-
- ڤیدیۆ
ئاسۆس رەشید،بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای IQ: ئەو سەرچاوانەی لەوڵاتی ئێمە هەیە رەنگە ئەوروپیەكان خەونی پێوەببینن،بەڵام بەداخەوە لێرە ئەو هەموو خاڵی هێزە بۆتە نەفرەتی
بەشێك لە قسەكانی ئاسۆس رەشید،بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئای كیو:
ئێمە هەموو پێکهاتە پێویستەکانمان هەیە بۆ ئەوەی گەشە بکەین و ناوازە بین، لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆ برا ئەوروپییەکانمان. ئەوان خەون بەوەوە دەبینن کە هەندێک لەو سەرچاوانەی ئێمەیان هەبێت، ئێمە سەرچاوەی سروشتیمان هەیە، مێژوویەکمان هەیە کە دەتوانین بەشێوەیەکی زیرەکانە بەکاریبهێنین، کانزامان هەیە و هاووڵاتیانی وڵاتەکەمان گەنجێکی زۆری تێدایە. هەموو ئەمانە لە جیهاندا خاڵی ئەرێنین، بەڵام بەداخەوە لێرە بووە بە نەفرەتی، بەڵام ئەمەش دەتوانرێت زۆر بە خێرایی بگۆڕدرێت.
پێشتر هەموو وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە، ترسێکیان هەبوو لەوەی بێنە عێراق و بازرگانی و وەبەرهێنان بکەن، بەڵام ئێستا تا ڕادەیەک بارودۆخەکە گۆڕاوە و پێچەوانە بووەتەوە و خۆیان دێن و لە دەرگای عێراق دەدەن بۆ سەرمایەگوزاریی سەرکەوتو و کاری هاوبەش، عێراق بەرەوپێشدەچێت لە هەموو سێکتەر و بوارەکاندا گۆڕانکاری کراوە و بەرەو سەردەمێکی نوێی بازرگانیی سەرکەوتوو هەنگاودەنێت.
هەمووکات باوەڕ بە ژینگەی چواردەوری خۆت مەکە، قسەکانم ئاراستەی بازرگانەکان دەکەم، ئەوان تەنانەت خاوەنی بیرۆکەیەکیش نین و چاوەڕوانی پێنج ملیۆن دۆلار و فەرشی سوور دەکەن.
سەرکەوتن لە ماوەی شەو و ڕۆژێکدا بەدی نایەت. هیچ کەسێک سەرکەوتن لەو ماوە کەمەدا بەدەستناهێنێت مەگەر ئەوانەی کە لۆتۆ دەبەنەوە، دڵنیام ئەوانەش بە سەدان تکتی لۆتۆیان کڕیوە، خۆ ئەگەر هەزارانیان نەکڕیبێت و پاشان بوونەتە براوە.
2024-01-25