بەغداد، عیراق- ٢٠٢٥.٠٥.٠٢ - بە بۆنەی ڕۆژی زەویەوە و بۆ دووپاتکردنەوەی پابەند بوونی خۆی بە بەرپرسیارێتی ژینگەییەوە، کۆمپانیای ئێڵ جی لقی عیراق بەشداری کرد لە پشتیوانیکردنی هەڵمەتی "بەدەستی خۆت لێی بکەوە" لە ناو کێڵگەی شاڵا بۆ کشتوکاڵیی ئەندامیدا، کە ئامانجی پاککردنەوەی کێڵگەکانی گەنمە بەدەست لە گژوگیا زیانبەخشەکان بەبێ بەکارهێنانی هیچ لەناوبەرێکی کیمیایی.
ئەم دەستپێشخەریە بە هەنگاوێکی جۆرایەتی دادەنرێت بۆ پشتیوانیکردن لە چەمکە کشتوکاڵیە ژینگەدۆستیەکان و پاراستنی سیستەمی ژینگە لە ڕێی پشتیوانیکردن لە بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی ئەندامیی پاکژ لە هەر پاشماوەیەکی کیمیایی. هەڵمەتەکە سێ ڕۆژی خایاند و جوتیارانی کێڵگەیی ناوچەکە بەشداربوون لە پاککردنەوەی ٢٢ دۆنم لە گەنم، بە ڕێگە دەستیەکان کە پارێزگاری لە خاکەکە دەکات و ڕێز لە هاوسەنگی سروشتی دەگرێت.
بۆ ئەم بابەتە، دامەزراوەی کێڵگەی شالا بۆ کشتوکاڵی ئەندامی لە زاری وەفا سەڵاحەدین حەمەندی، وتی "گەنمەکانمان لە مەترسیدان، کاتێك زەوی هاواری بەهاناوەچوون دەکات ناکرێت پشتگوێ بخرێت! لە دەشتەکانی عیراقدا کە گوڵە گەنمە ئەندامیەکانمان دەڕوێن، دووچاری مەترسیەکی ڕاستەقینە بوونەتەوە، ئەویش گژوگیای زیانبەخشە و لەسەر پیتی خاکی گەنم دەڕوێت و ناهێڵێت پێکهاتەکان بگەنە گوڵە گەنمەکان، لە کاتێکدا ئێمە پابەندی چەمکی کشتوکاڵی ئەندامین و ڕەتی دەکەینەوە هیچ لەناوبەڕێکی کیمیایی بۆ گژوگیای زیانبەخش بەکاربێنین بەناوی D4D یەوە. ئێمە لە کێڵگەکانی شاڵا بۆ کشتوکاڵی ئەندامی، گەنمی عیراقی ئەسڵی دەچێنین، کە تام و بۆنێکی چڕ و تایبەتی هەیە و پڕە لە پرۆتین و گلوتینی کەمە، دەمانەوێت زۆریان بکەین لەڕێی جێبەجێکردنی شێوازی کشتوکاڵی زیرەک و پەینی ئەندامیی شلیان بدەینێ بەبێ هیچ مادەیەکی کیمیایی. بە شانازیەوە ڕایدەگەیەنین کە کۆمپانیای ئێڵ جی کە پێشەنگی بواری ژینگە دۆستیە و پشتیوانی دەکات لە کشتوکاڵی پاک، ئەمڕۆ بەشدارە لەگەڵمان لە پاراستنی ئەم سامانە نیشتیمانیەدا."
بەڕێز ئەشرەف ئەبو ئەلهودا، بەڕێوەبەری بازاڕگەڕی لە کۆمپانیای ئێڵ جی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وتی "ئێمە لە ئێڵ جی باوەڕمان وایە داهێنان و بەرپرسیارێتی ژینگەیی شان بە شانی یەکن. لە ڕێی پشتیوانیکردمان بۆ کێڵگەی شاڵا، پابەندبوونمان بە بەردەوامیپێدراوێتی دووپات دەکەینەوە و بەشدار دەبین لە پاراستنی کەلەپوری کشتوکاڵی عیراقیدا. ئەم دەستپێشخەریە ڕەنگدانەوەی دیدی ئێمەیە بۆ ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان لەڕێی هاندانی کاروبارە ژینگە دۆستیەکان".
