ڕۆشنبیر وەک پاشکۆ لە کایەی ڕۆژهەڵاتناسیدا

2022-12-12

عومەر عەلی محەمەد
ڕۆژهەڵاتناسی جوڵانەوەیەکی فیکری فەلسەفیە کە لە سەدەی ۱٨ لە ئەوروپا سەری هەڵداوە، بەتایبەتی لە پێش دەست پێکردنی هەڵمەتە داگیر کاریەکانی ئینگلیزەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی  ناوەڕاست و جیهانی ئیسلامی ،ڕۆژهەڵاتناسەکان، لەلایەن ووڵاتانی ڕۆژئاوە پشتگیریان لێ کراوەو هەر ئەوانیش لە لایەن ئەکادیمیای ڕۆژئاواوەگەشەیان پێدراوە و نەخشە ڕێگەی کارکردنیان بۆ داناون ،ئەویش بەمەبەستی ناسینی ڕۆژهەڵات بەتایبەتی گەلانی مسوڵمان لە هەمو ڕویەکی وەک ئاین و کولتورو ترادسیۆن و تەنانەت سەرچاوەکانی وزەو داهات و سەرچاوەی کانزا سرو شتیەکان،پاش وەرگرتنی ئەو زانیاریانە لە لایەن ئەو وڵاتانەوە ،هێرشی ووڵاتە ڕۆژئاواییەکان بۆ سەر ئەم ناوچەیە دەستی پێکردوە، ئەگەر سەرنجی ئەو وێنەیە بدەین  کە ڕۆژهەڵاتناسەکان بۆ کەسی مسوڵمان و ئاینەکەی دروستیان کردوە وەک ئیدوارد سەعید دەڵێت مرۆڤێکی ناکاراو ناتەواوو دور لە عەقڵانیەتەو خاوەنی هیچ شتێک نیە،ئەوەش کەهەیەتی لە شارستانیەت و پێشکەوتن،لە گەلانی ترو شارستانیەتەکانی تر وەریان گرتوە،ئاینەکەشیان نوسخەیەکی ناتەواوی ئاینی جولەکەو مەسیحیە،،هەوڵەکانی ئەو ڕەوتە هەر بەو ئاستەوە نەوەستا،بەڵو لە پاڵ داگیرکاری خاک و ووزەو سەرچاوەکانی داهات،لە بواری فیکریشدا کەوتنە دژایەتی و سوکایەتی بە ئاین و کولتورو شارستانیەتی ئەو گەلانە،لە جێگەیدا شارستانیەت و جیهانبینی ڕۆژئاواییان کرد بە سەنتەر بۆ ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیرو نوسەران تەنانەت سیستمی پەروەردەشیان بەو جۆرە گۆڕی کە خۆیان دەیانەویست.

لە ئێستادا ڕۆژهەڵاتناسی نوێ زۆر پشت دەبەستێ بەم نوخبە ڕۆشنبیرو میدیاکارو ئەکادیمیانە،کار کردنی ئەمانەش بەشێوە تەقلیدیەکە نیە، بەڵکو لە ئێستادا،مامۆستای زانکۆیە یان بەرپرسی سەنتەی توێژینەوەیە یان شارەزایە لە بوارێکی سیاسیدا، یان بەرپرسی ڕێکخراوێکی جێندەریە


