چۆن پێنج بازرگان  2.5 ملیارد دۆلاری حکومەتیان برد؟

ئەو بازرگانە دھۆکیە كێیە كە  نیو ملیارد دۆلاری حکومەتی عێراقی برد و ھەڵھات ؟ ڕوداو و گەندەڵیەک کە ھەموو عێراقی ھەژاندوە  ..
2022-10-22


گەنجێکی تەمەن بیست و یەک ساڵی خەڵکی دھۆک،  دوو ساڵ پێش ئێستا بەسەرمایەی تەنھا یەک ملیۆن دینار کۆمپانیایەک دادەمەزرێنت ، کەمی سەرمایەکەی کە تەنھا ٦٠٠ دۆلارە یارمەتیدەری نابێت ھیچ مامەڵەیەک بكات، بەڵام لەماوەیەكی پێوانەیی كەمدا ئەو 600 دۆلارە دەكاتە 477 ملیۆن دۆلار.

لەماوەی (١١) مانگدا لە ئەیلولی ٢٠٢١ وە بۆ ئابی ٢٠٢٢ بە (٢٤٧) چەکی بانکی لەهەردوو لقی بانکی رافیدەین 
بە بری سێ‌ ملیۆن و حەوت سەدو یەک ملیارو سێ سەدو هەشتا ملیۆن و هەشت سەدو هەشتاو دوو هەزار دینار رادەكێشن و هەموو پارەکەشیان بە کاش وەرگرتوەو گومان هەیە کە براوەتە دەرەوەی وڵات


ناوی كۆمپانیاكان ئەمانەن:
1- قانت  بۆ بەڵێندەرایەتیی گشتی
2- حوت ئەحدەب بۆ بازرگانیی گشتی
3- ریاح بەغدا بۆ بازرگانیی گشتی
4- موبدیعون بۆ خزمەتگوزاریی نەوتی
5- بادیەی سەما بۆ بازرگانیی گشتی

ئەحمەدی حاجی رەشید،ئەندامی پیشوی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق دەڵێت: یەکێک لەکۆمپانیاکان خاوەنەکەی كوردێكە تەنها (٢١) ساڵ تەمەنیەتی و دانیشتوی هەولێرە.

بەپێی بەڵگەنامەكانی دەستەی نەزاهەی عێراق،حسێن كاوە عەبدولقادر برێڤكانی خاوەنی كۆمپانیای(ریاح بغداد) یەكێكە لە خاوەنی ئەو پێنج كۆمپانیایەی كە 2 ملیارد و 500 هەزار دۆلارەكەیان راكێشاوە.

ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەڵێت بەتەنها كۆمپانیا كوردیەكە نزیکەی نیو ملیارد دۆلاری لە بانکی فرات ڕاکێشاوە.
ھەر بە تەنھا حوسین پارەی رانەکێشاوە، بەڵکو چوار کەس و خاوەنی چوار کۆمپانیای تری عەرەبیش لە بەغداد بەشێوەیەکی سەیر بە بری ١٠٠ ملیۆن تا 350 ملیۆن دۆلاریان راكێشاوە لەم هەژماری بانكییە.

 


قەبارەی گەندەڵیەکە ھێندە گەورەیە کە تەواوی حکومەت و ناوەندەكانی راگەیاندن و تەنانەت نێردە و قونسولی ولاتانیشی لە عێراق بەخۆوە سەرقاڵ کردوە و تا ئێستاش کەس نازانێت ھۆکاری راکێشانی دوو ملیارد و نیو چی و بۆ چی مەبەستێک بووە و کێ ئەو دەسەلاتەی پێداون و بۆچیش وەزیری دارایی ئاگادار نەبوە .

پارەی بەکارھاتوو بۆ پرۆسەکە بریتی بووە لەو پارانەی کە کۆمپانیاکان لە وەزارەتی دارایی وەک دڵنیایی دایدەنێن کە ئەوەش گرفتەکەی ھێندەی تر قورس کردوە .


پارە راکێشراوەکان بڕ و قەبارەکانیان بەم جۆرە بوە کە لە ٢٤٧ چەکی بانکیەوە راکێشراوە :
- کۆمپانیای حوت ئەحدب بۆ بازرگانیی گشتیی سنووردار: 982 ملیار دیناری عێراقی. 
- کۆمپانیای ریاح بەغدا بۆ بازرگانیی گشتیی سنووردار: 477 ملیار دیناری عێراقی. 
- کۆمپانیای قانت بۆ بەڵێندەرایەتیی گشتیی سنووردار: 1،185 تریلیۆن دیناری عێراقی.
- موبدیعون بۆ خزمەتگوزاریی نەوتی سنووردار: 433،15 ملیار دیناری عێراقی. 
- کۆمپانیای بادیە سەما بۆ بازرگانیی گشتیی سنووردار: 624 ملیار دیناری عێراقی.

ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە دەڵێت لە 9ی ئەیلوولی ساڵی 2021 تاوەکو 11ی ئابی 2022، بڕی 3،701،380،882،000  سێ ترلیۆن و حەوت سەد و ھەشتا ملیار دیناری عێراق راکێشراوە

لەوە سەیرتر کۆمپانیای راکێشەرەکان پارەکانیان بە نەقدی کاش وەرگرتوە و ھیچ پالپشتیەکی وەک کەسی سێیەم و زەمان لە تاپۆ و پارە و پرۆژەی تر نەبوە و ھیچ بیانویەکیشیان بۆ راکێشانی ئەو ھەموو پارە زەبەلاحە نەبوە و تەنھا داواکاریەکی سەرەتاییان پێشکەش کردوە .

لە ھەموو ئەوانەش سەیرتر چەکەکان لەلایەن حیسابانی دەستەی باج تۆمار نەکراون بەھیچ جۆرێک واتا کارەکە زیاتر لە شێوەی بردن و ون کردن بووە نەک مامەلەی دارایی .

دوو ڕۆژ بەر لەئێستا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، دادگەی لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ لە بەغدا بڕیاریداوە ژمارەیەک بەرپرسی دەستەی گشتیی باجی گشتیی عێراق راپێچی دادگە بکات، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەبارەی دۆسیەی بردنی 2.5 ملیار دۆلاری پارەی ئەو دەستەیە کە دراوەتە پێنج کۆمپانیا بەبێ ئەوەی شایستەی وەرگرتنی بن

بەڵام ئێستا گرفتە سەرەکیەکە ئەوەیە کە خاوەنی کۆمپانیاکان و پارە دزاراوەکانیش نە سەریان ھەیە نە سۆراخ