بەڕێوەبەرێكی گشتی لە هەولێر لەسەر گەندەڵی دادگایی دەكرێت

دەستەی نەزاهە بڕیاریداوە بە سڕکردنی و رەوانەكردنی دۆسیەکەی بۆ دادگا
2022-08-23

دەستەی دەستپاكی هەرێم لە یەكەم هەنگاوی لەو شێوەیەیدا فەرمانی دورخستنەوە و دادگایكردنی بەڕێوەبەرێكی گشتی دەركرد بە تۆمەتی زیادبونی نائاسایی سەروەت و سامانەكەی.

 

لەسەر بڕیاری دەستەی دەستپاكی هەریچم بەڕێوەبەری بەڕیوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی هەرێم، لە پۆستەكەی دورخراوەتەوە و رەوانەی دادگاش دەكرێت بۆ لێكۆڵینەوە.

 

ئەو بەڕێوەبەر گشتییە ژنێكە بەناوی(ڤ،ج،ع)  و ماوەی ساڵێكە پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتی لێكۆڵینەوەی هەولێری وەرگرتووە.


دەستەی نەزاهە بە گومانی زیادبونی نائاسایی سەروەتو سامانەكەی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەسەر دروستكردووە و لیژنەكەبۆی دەركەوتووە لەماوەیەكی كەمدا بۆتە خاوەنی ڤێلا و خانوو و ئۆتۆمبێلی دوا مۆدێل، موڵكێكی زۆر و لە هەژماری بانكیەكەشیدا 120 هەزار دۆلار هەبوە كەزیاترە لەمووچەی ساڵانەی خۆی و لیژنەكە گومانی زۆریان هەیە ئەم پارەیەی بەرێگەی ناشەرعی دەستكەوتبێت.

 

بەپێی زانیاریەكان ئەو بەڕێوەبەرە لەسەر پشكی پارتی لەو پۆستە دانراوەودوای دەركەوتنی ئەو دۆسیەیە، بەرپرسانی حكومەت سورن لەسەرئەوەیلێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت و دادگایی بكرێت.

 

دەستەی نەزاهە بڕیاریداوە بە رەوانەكردنی كۆنوسی تایبەت بە ناوبراو بۆ بەڕێوەبەرێتی لێكۆڵینەوەی هەولێر و تۆماكردنی وەك داوایەی سزایی و خستنە بەردەم دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی