و: ڕەمزی سەید کەریم
سەعات حەوتی بەیانی رۆژی شەممە، ڕۆژێک پێش ئەوەی بەشار هەڵبێ، زەنگی تەلەفۆنەکەم لێیدا.
هەڵگرتم خوشکەکەم بوو...
وتی کاکە، سوپای سووری لە شارەکەمان، وا بەرەو دیمەشق پاشەکشە دەکا.!
پێموت، بەڕاست؟
وتی، بەڵێ لیوایەکی دەبابە ئێستا لەناو شار بەرەو دیمەشق دێن.
پێموتم، خۆ تەقە لە قونەیتڕە نەکراوە؟ سوپا بۆ لەشارەکەتان ڕا دەکا؟
وتی کاکە، منداڵەکانم دەترسن، دەڵێن با ئێمەش بەرەو دیمەشق بڕۆین.
وتم، لەچی دەترسن؟
وتی کاکە، منداڵەکان دەڵێن خاڵمان سەرۆکی حکومەتە، جەماعەتی تەحریری شام بزانن ئێمە خوارزای موحەمەد جەلالین، ڕەنگە تووشی کێشەمان بکەن.
وتم خوشکێ...
بەهەموو ژیانم، وەزیر بووبم یان گزیر، زیانم لەبۆ مێروولەیەک نەبووە،
پاشان تۆ ژنێکی بێوەیی، خەڵکی قونەیتڕە باشمان دەناسن کە ئێمە کێین.
پێموت، پێم باشترە لەماڵ بمێننەوە، نەک خۆتان ئاوارەکەن.
تەلەفۆنەکەم داخست...
خۆم گۆڕی، چوومە بینایی ئەنجومەنی وەزیران.
لەنووسنگەکەم، تەلەفۆنم بۆ موحافزی قونەیتڕە کرد. کە ماڵی خووشکەکەمی لێیە.
وتم، لەکوێی؟
وتی، لە دیمەشقم.
گووتم، دەبێ ئێستا بگەڕێیەوە، بینایی موحافەزە، کاری خۆت بکە، دڵنیابە کەس زیانت پێناگەیەنێ.
ئەوجارە تەلەفۆنم لەبۆ وەزیری دیفاع کرد.
پێموت، خۆ یەک تەقە لە دڕعا و قونەیتڕە لە باشووری سووریا نەکراوە، مەسەلە چیە سووپا پاشەکشە دەکا؟
وتی ئووستاز، منیش سەری لێدەرناکەم، سووپا مەعنەویانی نەماوە، کەس فەرمان جێبەجێ ناکا، دیارە ئامادەی شەڕ نین.
وتم، رەئیس ئاگاداری دۆخەکەیە؟
وتی ناتوانم دۆخەکە وەک خۆی نیشانی رەئیس بدەم.
تەلەفۆنم داخست...
وەزیری کارەبا تەلەفۆنی بۆ کردم.
وتی ئوستاز، وێستگەی کارەبایی سووریا بە غاز کاردەکا،
غازی لێببڕێ، کاتێکی زۆرمان دەوێ تا دووبارە کارەبا بگێڕینەوە بۆ سووریا.
وتی، فەرمانبەرانی ووێستگەکانی غاز لەبەر ژیانی خۆیان، ئامادە نین بچنە دەوام.
وابوو، بەهەر جۆرێک بێ نەمانهێشت غاز لە ووێستگەگانی کارەبا ببڕێ.
نیوەڕۆکەی خووشکەکەم تەلەفۆنی کردەوە.
وتی، کاکە من و منداڵەکان قونەیتڕەمان بەجێ هێشت، لە ژیانی منداڵەکانم دەترسم.
گووتم، دەچنە کوێ؟
وتی، دەچینە تەڕتووس ماڵی خوشکێکی دیکەمان کە لەوێ دەژیا..
وتم، خوا ئاگدارتانبی، تەلەفۆنم لێمەبڕن..
پاش نیوەڕۆی رۆژی شەممە...
لەنووسینگەکەم، خستمە سەر کەناڵی عەرەبیەو حەدەس.
دۆخەکە زۆر بەخێرایی گۆڕانی بەسەردا دەهات.
زەنگی تەلەفۆنی نووسینگەکەم لێیدا...
هەڵمگرت موحافزی حمس بوو.
وتی ئوستاز، خەڵک لە حمس خەریکە هەڵدێن، دۆخەکە زۆر ئاڵۆزە.
وتم، کێن ئەو خەڵکە، چونکە رۆژی پێشتر عەلەوییەکانی حمس و حەما شارەکانیان بەرەو ناوچەکانی ساحیل چۆڵ کردبوو.
موحافز، وتی زیاتر لە بیست هەزار سەیارە ملی لە رێگا ناوە دەیەوێ حمس چۆڵکا.
