دادگا سەلماندی مردنی فەریدون جوانڕۆیی تیرۆركردن بووە نەك روداوی هاتوچۆ

دۆسیەی فەریدون جوانڕۆیی سەرهەڵدەداتەوە
2022-08-23

 


لە كەیسی مردنی فەریدون جوانڕۆیدا زانیاری نوێ‌ ئاشكرا دەبێت، دادگایەكی هەولێر سەلماندویەتی مردنی فەریدون جوانڕۆیی تیرۆركردن بووە نەك روداوی هاتوچۆ

رۆژی 24 ی ئابی 2015 فەریدون جوانڕۆیی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و بەپرسی میحوەری خازر لە روداوێكی تەمومژاویدا گیانی لەدەستدا
میدیاكانی پارتی لەناویاندا ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند مردنی فەریدون جوانڕۆیی بەهۆی روداوی هاتوچۆوە بووە.بەڵام هەر لەو كاتەدا خەڵكێكی زۆر گومانی لەو روداوە هەبوو.

ئێستا دوای حەوت ساڵ لەو روداوە سەرەداوەكانی ئەو روداوە تەمومژاوییە ئاشكرا دەبن.

تاوانبارە دەستگیركراوەكان لەبەردەم دادوەردا دانیان بەوەدا ناوە، سەرەتا تەقەیان لە ئۆتۆمبیلەكەی فەریدون جوانڕۆیی كردووە،دواتر بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی لە جۆری جێبی درع خۆیان كێشاوە بە ئوتۆمبێلەكەیدا و وازیان لێ نەهێناوە تا مردووە.


دەنگی ئەمریكا بڵاویكردۆتەوە كە بەپێی بەڵگەكانی بەردەم دادگا و دانپێدانانەكانی بەردەم دادوەراندا روداوەكە روداوێكی هاتوچۆی ئاسایی نەبووە بەڵكو تیرۆركردنێكی پلانبۆداڕێژراوبووە و لەلایەن گروپێكی چەكداری تایبەتەوە ئەنجام دراوە.

 

بەپێی بەڵگەكانی بەردەم دادگا لەو روداوەدا 7 تاوانباری سەرەكی بونیان هەیە كە 6 كەسیان دەستگیركراون و كەسی حەوتەمیان كە پلاداڕێژەر و بكەری سەرەكی تاوانەكەیە تائێستا دەستگیر نەكراوە.

 

بەپێی لێدوانی ئازاد فەریدون جوانڕۆیی كوڕی فەریدون جوانڕۆیی تاوانباری حەوتەم و سەرەكی لە دۆسیەی كوژرانی فەریدون جوانڕۆیی كەسێكی سەربازییە بەناوی شێروان سابیر و لە دەوروبەری هەولێر نیشتەجێیە.

بەپێی لێدوانی ئازاد فەریدون جوانڕۆیی كوڕی فەریدون جوانڕۆیی تاوانباری حەوتەم و سەرەكی لە دۆسیەی كوژرانی فەریدون جوانڕۆیی كەسێكی سەربازییە بەناوی شێروان سابیر و لە دەوروبەری هەولێر نیشتەجێیە.

تاوانبارە دەستگیركراوەكان لەبەردەم دادوەردا دانیان بەوەدا ناوە، سەرەتا تەقەیان لە ئۆتۆمبیلەكەی فەریدون جوانڕۆیی كردووە،دواتر بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی لە جۆری جێبی درع خۆیان كێشاوە بە ئوتۆمبێلەكەیدا و وازیان لێ نەهێناوە تا مردووە.

 

لەسەر ئەو دۆسیەیە دادگای تاوانی سێ‌ی هەولێر سزای لە سێدارەدانیان بەسەر هەر شەش تاوانبارە دەستگیركراوەكەدا سەپاندووە و بڕیاری لە سێدارەدانیش بە شێوەی غیابی بۆ كەسی حەوتەم دەرچووە،بەڵام هێشتا دەستگیر نەكراوە.

 

هەرچەندە تاوانباری حەوتەم بڕیاری دەستگیركردن و سزای لەسێدەرانی بۆ دەرچووە بەڵام دەستگیرنەكردنی دوای 7 ساڵ لەو روداوە لەكاتێكدا نیشتەجێی هەولێرە پرسیاری لای خەڵك دروستكردووە.

 

ئەوەی بەلای خەڵكیشەوە جێگای پرسیارە، ئەوەیە تیرۆركردنی فەریدون جوانڕۆیی بۆ كێ‌ و لە بەرژەوەندی كێ‌ ئەنجامدراوە.