سه‌رچاوه: ئیكۆنۆمیست
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: فه‌لاح حه‌سه‌ن
كورد هه‌ندێ جار به گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ناو ده‌برێت له جیهاندا. نزیكه‌ی 30 ملیۆن كه‌س یاخود زیاتر به زۆری بڵاوبونه‌ته‌وه به عێراق و ئێران و سوریا و توركیا. ئه‌وان كلتور و زمانی هاوبه‌شیان هه‌یه زۆرینه‌یان سوننه مه‌زهه‌بن. به‌ڵام له كۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌و چوار وڵاته هه‌وڵیانداوه كلتوری كوردی سه‌ركوت بكه‌ن و كۆت و به‌ند بخه‌نه سه‌ر به‌كارهێنانی زمانی كوردی.
،،
هه‌ندێكجار له‌و وڵاتانه په‌نایان بردوه‌ته به‌ر توندوتیژیی مه‌ترسیدار وه‌ك چۆن له سه‌رده‌می سه‌دام حسێنی دیكتاتۆری عێراقدا له ساڵێ 1988 گازی كیمیایی دژبه كورد به‌كارهێنا.
30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی سه‌دام بۆ سه‌ركوتكردن و دامركاندنه‌وه‌ی راپه‌ڕینێكی دیكه، ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه ناوچه‌ی دژه‌فڕینیان بۆ فڕۆكه‌ی عێراقی له هه‌رێمی كوردستان پێكهێنا و خۆیان مافی فڕینیان به ئاسمانی هه‌رێمدا هه‌بو به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی بۆ ناوچه‌كه. له پاش جه‌نگی جیهانی دوه‌میش كه‌ره‌سته‌و پێداویستییه‌كان پاش جه‌نگی جیهانی دوه‌م زۆر زیاتر له پێداویستیی هاوپه‌یمانان گه‌یشتنه به‌رلینی رۆژئاوا. زۆرێك له كورد ناوچه پارێزراوه‌كانیان وه‌ك كۆرپه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بینن. له‌م دواییانه‌شدا، كورد له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕێكی سه‌ركه‌وتو بو دژبه داعش، نه‌ك ته‌نها له عێراق، به‌ڵكو له سوریا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیوا و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی هێشتا له پاشه‌كشه‌دایه؟ بۆچی؟
له‌پاش داڕوخان و پارچه‌پارچه‌بونی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، هێزه خۆرئاواییه براوه‌كانی سه‌ڕ له‌ڕێی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر له ساڵی 1920 پێشنیاری ده‌وڵه‌تیان بۆ كورد ره‌خساند، به‌ڵام سێ ساڵ دواتر و له په‌یماننامه‌ی لۆزان، كه تیایدا سنوری ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی توركیا ده‌ستنیشانكرا، بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی پشتگوێ خرا و ناوچه كوردییه‌كان دابه‌شكران له‌نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌ته مۆدێرنانه‌ی له‌دوای جه‌نگ دروست بون. خه‌وتی یه‌كخستنی ته‌واوی كورد له نیشتمانێكدا به‌رده‌وامه له‌و كاته‌وه. له چه‌ندین كات و سه‌رده‌می جیاواز و له به‌چه‌ندین شێواز، سه‌ركوتكردنی بیری نه‌ته‌وه‌یی كورد بوه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری و توندوتیژی له عێراق و ئێران و سوریا و توركیا. به‌ڵام ده‌وڵه‌ته دامه‌زرێنراوه‌كانی چوارده‌وری كورد هێز و توانای خۆیان كۆكردوه‌ته‌وه بۆ سه‌ركورتكردنی شۆڕشی كوردی. گروپه كوردییه‌كان به‌زۆری له ناكۆكیدا بون له‌گه‌ڵ یه‌كتر، ته‌نانه‌ت هێزه ده‌ره‌كییه هاوسۆزه‌كانیش نیگه‌رانن و ده‌ترسن له‌و پشێوی و فه‌وزایه‌ی كه ره‌نگه له‌دوای دروستبونی ده‌وڵه‌تی كوردی دروست ببێت.

له 2017دا، كوردی عێراق ده‌رخسته‌ی پڕۆژه‌یه‌كی خسته‌ڕو كه كه‌متر تموحی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ی هه‌بو: ئه‌ویش بریتی بو له سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستانی عێراق. زۆرینه‌ی كوردی عێراق له‌ڕێی راپرسییه‌كه‌وه ده‌نگیان به (به‌ڵێ) دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌وان پێیان وابو كه ده‌ستی باڵایان هه‌بوه و یارمه‌تیده‌ر بون له شكستپێهێنانی داعش و پێیان وابو كه پشكیان هه‌یه له فرۆشتنی نه‌وت و چه‌كیان هه‌یه و هه‌روه‌ها هاوڕاو هاوسۆزن له‌گه‌ڵ رۆژئاوا. سه‌ركرده كورده‌كان رایانگه‌یاند كه ریفراندۆم به‌مانای خاڵێ سه‌ره‌تای دانوستانه له‌سه‌ر سه‌روه‌ری خاك. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی عێراق ئه‌و به‌ره‌وپێشچونه‌ی وه‌ك راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و جیابونه‌وه بینی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی. حكومه‌تی عێراق هاتوچۆی ئاسمانیی هه‌رێمی داخست و هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی سه‌ربازیی توندی به‌رامبه‌ر به هه‌رێم گرته‌به‌ر و یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی هه‌رێمی كۆنترۆڵ كرد كه له‌نێوانیاندا شاری كه‌ركوك و چه‌ندین كێڵگه‌ی نه‌وتی تێدا بو.
