#دیپلۆماتیک_تایبەت
لەچوارچێوەى دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى زەوى و زارى سلێمانیان داگیرکردوە، جارێکى تر دۆسیەى سەرۆکى پێشوى شارەوانى سلێمانى زیندوو دەکرێتەوە.
لەچەند رۆژى رابردوودا، ژمارەیەک لە دەڵاڵەکانى زەوى و ژمارەیەک لەو کەسانەى پلەى سەربازی و حکومیان هەیە، لەسەر داگیرکردنى زەوییەکانى سلێمانى دەستگیرکراون.
دیپلۆماتیک زانیویەتى، لەو چوارچێوەیەدا،
لە شارەوانى سلێمانى، هێزە ئەمنیەکان چوار بەڕێوەبەرى بەشیان دەستگیرکردوە و جگە لەوەش چوار ئەفسەرى ئاسایش بەجل و بەرگى مەدەنیەوە، لە شارەوانى دەوام دەکەن و چاودێرى و پێداچونەوە بە دۆسیەکاندا دەکەن.
دیپلۆماتیک زانیویەتى، دانپێدانانى ژمارەیەک لە دەستگیرکراوەکان، بەو ئاراستەیە بون، کە توانا کەمال، سەرۆکى پێشوى شارەوانى سلێمانى،
بەرپرسیارە لە بەشێک لەو داگیرکارییەى لە چەند ساڵى رابردوودا لە سلێمانى رویدا، هەر ئەوەش وایکردوە، لەناو بەرپرسانى یەکێتیدا ئێستا جارێکى تر داوا دەکرێت، توانا کەمال دەستگیر بکرێت و روبەروى یاسا بکرێتەوە.