بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان بەنهێنی سەرقاڵی دامەزراندنی سیی کەسە وەکو فەرمانبەر بۆ بنکەی گومرگی مەرزی تیلەکۆ.
بەپێی ئەو بەڵگەو زانیاری و نوسراوەکەی کە دەست " دیبلۆماتیک کەوتووە، لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان هەوڵی دامەزراندنی سیی کەس وەکو فەرمانبەر دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی دیبلۆماتیک، بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان بەشێوەیەکی نهێنی و شاراوە ناوی ئەو سیی کەسەی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری بەرز کردووەتەوەو ڕەچاوی خاڵبەندی و پسپۆڕی و ساڵی دەرچوون نەکراوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە سەدان دەرچووی زانکۆو پەیمانگاکان ناویان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاماری گەرمیان تۆمار کراوەو چەندان ساڵە چاوەڕوانی دامەزراندن دەکەن.
جێگەی ئاماژە پێدانە، وهزارهتی دارایی و ئابووریی حكومهتی ههرێمی كوردستان، لە کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵدا، بە واژۆی ئاواتی شێخ جەناب، نووسراوی بەمەبەستی کردنەوەی بنكهی گومرگی تیلهكۆ له سنووری ئیدارهی گهرمیان دەرکردو بەپێی نوسراوەکە بنکەکە لە رووی ئیداری و داراییەوە دەبەسترێتەوە بە بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی گەرمیانەوە.