ئەلهاشمی وتی "شانازی دەکەین بەم هاوبەشێتیەوە کە دیدی هاوبەشمان لێکدەداتەوە بەرەو ژینگەیەکی پاکژتر و خۆراکێکی پاکتر، بەپەرۆشەوە چاوەڕێی دەستپێشخەری تر دەکەین کە تەکنۆلۆژیا دەبەستێتەوە بە ژینگە دۆستیەوە لە خزمەتی کۆمەڵگە و نەوەکانی داهاتوودا."
ئەم دەستپێشخەریە وەکو بەشێک لە ستراتیژیەتی ئێڵ جی جیهانی دێت بۆ بەردەوامیپێدراوێتی کە دووپاتی پابەندبوونی ئێڵ جی دەکاتەوە بە کەمکردنەوەی پاشماوەی کاربۆنی و پشتیوانی دەکات لە کارایەتی لە بەکارهێنانی سەرچاوەکاندا. لەڕێی پشتیوانیکردنی جوتیارە ناوچەییەکانەوە کە پابەندن بە کشتوکاڵی ئەندامی، ئێڵ جی دەیەوێت بەشداربێت لە بنیاتنانی داهاتوویەکی بەردەوامتر بۆ عیراق.
شایەنی باسە کە کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بڕوانامەی جیهانی لە بواری بەردەوامیپێدراوێتیدا وەرگرتووە، وەکو بڕوانامەی کەمکردنەوەی دەردانی دوانۆکیسدی کاربۆن لەلایەن دامەزراوەی Carbon Trust و بڕوانامەی کارایەتی لە سەرچاوەدا لەلایەن Intertek. ئەم دەستپێشخەریە لە عیراقدا ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی جیهانیی ئێڵ جیە بە کەمکردنەوەی پاشماوەی کاربۆنی و پشتیوانیکردن لە بەردەوامیپێدراوێتیدا لە هەموو کارەکانیدا.
ئەم دەستپێشخەریە لە چوارچێوەی پلانی ئێڵ جیدا دێت بۆ زیادکردنی بەکارهێنانی مادەی دووبارەسازکراو و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک، ئێڵ جی پلانی هەیە ڕێژەی بەکارهێنانی پلاستیکی دووبارەسازکراو بگەیەنێتە ٪٥٠ لە ساڵی ٢٠٢٥ دا، ئەمەش بەشدار دەبێت لە دووبارەسازکردنەوەی نزیکەی ٧٧٠٠ تەن لە پاشماوەی پلاستیکی ساڵانە لە جیهاندا. وا پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ٥٠٠ خێزانی جوتیار لە ناوچەی بەغداد و چواردەوریدا سوودمەند ببن لەم دەستپێشخەریە لە ساڵی یەکەمدا، پلان هەیە لە ساڵانی داهاتوودا ناوچەی تری عیراق بگرێتەوە.
ئێڵ جی ئامانجێتی کە بەرهەمی گەنمی ئەندامی ساڵانە بە ڕێژەی ٪٣٠ بەرز بکاتەوە و پارێزگاری لە جۆرایەتیە بەرزەکەی و تایبەتمەندیە دەگمەنەکانی بکات.
ئێڵ جی ئەم تاقیکردنەوە پێشەنگە بە بەڵگەنامە دەکات لە ڕێی زنجیرەیەکی بەڵگەنامەیی کورت کە تیشك دەخاتە سەر ئاستەنگی و دەستکەوتەکانی بواری کشتوکاڵی ئەندامیی بەردەوامیپێدراو لە عیراقدا، ئەم زنجیرانە بەردەست دەبن لەسەر ماڵپەڕی کۆمپانیای ئێڵ جی و کەناڵەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا.
دەتوانن زانیاری زیاتر بەدەستبێنن لەسەر هەڵمەتەکە لە ماڵپەڕی ئێڵ جی (LG.com/lifesgood
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن: https://www.lge360.com/iraq_ar/
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کێڵگەی شاڵا سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن: http://shalafarms.com/
-کۆتایی-
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)، Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ، Vehicle component Solutions (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بڕی ٨٨ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ: www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com