شەهید و بریندارەکانی شارە کوردییەکان بە ئامار

2022-10-11

ڕێکخراوی " هەنگاو" تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە کە لەخۆپیشاندانی شارە کوردییەکانی ئێراندا، ۲٨ کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون و لانیکەم ۱٥۰۰ خۆپیشاندەریش بریندار کراون.


ناوی ٣٢ خۆپیشاندەری شەهید بەپێی شارە کوردییەکان

سنە؛ ١-داریوش عەلیزادە ٢- پەیمان مینبەری ٣- محەممەد ئەمینی ٤- یەحیا ڕەحیمی
شنۆ؛ ١- ئەمین مەعرەفەت ١٦ ساڵە ٢- میلان حەقیقی ٣-سەدرەدین لیتانی ٤-عەبدولسەلام قادر گەڵوان
ئورمیە؛ ١- فەرجاد دەروێشی ٢- عەبدوڵڵا محەممەدپور ١٦ ساڵە ٣- دانش ڕەهنەما ٤- نیما شەفیق دووست
شائاباد؛ ١- سەعید محەممەدی ٢- ئەمیر فولادی ١٦ ساڵە ٣- ئیمان محەممەدی
کرماشان؛ ١- مینۆ مەجیدی ٢- ڕەزا شەهپەرنیا ٣- ئەمیر حوسێن بەساتی ١٥ ساڵە
سونقوڕ وکولیایی؛ ١- عەلی ڕەزا فەتحی ٢- ڕۆزبێ خادمیان ٣- محەممەد زارعی
دیواندەرە؛ ١- فواد قەدیمی ٢- موحسین محەممەدی
پیرانشار؛ زەکەریا خەیاڵ ١٦ ساڵە ٢- سەمەد بەرگی نیا
سەقز؛ ١- فەریدون مەحموودی ٢- ئیسماعیل دزوار
ئیلام؛ ١- موحسین قەیسەری
دێولان؛ ١- ڕەزا لوتفی
قوچان؛ ١-عەلی موزەفەری سالانقوچ ١٧ ساڵە
مەریوان؛ ١- موختار ئەحمەدی
سەلاس باوەجانی؛ ١- ئارین موریدی


بەپێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی هەنگاو لەپارێزگای سنە دە خۆپیشاندەر کوژراون و ٨۹۰ کەسیش بریندارکراون.

دیواندەرە؛ ٢ کوژراو و ٥٠ بریندار، سەقز؛ ٢ کوژراو و ١٧٠ بریندار، بانە؛ ٤٧ بریندار، سنە؛ ٤ کوژراو و ٤٥٥ بریندار، مەریوان؛ ١ کوژراو و ٥٠ بریندار، دێولان؛ ١ کوژراو و ٥٠ بریندار، بیجاڕ؛ ١٧ بریندار، قوروە؛ ٤٠ بریندار، کامیاران؛ ١١ بریندار
کۆی گشتی پارێزگای سنە: ١٠ کوژراو و ٨٩٠ بریندار


دە کوژراو و ٤٥٤و بریندار لەسنوری پارێزگای ئورمیە

شنۆ؛ ٤ کوژراو و ٦٧ بریندار، ئورمیە؛ ٤ کوژراو و٧٩بریندار، پیرانشار؛ ٢ کوژراو و٩٦ بریندار، مەهاباد؛ ٥٥ بریندار، بۆکان؛ ٨٠ بریندار، تیکاب؛ ٧ بریندار، ماکۆ؛ ٦ بریندار، نەغەدە: ٢٧ بریندار، سەردەشت؛ ٣٦ بریندار

کۆی گشتی پارێزکای ئورمیە: ١٠ کوژراو و٤٥٤ بریندار

 

پارێزگای کرماشان

کرماشان؛ ٣ کوژراو و٦٠ بریندار، شاباد؛ ٣ کوژراو و٤٠ بریندار، پاوە؛ ٢٠ بریندار، سەلاس باوەجانی؛ ١ کوژراو و٩ بریندار، جوانڕۆ؛ ١١ بریندار

کۆی گشتی: ٧ کوژراو و ١٤٠ بریندار


پارێزگای ئیلام
ئیلام؛ ١ کوژراو و ٤٠ بریندار، ئەیوان؛ ١١ بریندار، ئاودانان؛ ٦ بریندار
کۆی گشتی: ١ کوژراو و ٥٧ بریندار

بەپێی ئاماری بڵاوکراوەی ڕێکخراوی هەنگاو، جیا لەشارە کوردنشینەکان لە شارەکانی دیکەی ئێراندا سێ خۆپیشاندەر کوژراون.


کۆی گشتی هەموو پارێزگاکان: ٣٢ کوژراو و ١٥٤١ بریندار


دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ٢٥٠٠ هاووڵاتی ناڕازی لە ماوەی ٢ هەفتەی ڕابردوودا


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٥٠٠ هاووڵاتیی کورد لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە شوناسی زیاتر لە ٥٥٠ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە لەو ٥٥٠ کەسە ٨٠ کەسیان ژن و ٣٠ کەسیان مێرمنداڵن.

ڕێکخراوی هەنگاو دەڵێت، زۆربەی ئەو دەستبەسەکراوانە بە سەختی ئەشکەنجە دەکرێن و لانی کەم دوو کەس لە شارەکانی ئورمیە و سەقز لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.

لەپاش بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارانە، ڕێکخراوی " هەنگاو" تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ، جەخت دەکاتەوە کە ژمارەی بریندار و دەستبەسەرکراو و تەنانەت کوژراوەکانیش لە شارەکانی کوردستان زیاتر لەو ئامارەیە.