من نازانم پیاوانی ئاسایش و هەواڵگری هەرێم شەوی کەوتنی درۆنەکەی فرۆکەخانەی هەولێر چۆن و چەندیان ئاگادار و چەن لە خەمی هەولێر و هەرێمەکەدا بون، بەڵام رۆژانی دواتر دەرکەوت کە هەمویان کەمتەرخەم و خەمساردن، وەک هەر روداوێکی تیرۆر یان تەقینەوەی ئاسایی وەریانگرت و وێڵیانکرد، حکومەت و حیزب و پەرلەمانیش بە چەند وتار و بەیاننامەیەکی سەرکۆنەکردن تفی خۆیان کرد و رۆیشتن، هەمو ئەوانەش کە لە بەرژەوەندیان بو بە بکەرەکانیشەوە بە کەریمی تێپەڕین .
،،
هاوزەمان هیچ بیر و پرۆژەیەکیان بۆ پاراستنی کورد و زامنکردنی مافەکانی کورد لە عێراقدا نیە .
- حەشدی شەعبی و چەکدار و بێ چەکی حیزب و لایەنە عێراقیەکان، لە جەنگ و شەڕی سەرزەمینی کوردستان چ دژی کورد بیکەن یان دژی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بەشدار و ئاسودە و خۆشحاڵ ئەبن .
- کۆماری ئیسلامی ئێران، پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندۆتە پلەیەکی باڵا و دەستی هەڕەشەی بۆ کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە دەستی گفتوگۆی توندتر و بەهێزتر کردوە، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەیان ئەمەی بە ئاشکرا رایگەیاندوە . دەزگا دەوڵەتییەکانیتریشیان هەرێمی کوردستانیان لە سەرزەمینی برادەر و دۆستەکانیانەوە گۆڕیوە بۆ سەرزەمینی دوژمنەکانیان .
- تورکیە، جگە لەو روبەرەی هێزەکانی خۆیان تیایدا، بە ئازادی جموجۆڵ ئەکەن، هەمو ناوچەکانیتری هەرێمی کوردستان بە مۆڵگەی تیرۆریستان پێناسە دەکات .
- هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان، بیر لە یەکلاکردنەوەی ململانێکانیان لەسەر خاکی عێراق و کوردستان ئەکەنەوە، نەخشەی خۆپارێزی و تەسفیەی نەیارەکانیان، سەرلەبەر گۆڕانکاری بەسەردا دێت و هەرگیز وەک هەفتەی پێش درۆنە ئاگراوییەکە نابن .
،،
بێ ئاگان تەنانەت لە روداوەکانی ناوخۆی کوردستانیش، کە بە ئاگایان ئەهێنیتەوە، لەجیاتی سوپاس، جنێو بارانت ئەکەن ..!!
وەک ساڵانی پێشو، وەک دوێنێ و وەک ئەمڕۆش بە قسە و راوێژی چەند دەڵاڵێکی بازاڕی نەوت و هەواڵگری نێونەتەوەیی و بەرژەوەندیخوازی ناوخۆ ئەکەن .!
كاردانەوەی ئەم کارە بەوان ناکرێ، شەڕ لەبەر دەرگایە و گەر بەو تاس و حەمامەی پێشو بەردەوامبن، دیسان وەک بەڵاکانی پێشتر و وەک شانزەی ئۆکتۆبەر لە ناوخۆدا، ئەکەونە جنێودان و پەلاماردانی یەکتری و دواجار ئەبێ بڵێین ( بەڵا لەخۆتان ) .