نامەیەكی مام جەلال بۆ مەلا مستەفای بارزانی

2022-11-11

لەنامەیەكیدا کە بۆ مەلا مستەفای بارزانی ناردووەو بەرواری (٦-٤-١٩٦٣)ی لەسەرە، مام جەلال سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان كوردو حكومەت لەو دەمەدا ئاگاداری دەكاتەوە كە حكومەت بە جیدی نایەوێت گفتوگۆیان لەگەڵدا بكات، بە بیانووی ئەوەی وەفدی كوردی داواكارییان زۆرە.

 

 

لەو نامەیەدا کە پێدەچێت نامەی دووەمی تاڵەبانی بێت بۆ بارزانی،  لەو کاتەوەی کە بەنوێنەرایەتی شۆڕشی ئەیلوول بۆ دانوستان چوونەتە بەغداد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتەکەی عەبدولسەلام عارف.

تاڵەبانی لەو نامەیەدا بەوردی بارودۆخی وەفدی دانوستانکارو هەڵوێستی حکومەتی ئەوسای عێراق بۆ بارزانی شیکار دەکات و دەڵێت وایان بڵاو کردۆتەوە گوایە مام جەڵال بە زمانی خەنجەر قسە دەکات.

 

مام جەلال لەنامەکەدا بۆ بارزانی دەنووسێت کە حکومەتی عێراقی وەفدی میللی ناردووە تا ئێمە ببینێت و گفتوگۆمان لەگەڵدا بکات و حکومەت خۆی نایەوێت بمان بینێت و پڕوپاگەندەی ئەوەشیان کردووە کە ئێمە داواکاریمان زۆرەو ئەمەش بۆ ئەوەی ئەگەر شەڕ هەڵگیرسایەوە تاوانەکەی بخەنە ئەستۆی کورد.

لە کۆتایی نامەکەدا، مام جەلال تکا لە مەلا مستەفای بارزانی دەکات کە بەزوویی ئاگاداریان بکاتەوە لەوەی کە ئایا چی بکەن و هەڵوێستیان چیبێت.