لە دوای ئەمەوە ئەم دیدو بۆچوونانەی ڕۆژهەڵاتناسەکان بوە سەرچاوەی سەرەکی ڕۆشنبیران لەم ووڵاتانەدا لە نێویشیاندا  هەرێمی کوردوستان،،لە دوای ساڵەکانی نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردوەوە بزوتنەوە چەپەکان زۆر سودیان لە دیدو پەیامی ڕۆژهەڵاتناسان بینیوە،بەتایبەت ئەوەی دەربارەی ئیسلام و کولتورو مێژووی گەلە مسوڵمانەکان ووتویانە،ئەگەر پێداچونەوەیەک بکەیت بە ئەدەبیاتی سیاسیاندا زۆر لەو بۆچونانە دەبیستیت و ئەوان تەنها کۆپی زانیاریەکانیان کردوە.
 لەپاش شکستی یەکێتی سۆڤیەت و لاواز بوونی بزوتنەوە چەپەکان و فیکری سۆسیالیزم ،بەشێکی زۆر لە ڕۆشنبیرانی خۆمان هاوشێوەی ووڵاتانی عەرەبی درێژەیان بەهەمان ڕەوتی ڕەخنەگرانەیان دا بەڵام ئەمجارەیان لە چوارچێوەی ستراتیجیەتی ڕۆژهەڵاتناسە نوێیەکاندا،
لە ئێستادابەشێک لەم ڕۆشنبیرانە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی ڕۆژئاواین و لە زانکۆکانی ئەواندا خوێندویانەو بەهەمو شێوەیەک خۆیان بەڕۆژئاوایی دەزانن و هەمو نوسین و توێژینەوەکانیشیان،هەمان دیدی تەها حسێنیان  هەیە کەدیوت ڕۆژئاوا هەمو شتێکەو ئێمە هیچ نین.ئەگەر سەیری نوسین و لێدوانەکانی ئەمانە بکەین، دەبینین لە ڕوی فیکریەوەهەژاریەکی زۆریان پێوە دیارە پەتایبەت دەربارەی ئیسلام و کولتوری ئیسلامی و  ڕای نوسەرو ڕوناکبیرانی نوێی مسوڵمان دەربارەی کێشەکانی وەک ژن و ئازادی و دیموکراس و مافەکانی مرۆڤ و.....هتد
لە ئێستادا ڕۆژهەڵاتناسی نوێ زۆر پشت دەبەستێ بەم نوخبە ڕۆشنبیرو میدیاکارو ئەکادیمیانە،کار کردنی ئەمانەش بەشێوە تەقلیدیەکە نیە، بەڵکو لە ئێستادا،مامۆستای زانکۆیە یان بەرپرسی سەنتەی توێژینەوەیە یان شارەزایە لە بوارێکی سیاسیدا، یان بەرپرسی ڕێکخراوێکی جێندەریە، لەم ڕوەوە ئەو نوخبە ڕۆشنبیریەی هەرێمی کوردوستان گەشەیان پێوە نابینرێت، چونکە هەر بە ئاراستەی ڕەوتە کۆنەکە هەنگاو دەنێن،ئەمەش بە پێچەوانەی ڕوناکبیرانی وڵاتانی عەرەبی و تورک و فارسەوەیە،چونکە نوخبە ڕۆشنبیریە چالاکەکەی ئەوان ئەو دۆخەیان بەجێ هێشتوەو ئەوان ئێستا لە ئاستێکی تردان بۆنمونە ڕوناکبیرانی ووڵاتانی عەرەبی ئیدوارد سەعیدو جابری و محمد حەنەفی و دەیان ڕوناکبیری تریان بەرهەم هێنا کە سەرەڕای  شارەزایی باشیان لە ئیسلام و دەقەکان و کولتوری ئیسلامی،مامەڵەشیان لەگەڵ کولتورە ڕژئاواییەکەش بە عەقڵیەتێکی ڕەخنە گرانەیە،ئەمە لەلای فارسەکانیش ڕونەو هەرکەس نوسینەکانی عەبولکەریم سروش و شببستەری و دەیان ڕوناکبیری تر بخوێنێتەوە،هەست بەوە دەکات،ئەمانە هەرگیز کاتێک فیکرو فەلسەفەی ڕۆژئاوا دەخوێننەوە هەست بەکەمی و نامۆبوون ناکەن، بەڵکو دەیانەوێت لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتیەوە بەرامبەر بەکولتورو شوناسی خۆیان مامەڵە لەگەڵ ئەویتری ڕۆژئاوایی بکەن،بۆ ئەم مەبەستەش دکتۆر محمد حەنەفی داوای   بنیاتنانی ڕەوتێکی ڕۆژئاواناسی دەکات،بۆ ئەوەی هەر شتێکمان لە ڕۆژئاوا وەرگرت بەهۆشیاریەوە بێت،نەک لەسەر بنەمای شکست و خۆبەکەم زانین.