پێشتر بە ساڵح موحەمەد عێراقی و ئێستاش بە وەزیری قائید خۆی دەناسێنێت.میدیا عێراقیەكانیش پێی دەڵین وەزیرەكەی سەدر, ساڵح موحەمەد عێراقی یان وەزیری قائید كێیە و بۆچی هەتا ئێستا دەرنەكەوتووە.
ئایا ساڵح یان موسڵح موحەمەد عێراقی ناوێكی راستەقینەیە یان كەسایەتیەكی وەهمییە ؟ئایا دەكرێت كەسێكی وەهمی بتوانێت هەموو عێراق بەخۆیەوەسەرقاڵ بكات؟
یەكێ لەو هەژمارە ئەلكترۆنیانەی بەناوی رەوتی سەدرەوە لێدوان دەدات و بەهۆی پەیامە ئاگرینەكانیەوە گڕی لە شەقامی عێراقی بەرداوە
هەژمارێكە بەناوی ساڵح موحەمەد عێراقی.
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا رۆڵی تویتەكانی ساڵح موحەمەد عێراقی زۆر زیادی كردووە. هەموان پێیان وایە قسەی سەرەتاو كۆتایی سەدر لەسەر زاری ساڵحموحەمەد عێراقی و وەزیری قائیدەوە دەڕوات.
تەنها تویتێكی ساڵحموحەمەد عێراقی بەسە بۆئەوەی هەزاران لایەنگری سەدر بڕژێنە سەر شەقامەكان.
كاتێكیش ووتی روبكەنە دەزگای دادوەری هەزاران لایەنگری سەدر بەرەو بارەگای دەسەڵاتی دادوەری بەڕێكەتن،دواتریش هەر بەهۆی تویتێكی ئەوەوە بەردەم دەسەڵاتی دادوەریان چۆڵكرد.
لەسەرەتادا وا دەردەكەوت ساڵح موحەمەد عێراقی كەسێكی نزیكی موقتەدا سەدر بێت،بەڵام دواتر دەركەوت هەر خودی موقتەدا سەدر خۆیەتی و لە پشتی هەڵبژاردنی ئەو ناوەشەوە مانایەكی تایبەت هەیە كە چاكە خوازی كوڕی موحەمەدی عێراقیە و سەدر دەیەوێت خۆی وەك رێبەرێكی چاكەخواز وێنا بكات.
ناسنامەی موحەمەد ساڵح عێراقی بۆ مایەكی درێژ بە ئاڵۆزی و نادیاری مایەوە
تا ئەوكاتەی سەباح ساعیدی كەسایتینزیك لە سەدر ووتی: ئەو ناوە وەهمیە و داهێنانێكینوێی سەدریەكانە بۆ ئەوەی لەرێگەیەوە پەیامەكانی خۆمان بگەیەنین.
هەروەها ووتی: ساڵح موحەمەد عێراقی وەك وتەبێژی فەرمی سەدر حسابی بۆ دەكرێت و هەموو ئەو پەیامانەیلەوێوە بڵاودەكرێنەوە بە ئاگاداری خودی موقتەدا سەدرن.
وادیارە لەسەرەتادا سەدر ناوەكەو هەژمارەكەی بۆ خودی خۆی دروستكردووە،بەڵام لە ئێستادا هەژمارەكە دراوەتە دەست لیژنەیەكی باڵاو زیاتر وەك وتەبێژی سەدر دەردەكەوێت،هەر لەبەرئەوەش نازناوی وەزیری قائید لە خوارەوەی پۆستەكان زیاد كراوە.
بەم دوایانە كاریگەری و رۆڵی هەژمارەكەی وەزیری قائید زۆر زیادی كردووە، بەجۆرێك دەستی هەیە لە هەموو ئەو روداوانەی لەماوەی دوو مانگی رابردوو رویانداوە.
بەها ئەعرەجی كە سیاسیەكی دیاری شیعەكانە لە بەرنامەیەكیتەلەفزیۆنیداوتی: ساڵح موحەمەد عێراقی كەسێكیوەهمیو دروستكراوە و لەلایەن چواركەسەوە بەڕێوەدەبرێن بە ئاگاداری خودی موقتەدا سەدر،كە دوانیان لە بەغدا و دوانیان لە نەجەف دادەنیشن.