ئەو شەوەی قائانی كاغەزی سپی بۆ سەدر ئیمزاكرد

2022-08-25


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشت بەستن بە چەندین سەرچاوە لەناوخۆی عێراق و دەرەوە ناوەرۆكی كۆبونەوە دوقۆڵیەكەی ئیسماعیل قائانی،فەرماندەی سوپای قودسو موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدری بڵاوكردەوە.

 

بەپێی راپۆرتەكەی ئاژانسی رۆیتەرز،دوای چەند مانگێك لە چاوەڕوانی موقتەدا سەدر رازی بووە قائانی ببینێت.


وەك رێگەخۆشكردنێكیش بۆ دیدادارەكە قائانی سەردانی گۆڕی محەمەد باقر سەدری كردووە و رێزی خۆی بۆ نیشانداوە.

ئەو كەسانەی قسەیان بۆ ئاژانسی رۆیتەرز كردووە ئاماژەیان بەوە داوە لەو دیدارەدا سەدر بە غرورێكی زۆرەوە دەركەوتووە و هەستی بردنەوەی هەڵبژاردن  بەسەریدا زاڵ بووە و بە راشكاوانەش بە قائانی ووتووە: سیاسەتی عێراقی پەیوەندی بە ئێوەوە چییە،نا مانەوێت دەخاڵەت لە دۆخی عێراقدابكەن"

رۆیتەرز ئاماژەی بەوە كردووە ئەو رۆژەی موقتەدا سەدرسەردانی ماڵی موقتەدا سەدریكردووە لە حەنانەی نەجەف موقتەدا شاڵێكی رەش و سپی عێراقیانەی بەسەر شانیدا بەرداوەتەوەو جبەیەكی جنوبیانەشی لەبەردابووە، بە پێچەوانەی كاتی عادەتی خۆی كە جبە و عەبایەكی رەش دەپۆشێت.

 

ئەو كەسانەی قسەیان بۆ ئاژانسی رۆیتەرز كردووە ئاماژەیان بەوە داوە لەو دیدارەدا سەدر بە غرورێكی زۆرەوە دەركەوتووە و هەستی بردنەوەی هەڵبژاردن  بەسەریدا زاڵ بووە و بە راشكاوانەش بە قائانی ووتووە: سیاسەتی عێراقی پەیوەندی بە ئێوەوە چییە،نا مانەوێت دەخاڵەت لە دۆخی عێراقدابكەن"

 

هەروەها وتویەتی عێراق دەوڵەتێكی خاوەن سەروەرییە و بە تەنها خۆی دەتوانێت رێگەكەببڕێت بەبێ‌ دەخاڵەتی وڵاتانی دیكە.

 

هەر بەپێی راپۆرتەكەی رۆیتەرز،قائانی لەودیدارەدا بەڵێنی بە موقتەدا سەدر داوە ئەگەر ببێتە هاوپەیمانی ئێران ئەوا دەیكەنە كەسی یەكەمی عێراق.

 

بەپێی راپۆرتەكە كۆبونەوەكەی قائانی و سەدر تەنها نیو كاتژمێری خایاندووە و كەشی كۆبونەوەكەش پڕ لە تەحەدا و  گرژی بووە.

 

بەر لە دیدارەكەی سەدر و قائانی، گروپێكی چەكداری نزیك لە ئێران لە باشوری عێراقەوە هێرشێكی موشەكیان كردە سەر ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات وەك تۆڵەیەك لە دەستوەردانی ئەو وڵاتە لە دۆخی عێراق.

 

بە ووتەی راوێژكارەكانی، موقتەدا سەدر لە دوای ئەو هێرشانەوە بێهیوایەكی گەورەی پێوە دیار بووە و وتویەتی لەمەدوا بەرامبەرەكەمان تەنها چوارچێوەی هەماهەنگی نییە بەڵكو دەوڵەتێكی دراوسێشە. پیشی وتوون خۆتان بۆ قۆناغێكی نوێی سەخت ئامادە بكەن.