عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
لە ١٠ی ٦ دا گۆرانی بۆ لەیلای خۆت بڵێ
فارس نەورۆڵی
2024-03-05
دواکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پرسیاری لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکردبوو لە ئاستی جیهان و لەئاستی ناوخۆشدا، چونکە ئەزموونی هەرێمی کوردستان جگە لەوەی کورد یەک سەدە قوربانی بۆ داوە لە هەمان کاتدا جیهانی دیموکراسی وەک نمونەیەک و ئەزمونێکی دیموکراسی لەناوچەکەدا پشتگیرییان کردووە. ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن واتە کەوتنی دیموکراتی، بۆیە دواکەوتن یاخود ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن ببووە نیگەرانییەکی هاوبەشی دۆستانی هەرێم و شەقامی کوردی، چونکە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن دەرگا بۆ هەموو ئەگەرێک دەکاتەوە. دواکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوەوە سەرچاوە دەگرێ، کە ئێمە دەستەپاچەین لە بەڕێوەبردنی جیاوازییەکانمان، بەڵام خۆشبەختانە لە ٣ی ٣ی ٢٠٢٤دا سەرۆکی هەرێم واژوی لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن کرد، لێرەوە دەرگای لەسەر خەوبینینی ناخۆش داخست، کە خەونیان بە شکستی پرۆسەی دیموکراتی هەرێمەوە دەبینی، لە هەمانکاتدا نیگەرانی جیهانی دیموکراتی و شەقامی کوردی ڕەواندەوە. ئەوەی گرنگ و پێویستە خەڵکی کوردستان و هێزە سیاسیەکان لەبەر چاوی بگرن:
١- بە ئارامی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان.
٢- ئەنجامدانی بانگەشەیەکی مەدەنیانە.
٣- ڕێگەگرتن لە ساختەکاری.
٤- بەشداری زۆرینەی خەڵک لەدەنگدان هێزدانە بە پرۆسەی دیموکراتی و پەرۆشی خەڵک بۆ بەکارهێنان و مومارەسەکردنی مافی خۆی، کە بەشداری سیاسی یە ڕەونەقێکی جوان بەهەرێم دەبەخشێ بۆیە بەشداری زۆرینە لە دەنگدان نیشانەی زیندویەتی میللەت دەردەخات. دەنگدان دەرفەت بە خەڵک دەدات لیستی دڵخوازی خۆیی و کاندیدی دڵخوازی خۆی و شێوازی حوکمڕانی هەڵبژێرێت. ئێمە لە حزبدا دەوڵەمەندین لە چەپەوە بۆ ڕاست حزب لە فەزای سیاسی کوردیدا بونی هەیەو بەئازادی چالاکی خۆی ئەنجام دەدات هەر هاوڵاتیەکیش ئازادە کێ هەڵدەبژێرێت، بۆیە واباشە زۆربەی خەڵک بڕۆنە سەرسندوقەکانی دەنگ دان دەکرێ بڵێین بەشداریکردن لەدەنگدان چارەنوسە کەواتە لە ١٠ی ٦هەرکەس دەتوانێ گۆرانی بۆ لەیلای خۆی بڵێت.
اقرأ أيضاً
تەنیا کوردی
سەرۆکی ھەرێم رێگەی ئاسمان بەرنادا
عوسمان گوڵپی
پارتی چۆن هەڵبژاردنی دواخست؟
فارس نەورۆڵی
پێوەرەکانی کورد بوون
محمد خۆشناو
ڕێ لە جەنگاوەرە ئاگرکوژێنەوەکە مەگرن !!
ڕەوا موسا
شەڕی غەززە لەنێوان تاکتیکێکی جەنگی و بانگەشەکانی مۆڕاڵدا
د. شێرکۆ کرمانج
پارتی و یەکێتی و مەحکەمەی فیدراڵی
محمد خۆشناو
هۆشیارکردنەوە و سنووردار بوونی هۆشیاری کورد !!
بێستون شەهیدجەبار
ئەم هەرێمە چۆن چاک دەبێت؟
ئەلەند مەحوى
سودانی، ئەو پیاوەی بە "چانس" گەمەکان دەباتەوە
بڕوا ستار
حکومەتی عێراق غەدری لە هەرێمی کوردستان کردووە؟
اكتشف المزيد
أبناء طالباني أمام اختبار صعب
عقرة،مدينة جميلة
كيف ينظرون الاحزاب الشيعية الى اقليم كوردستان؟
ماذا تريد إيران من اربيل؟
الأزمة الاقتصادية في إقليم كوردستان من وجهة نظر بيركنز
مستقبل إقليم كوردستان في الشرق الأوسط
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2024 Diplomatic Magazine