای ھەردوکیانیش شتێک پارەی بۆ حزبەکەی وەرگرتووە.

 

سندوقە ڕەشەکەی تاڵەبانی لەبەر حیسابات زۆر حەوسەڵەی دەرکەوتنی نەبووزۆر بەكەمی لەبەردەم كامێراا دەردەكەوێت، یەکێتیەکان زۆر خۆشیان ناوێت چونکە دەڵێن دەست داخراو بوو لە سەرف کردنی پارە بۆ ئەو کەسانەی دەچوون و داوای پارەیان دەکرد.


دەڵێن کاتی خۆی ھەرچی دەچوە لای بۆ ئەوەی لەسەری نەکەوێت کە داوای پارەی دەکرد دەیگوت بەخوا ھی مام جەلالە .!


ڕۆژێک دلێری سەید مەجید دەگاتە سەر کانییەک، پێشمەرگەیەک لێی دەپرسێت کاک دلێر ئۆغرکەی بۆ کوێ دەچی؟ ئەویش لەوەڵامدا دەڵێ دەچمە سەرەوە!
پێشمەرگەکان پێیان سەیر دەبێت ئەو وا سەر بەرەوخوار دەڕوات، کەچی دلێر دەڵێت: بۆ سەرەوە دەچم‌و پێی دەڵێن: تۆ لەسەرەوە بوویت‌و ئێستا بەرەو خوار دەچیت!
بەڵام وەڵامی دووەمی دلێر قەناعەتپێکەر دەبێت‌و بۆ پێشمەرگەکان رووندەکاتەوەو دەڵێت: مام جەلال لەهەر شوێنێک بێت ئەوە 
سەید مەجید خۆری بەختی لە قەیرانی سیاسی ٣١ـی ئابەوە ھەڵھات کاتێک مام جەلال و سەرکردایەتی بەدوای كەسێكدا دەگەڕان ریی یەكێتی ڕێكبخاتەوە. لەو كۆبونەوەیەدا تاڵەبانی ووتی گوتی کلیلی چارەسەری پارە دلێری سەید مەجیدە ھەر لەوێدا تەلفونی بۆ دەکات و بڕی یەک ملیۆن دۆلاری پێدەدات و مانگی داھاتوو کاتێک گەرایەوە  ٢٠٠ ھەزار دۆلاری زیاد کردبوو، ئیدی تاڵەبانی کلیلی قاسەکەی پێدا و کردیە سەر وەسی خۆی و حزبەکەی و سنورەکەش .

 

سەید لەگەل ئەوەی هەمو پارەی یەكێتی لەبەردەستدا بووە ،پێش نەخۆش کەوتنی چوە دادگای سلێمانی و لەبەردەم دادوەر گوتی کە یەک خانوی ھەیە و مندالەکانی بۆیان نیە دوای خۆی داوای ھیچ بەش و پشکێک لە ھیچ کەسێک بکەن بەناوی ئەوەوە . 

 

دوای ئەو ھەموو ساڵە لەگەڵ  پارە و بازار و بزنسە جۆراو جۆرەكانی یەكێتی، ئێستا دلێری سەید مەجید حەوسەڵەی ژماردنی نەماوە و کلیلی قاسەکەی تسلیمی یەكێتی کردوەتەوە .

 

رەخنەی گەورە لە دلێری سەی مەجید ئەوەیە كە بەشاری گەورە بووە لە قۆرخكردنی بازاڕ بۆ كۆمپانیاكانی حیزب و تێكەڵاوكردنی حیزب بە بازاڕە كایەیئابوری و راكێشانی دەستی حیزب بۆناو بازاڕ، ئێستا ئەوەی ڕوونە چیتر کلیلی قاسەکە لای دلێری سەید مەجید نەماوە، بەڵام دیار نییە کلیلەکەی ونکردووە یان کلیلەکەیان لێسەندوەتەوە.