له سوریا به‌هه‌مان شێوه، كورد (كه له‌گه‌ڵ وه‌مه‌ریكادا خۆیان یه‌كخست بۆ شكستپێهێنانی داعش) خرانه نێو حاڵه‌تێكی به‌رگرییه‌وه. توركیا به‌شكێك له خاكی باكوری سوریای له 2019داگیر كرد كه له‌لایه‌ن گه‌ریلا كورده‌كانه‌وه كۆنترۆڵ كرابو. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا ویستی رێگر بێت له پێكهێنانی هه‌ر كیانێكی هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی خاكی توركیا و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بو كه ئه‌و به‌ره‌وپیشچونه هانی جوداخوازی بدات له‌لایه‌ن كورده‌كانی توركیاوه. (پارتی یه‌كیتی دیموكراتی –په‌یه‌ده- كه باڵاترین هێزی كوردییه له سوریا له‌نزیكه‌وه لینكی هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان –په‌كه‌كه- كه گه‌وره‌ترین پارتی چه‌كدارییه له توركیا). پاش ئه‌وه‌ی بۆ یه‌ك جار توركیا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كرد و دانوستانی ئاشتییانه‌ی له‌گه‌ڵ كرد، ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توندتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كورد كرد. ئه‌و هه‌وڵی دا كه پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه تاوه‌كو ئێستا به‌پێی یاسا پارتێكی كوردیی رێگه‌پێدراوه، هاوكات سیاسییه كورده‌كان زو زو ده‌ستگیر ده‌كرێن.

به‌ڵام كورده‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ره‌وپێشچونیان له عێراق به‌دیهێنا. له عێراق، كوردستان سه‌لامه‌تتر و ئه‌منیتر ماوه‌ته‌وه به‌راورد به پارچه‌كانی دیكه له ئێران و سوریا و توركیا. سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی رێككه‌وتون و رێگه به‌ده‌رهێنانی نه‌وت و دابه‌شكردنی سه‌رچاوه‌كانده‌ده‌ن. پڕۆسه‌ی دوباره بنیاتنانه‌وه له كوردستانی عێراق هێشتاكه له به‌ره‌وپێشچونی زیاتردایه به‌روارد به ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق. ناوچه كوردییه كۆنترۆڵكراوه‌كه‌ی سوریا به هه‌مان شێوه باشتره له‌و ناوچه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه كۆنترۆلًكراوه. له توركیا، تاه‌كو ئێستا، هێشتا كورد كاریگه‌رییه‌كی سیاسیی به‌رچاوی هه‌یه. هه‌ده‌په له دوایین هه‌ڵبژاردنی 2018دا زیاتر له (10%)ی كورسییه‌كانی له په‌رله‌مانی توركیا برده‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و پارته و ئۆپۆزسیۆنه‌كانی تری ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام بن له بردنه‌وه، ئه‌وا ره‌نگه كۆتایی به ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان بهێنن.
له توركیا، كورد له هه‌وڵدایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه سیاسییه‌كانی خۆی. له عێراق و سوریا كورد وا ده‌رده‌كه‌وێت كه بڕیاریدابێت له‌وه‌ی كه فشاری زیاتر بۆ سه‌ربه‌خۆیی مه‌ترسیداره. تاوه‌كو ئێستا كورد كورد تاڕاده‌یه‌كی و به ئاستی جیاواز ره‌زامه‌ندن به جۆرێك له ئۆتۆنۆمی. له سوریا، به‌نمونه، ئه‌وان ده‌ڵێن كه هه‌رێمێكی كوردی‌یان ده‌وێت له‌نێو ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵیدا (رژیمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د زۆر به توندی دژی ئه‌م بۆچونه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ كورد هاوپه‌یمان بوه). به‌ڵام كورد پێویسته نێوماڵێ خۆیان یه‌كبخه‌ن له‌و پێناوه‌دا. له عێراق و سوریا گه‌نده‌ڵی ناكۆكییه‌كیه‌كی زۆر هه‌یه له لوتكه‌دا و دیموكراسی لاواز بوه. كورد خوازیاره بڵێت كه ئه‌وان ته‌نها له‌گه‌ڵ چیاكاندا هاوڕێن. به‌ڵام دابه‌شبونی ناوخۆیی یه‌كێكه له خراپترین دوژمنه‌كانیان.