،،
به‌ڵام دو رێگه له‌به‌رده‌ممان بو، یان ئه‌بوایه بەرگرى بكه‌ین یان ئه‌بێت ته‌سلیم بین، ئێمه به‌هیچ جۆرێك ته‌سلیم بونمان پێ باش نه‌بو، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارماندا بەرگرى بكه‌ین.
،،
به‌ڵام له‌هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه ئه‌وه بزانن، ئێمه دوژمنێكمان هه‌یه له‌دڕندایه‌تییه له‌سه‌رتاسه‌ری دنیایه نمونه‌ی نییه، دۆستێكشمان هه‌یه كه‌ئێرانه له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا نمونه‌ی نیه بۆ بێ وه‌فای، وتم له‌به‌ر ئه‌وه له‌هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه ئه‌وه بەهەند وه‌ربگرن، ئه‌وه ئه‌نجومه‌نه‌كان ماون ئه‌توانن بڕۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، كه چونه‌وه به‌جیا كۆبونه‌وه‌یان كرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی خۆیاندا بڕیاریاندا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران، رێگه‌مان بۆ كردنه‌وه.