موحافزی حمس وتی:
ئووستاز بۆ ئەوەی پێشڕەوییەکانی تەحریر شام راگرین، داوا دەکەم وەزیری بەرگری راسپێری بە فڕۆکە پردی ڕستن بۆردوومان بکا.
وتم، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو پێشنیارە نیم، پاشان لەسەر فەرمانی ئەسەد چوار وەزیری حکومەت ئەمر لە سەرۆک وەزیران وەرناگرن، راستەوخۆ سەر بە رەئیسن، ئەوانیش وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و دەرەوەو ئەوقافن، کە هەر خۆیشی دیاری کردوون.
پاش نیوەڕۆ..
فەرمانم دەرکرد کە حکومەت دەبێ کۆبێتەوە.
وەزیری دیفاع وتی لە ژووری ئۆپڕاسیۆنم ناتوانم بێم.
وەزیری ئاوقاف خەڵکی ناوچەی ساحیلە رۆژانی پێنج شەممە دەگەڕایەوە لازقیە، وتی چاوەڕێم مەکەن نایێمەوە.
وەزیری دەرەوەش لەبەغدا بوو ئامادەی کۆبونەوەکە نەبوو.
پێش کۆبونەوەکە...
یەکێک لە وەزیرانی حکومەت کە لە قەسڕ نزیک بوو، هاتە ژوورەکەم.
پێموت، رەئیس بۆ نایێتە سەر شاشە قسەیەک بکا، چونکە بڕیاری ئەوەل و ئەخیر لای خۆیەتی.
وتی، چاوەڕێی پێشنیاری عەرەبەکانە بۆ وازهێنان لەدەسەڵات.
چووینە کۆبونەوەی حکومەت....
پاش تەواو بوونی کۆبونەوە بەمەبەستی وەرگرتنی پشوو گەڕامەوە ماڵ.
خەریکی نان خواردن بووم..
بینیم وەزیری ناوخۆ لە شەقامەکانی دیمەشق بە چەند کامێرایەک خەریکی بەسەرکردنەوەی شەقامەکانی پایتەختە.
وەزیری ناوخۆ...
کاتێک لێداوانی دا وتی:
دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵە، دڵنیاییدایە خەڵکی شارەکە کە نەترسن، دیمەشق بە دیوارێکی پۆڵاینی بەرگری دەورە دراوە.
لەنان خواردن تەواو بووم، یەکسەر تەلەفۆنم بۆ وەزیری ناوخۆ کرد.
گووتم، چی نوێ هەیە.
وتی ئوستاز، دۆخەکە زۆر شڵۆقە.
وتم تازە لێدوانت دا کە دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵە؟
وتی بۆ ئەوە وتم خەڵک نەترسن.
سەعات نێزیک بوویەوە لە دەی شەو...
هەوڵمدا تەلەفۆن بۆ بەشار ئەسەد بکەم....
ژمارەیەکی تایبەتی بەدالەی بەشارم هەبوو لێمدا...
کەسێک هەڵیگرت.
وتم دەمەوەێ لەگەڵ رەئیس قسەبکەم..
وتی، خولەکێک بووستە رەئیس لێرەیە.
پاش سەلامکردن بە ئەسەدم وت،
خەڵک لە حمس بەلێشاو کۆچ دەکەن، ئەوانە خەڵکی حمسن.
بەشار لەقسەکردن زۆرئاسایی دیاربوو.
وتی...ئمممم...ئەوانە بۆ کوێ دەچن.؟
وتم، دەچنە ناوچەکانی ساحیل..
وتم، ئەوانە سبەی پێویستیان بە خۆراک و جێ و ڕێ دەبێ.
ئەسەد وتی، سبەی...سبەی قسەی لەسەر دەکەین.
تەلەفۆنەکەی داخست.
عەسرەکەی رۆژی شەممه
کاتێک موحافزی حمس داوایی لێکردم،
بۆ ئەوەی پێشڕەوی تەحریر شام راگرین، بەفڕۆکە پردی رستن بۆردوومان بکەین،
بەڵام من رازی نەبووم بە پێشنیارەکەی.
هەواڵم بۆ هات کە سووپا پردی رستنی بۆردوومان کردووە.
پاش سەعات دەی شەو...
دوای ئەوەی لەگەڵ ئەسەد قسەم کرد، دوو سێ جار تەلەفۆنم بۆ وەزیری دیفاع کرد،
جەڕەسی مۆبایلەکەی دەڕۆیی، بەڵام وەزیر وڵامی نەدەدامەوە.
پێش سەعات ۱۲ی شەو تەلەفۆنم بۆ وەزیری ناوخۆ کرد، لێم پرسی لەکوێی؟
گووتی، ئووستاز لەبینایی وەزارەتی ناوخۆم.
وتم، چی نوێ هەیە؟
وتی، تا دوا خولەک وەزارەت چۆڵ ناکەم.
لە ناوەڕاستی شەو...
