عربي
کوردی
English
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
بالصور
البرامج
مقالات
الكرد فی الصحافة العالمیة
English
کوردی
مقالات
ڕۆڵی دیپلۆماسییەتی نێچرڤان بارزانی لە پاراستنی كوردستان دا
هیوا ئهحمهد
2025-07-01
هێزی نەرمى دیپلۆماسییەتی هەرێمی كوردستان دەستەبەری پاراستنی ماف و سەلامەتی خەڵکی هەرێمی كوردستانە، كە ئامانجە سەرەکییەكەی بریتییە لە پاراستنی سەربەخۆیی و سەلامەتی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی لێكەوتە نەرێنییەکانی ئاڵۆزییە هەرێمی و جیهانییەكان لەسەر خەڵکی هەرێم.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە کاتژمێرەکانی دەسپێكی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران و هەروەها بەکارهێنانی هێز بۆ لەباربردنی دیالۆك ئیدانە كرد..
لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات پەنابردنە بەرهێزی سەربازی دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەخەنە مەترسی جدییەوە، كردە سەربازییەكان دەبنە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئارامیی هەرێمی و نێودەوڵەتی، دووپاتی دەكاتەوە لەم ساتە هەستیارانەدا، ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە كاردانەوەی خێرای هەبێت و هەوڵ بدات پێش بە تەشەنەكردنی دۆخە نەخوازراوەكە بگرێت و هەرچی زووترە دەستێوەردان بكات بۆ كپكردنەوەی ئاڵۆزییەكان.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە چێوەی ڕێزگرتن لە یاساو نێودەوڵەتی و پەیماننامەكانی هەرێمی كوردستان و دەوڵەتانی دراوسێیكانیدا جەخت دەكاتەوە، دەبێت بەپێی ڕێککەوتننامە ئەمنییەكانی نێوان (عێراق – ئێران) و رێزگرتن لە ڕێككەوتنەكانی هەرێمی كوردستان، لە خاكی هەرێمەوە هەڕەشە دروستنەكرێت بۆ دەوڵەتانی دراوسێ و مكوڕە لەسەر ئەوەی هەرێمی كوردستان نەگلێت لە جەنگی پرۆكسی زلهێزەكان خاك و خەڵكی كوردستان نەبێت بە ئەیجینسی پڕۆژە جەنگە كاولكارییەكان.
ئامانجی ڕاگەیندراوە كەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە دوای دەستێوەردانی خێرای نێودەوڵەتی بۆ کۆنتڕۆڵی کێشەکە دەکات كە ڕێگە لە فراوانبوونی جەنگ بۆ ناوچەکە بگرێت، لە هەنگاوی یەكەمدا پاراستنی هەرێمی كوردستانە لە ئاگری حەتمی جەنگ.لە دوور مەوداشدا پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بوو لە لێكەوتە ناڕاستەخۆكانی جەنگ، پێشگرتن لە پێشهاتی نەخوازراو و نا ئارامی ناوخۆ و تێكچونی سەقامگیری هەرێمی كوردستانە لە دوای جەنگ.
توانا دیپلۆماسییەکانی نێچیرڤان بارزانی، ڕۆڵێکی كاریگەری هەبوو لە پاراستنی هەرێمی کوردستان لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی جەنگی (ئێران – ئیسرائیل)دا، پێگەی هەرێمی کوردستانی پاراست وەک قەوارەیەكی جێگر و ئاشتی خواز لە ناوچەی چیوپۆلەتیكی جەنگەكەدا.
پاراستنی سەربەخۆیی هەرێم وەك مۆدیلی قەوارەیەكی ئاشتی خواز و هەماهەنگی نەكردن لەتەك هیچ هێزێكی شەڕەكەدا، ئەرگۆمێنتی چەسپاوە كە قەوارەكە فاكتەری ئاشتی و ئارامی ناوچەكەیە. پیشاندانی ئەم وێنە تێروانینی هێزە هەرێمییەكان بۆ هەرێمی كوردستان دەگوڕێت، كە هەرێم ڕەگەزی ئاشتی ناوچەكەیە نەك مایەی مەترسی و نا ئارامی ناوچەكە.
بە گشتی تێوەنەگلانی هەرێمی كوردستان لە جەنگی (ئیسرائیل- ئێران)دا، دركردنە بە كۆئەنجامی لێكەوتەكانی جەنگەكە ڕۆڵی ئەرێنی خۆی بینی لە دوورخستنەوە مەترسییەكی جدی لەسەر هەرێمی كوردستان. ئەم هەڵوێستە ئاشتی خوازانە، هەنگاوێكی پیویست بوو بۆ پیشاندانی وێنەی قەوارەیەکی ئاشتی دۆست بەهێزە کە هەوڵدەدات ڕۆڵێکی بنیاتنەر لە کاروباری ناوچەکەدا بگێڕێت .
اقرأ أيضاً
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
کوردستان: ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو!
محمد خۆشناو
پێکهاتن و یەکلاکردنەوە بۆ چارەسەری جەنگ و ناکۆکیەکان !
بەهروز حاجی
حیساباتی ئەمریکا، لەشەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا؟
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئێرانی جاران، ئێرانی ئێستا و داهاتوو
عوسمان عەبدوڵا
بۆچی ئەمەریکاو ئیسرائیل نایانەوێت ئێران بڕووخێت؟
د. بەهرۆز عەلی
لەبەریەکهەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە گشتییەکانی حکومڕانی نیزامی ئێران.
یەحیا کامیل
گەرووی هورمز بۆ ئێران وەک کارتی فشار یاخود کارتێکی خۆکوژی
محمد خۆشناو
کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شەڕەی ناوخۆی دۆڕاوە !
د. ڕێبین ئەحمەد ڕەشید
ئوسوڵی دزان و فروعاتی پاسەوانان
محمد خۆشناو
مووچە ، شمشێرەکەی دیموکلیس لەسەر ملی هاوڵاتی !!
اكتشف المزيد
إقليم كردستان يتعهد لبزشكيان بعدم استخدام أراضيه لتهديد إيران
الأنواء الجوية تكشف عن أول موجة مطرية في العراق
المغرب يعلن تسجيل أول إصابة بجدري القردة
القصف التركي المتواصل للسليمانية يثير جدلا سياسيا
بالصور.. جهات مسؤولة تحقق في نفوق جماعي للحمام في بابل
واشنطن تكشف عن تفاصيل جديدة في مفاوضات وقف إطلاق النار بغزة
×
اللغات
کوردی
العربیة
English
أخبار
سياسة
اقتصاد
بحث
ثقافة
الكرد فی الصحافة العالمیة
بالصور
البرامج
مقالات
أرشيف
حول دبلوماتیک
من نحن
اتصل بنا
شبكات التواصل الاجتماعي
© 2025 Diplomatic Magazine