کوردستان ڕووە و جەنگەکە هەنگاوی یەکەمی هەڵگرت
دواجار و دوای سێ جار دواخستنی هەڵبژاردن و چەند گەڕێکی ململانێکانی یەکێتی و پارتی ، وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن دیاری کرا 

دیاری کردنی ڕۆژی هەڵبژاردن هەر لە یەکەم ساتەکانیەوە هەموو لایەنەکانی خستە سەر هێڵی گەرمی کێبرکێکان و کاندید و دەزگای هەڵبژاردنی حیزبەكان کەتوونەتە خۆیان .

بۆ یەکەمین جارە کە شێوازی هەڵبژاردن لە کوردستاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و پێشبینی دەکرێت هاوسەنگی هێزیش گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

وەکو چاودیرانی سیاسی دەڵێن چی دیکە حکومەت و کابینەی دەیەم وەکو کابینەکانی پیش خۆی نابێت و پێدەچێت بەشێک لەو دەمووچاوانەی ماوەیەکی زۆرە لە دەسەڵاتدان بهینرێنە خوارەوە و دەم و چاو و خەڵکانی نوێ شوێنیان بگرنەوە.

كەسە نزیكەكانی قوباد تاڵەبانی هەر لەئێستاوە باس لەوە دەكەن جارێكی یدكە قوباد تاڵەبانی وەكو جێگری سەرۆكی حكومەت ناچێتەوە ئەنجومەنی وەزیران،ئەمەش مانای وایە ئەگەر یەكێتی سەرۆكی حكومەت وەرنەگرێت،ئەنجومەنی وەزیران جێدەهێڵێت.



هەروەها كابینەی داهاتوو بەدڵی وەزیرەكانی بزوتنەوەی گۆڕان نابێت و بە ئەگەری زۆرەوە تەواوی  وەزیرەكانی گۆڕان لەدەرەوەی حكومەت دەمێننەوە.


بەپێی زانیاریەکانی دیپلۆماتیک لە کۆبونەوە نافەرمیەكانی یەکیتی و پارتیدا پێشنیاری پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ نیچیرڤان بارزانی کراوە،بەڵام نێچیرڤان بارزانی خۆی بەتوندی ئەو پێشنیارە رەتدەكاتەوە.

لەنێو یەکیتی نیشتیمایشدا هرە لە ئێستاوە ئەو حیزبە مشتی لە پۆستی سەرۆكی هەرێم خۆشكردووە و قوباد تاڵەبانیش كاندیدی پێشنیاركراوی ئەو پۆستەیە.


هەڵبژاردنەکە بۆ تەواوی هێز و لایەنە سیاسیەکانی دیكەش چارەنوس ساز و یەکلایی کەرەوەیە
پارتی دیموکراتی کوردستان بەو پێیەی دڵنیا نیە لە چارەنوسی کابینەی داهاتوو وە گومانی لە هاوکاری و هاوڕیگایی یەکێتی هاوپەیمانی قەبارەی هێزەکانی تر هەیە.

ئەگەر پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت بەدیلی دەستنەكەوێت،ئەوا ناچارە باجی گەورە بە یەكێتی بدات.

بۆ یەکێتی نیشتیمانیش بەهەمان شێوەیە،چونكە ترسی ئەوەی هەیە حیزبە ركابەرەكانی دەنگی پێویست بهێنن و بچنە پاڵ پارتی و پێكهێنانی كابینەی حكومەت پێویستی بە یەكێتی نەبێت.



بۆ هێزە نوێیەکی لاهوری شیخ جەنگیش بەهەمان شێوە چارەنوس سازە ،چونكە یەکەمین جارە هێز و نفوزی خۆیان لە دەرەوەی یەکێتی تاقی دەکەنەوە.

بۆ هەر یەکە لە هێزەکانی نەوەی نوێ‌ و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری و بەرەی هەڵوێست بەهەمان شێوە چارەنوس سازە.

بۆ هەر یەکە لە هیزە بچوکەکانی وەک بزوتنەوەی گۆڕان و سۆسیالیست و بزوتنەوە هەڵبژاردنی مان و نەمانە
2024-07-01