وردە وردە وەزیرانی حکومەت تەلەفۆنیان بۆ دەکرم، دەیانگووت ماڵ و منداڵمان داوامان لێدەکەن دیمەشق بەجێ بێڵین، رای تۆ چیە؟
بەهەموو ئەو وەزیرانەم وت،
کە تەلەفۆنیان بۆ کردم، تکایە لە دیمەشق دەرمەچن.
تا کار گەیشتە ئەوەی لەگەڵ هاوسەر و منداڵی بەشێک لە وەزیرەکانیش، ئەوانەی لەنزیکەوە ئاشنایمان هەیە، قسەم کرد وەدڵنیاییم پێدان.
بەڵام ترسەکە ئەوەندە گەورە بوو،
وەزیرانی تائیفەیی عەلەوی، لە دیمەشق هەڵاتن وە بەرگەی چارەنووسی نادیاریان نەگرت.
لە ژوورەکەم دوای نیوەی شەو....
پیاسەم دەکردوو، بەدەم جگەرە کێشانەوە تەماشای کەناڵی عەرەبیەو حەدەسم دەکرد.
سەعات دووی نیووی شەو،
لە پەنجەرەی ژوورەکەمەوە تەماشای بەردەرگای ماڵەوەم کرد.
ئەو شەوە هەشت پاسەوان، ئێشکگری ماڵی منیان دەکرد،
وە مەفرەزەیەکی پۆلیسیش خاڵێکی چاودێری لەبەرامبەر ماڵەکەمان دانابوو.
شۆک بووم،
کاتێک پەردەی پەنجەرەم لادا، دەبینم یەک پاسەوان و پۆلیس نەماون، بێ ئەوەی پرس بکەن هەموو هەڵاتبوون.
منداڵەکان کە ئەوەیان بینی زۆر ترسیان،
تکا و ڕجایان کرد کە با ئێمەش هەڵبێین.
وتم، بمرم، بمکوژن لێرە ناجوڵێم، چونکە هەرگیز خۆم بە بەشێک لەو زووڵمەی دەسەڵاتی بەعس و ئەسەد نەزانیووە.
نەک غەدر، قسەیەکی ناشرین و نابەجێم بەکەس نەگووتوە تا چاوەڕێ بم، تۆڵەم لێبکاتەوە.
تەلەفۆنم بۆ ئەو عەمیدەی موخابەڕات کرد، کەفەرماندەی پاسەوانەکانی من بوو،
پێموت کوا پاسەوانەکان؟
وتی، ئووستاز هەموو شت کۆتاییهات، ئەوەی سەیارەی حکومی پێ بوو هەڵات، کەس لە دیمەشق نەما.
دە دەقەی نەبرد وەزیری ناوخۆ تەلەفۆنی کرد...
وتی، دکتۆر هەموو شت کۆتایی هات، تکات لێدەکەم زوو خۆت و منداڵت دیمەشق بەجێ بێڵن.
وتی. من ئێستا وەزارەتی ناوخۆم جێهێشت وا بەرەو ساحیل دەڕۆم.
سوپاسی پەرۆشی وەزیری ناوخۆم کرد.
تەلەفۆنەکەم داخست..
بەهەمان ئەو ژمارەی سەعات دەی شەو لەگەڵ ئەسەد قسەم کرد،
چەند جارێک پەیوەندیم بەکۆشکی کۆماری کرد،
جەڕەس دەڕۆیی...کەس نەبوو وەڵام بداتەوە...
زانیم هەموو شت کۆتایی هات...
پاش بیرکردنەوەیەکی قوڵ...
بەچاکم زانی کەدەبێ یەکێک لەو دەسەڵاتە، جورئەتی ئەوەی هەبێ بۆ گەلی سووریا قسە بکا.
بانگی کچەکەم کرد...
ئەو فۆتۆگرافەرە، پێموت خۆم دەگۆڕم. وتارێک بۆ گەلی سووریا دەدەم، وێنەم بگرە.
بەخێرایی خۆم گۆڕی..
لەسەر مێزێک بە قەڵەم و کاغەزێک چەند سەردێڕێکم نووسی.
چوومە بەردەمی کامێرای کچەکەم، دەستم بە وتاردان کرد.
داوام لەگەلی سووریا کرد، موڵک و ماڵی دەوڵەت بپارێزن، من دیمەشق جێ نایڵم لێرەم.
دەست بەجێ کچەکەم لە پەیجی خۆم بڵاوی کردەوە.
پێنج خوولەکی نەبرد..
وتارەکەم ووەک بۆمب لە ئیعلامی هەموو دوونیا تەقیەوە...
بەگوێ لێ بوون لەو وتارەکەم، خەڵکی دیمەشق بێ ترس ڕژانە سەرشەڤامەکان...
دکتۆر موحەمەد غازی جەلالی
سەرۆک وەزیرانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد.
2025-01-15