ئومێد پاڵانى - پارێزه‌رى راوێژكار
دواى ئه‌وه‌ى له 16\2\2021 دادگاى تاوانى هه‌ولێر بڕیارى سزادانى شه‌ش ساڵى سه‌پاند به‌سه‌ر (5) كه‌س له ده‌ستگیركراوانى بادبنان به‌پێ ى مادده (1) له یاسای ژماره (21)ى ساڵى (2003) ئه‌م بڕیاره‌ش بووه جێگاى پرسیار و باس و گفتوگۆى خه‌ڵكى وه بۆته هه‌واڵى گه‌رمى راگه‌یاندنه‌كان به‌شیوه‌یه‌ك ده‌توانم بڵێم هه‌موو لایه‌ك هه‌ڵویستى خۆیان راگه‌یاندووه هه‌یه به بێلایه‌ن وه هه‌یه پشتگیرى له‌م بریاره ده‌كه‌ن وه ده‌توانم بڵیم تا ڕاده‌یك راى گشتى دژى ئه‌م بڕیار دروست بووه .
بۆیه من لێره‌دا ده‌مه‌وێت وه‌ك كه‌سێكى یاسا و پارێزه‌ریك باس له ئه‌گه‌ره‌كانى بڕیارى دادگاى ته‌مییزى هه‌ریمى كوردستان بكه‌م له ڕوانگه‌ى یاساوه وه ئه‌زمونى کارکردنی پارێزەرایەتی خۆم و یاسایى خۆم .
به‌پێ ى یاساى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان ژماره (23)ى ساڵى 2007 دادگاى ته‌مییز ده‌سته‌ى باڵى دادوه‌رییه و چاودێره به‌سه‌ر بڕیارى هه‌موو دادگاكان له هه‌رێمى كوردستانداله ناو ئه‌م دادگایه ده‌سته‌ى سزایى هه‌یه كه ژماره‌یان (5) دادوه‌ره كه تایبه‌تمه‌نده به بینینى تانه‌دان له‌و حوكم و بڕیارانه‌ى كه له داوا سزاییه‌كانه‌وه به پێى حوكمه‌كانى یاسا ده‌رچوونه له دادگاى تاوان.
ته‌مییزكردنه‌وه‌ى بڕیارى دادگا چى یه ؟ بۆ چى ته‌میزده‌كرێته‌وه؟
ته‌میزكردنه‌وه‌ى بڕیارى دادگا : رێگایه‌كى تانه‌دانه له بڕیارى دادگاى تاوان ته‌میزكردنه‌وه‌ى بڕیارى دادگا دریژكردنه‌وه‌ى ر قۆناغى دادگایی كردن نى یه به‌ڵكو قۆناغێكى تره دواى دادگاى كردن وحوكمدان تا پێداچوونه‌وه به راستى و دروستى بڕیارى دادگا بكرێت له رووى یاسایى ،ته‌میزكردنه‌وه گرینگى ز‌ورى هه‌یه بۆ چاودێرى كردنى جێبه‌جێكردنى یاسا له لایه‌ن دادگا سزایه‌كان و گه‌ره‌نتى دادگاییكردنێكى دادپه‌روه‌رانه و وردبینى كردنى دۆسیه‌كه و حوكم و بڕیاره‌كانى دادگاى تاوان.
به‌پێ ى مادده (249) ى یاساى شێوازى دادگاییه‌كانى سزایی ژماره (23) ى ساڵى 1971 ى هه‌مواركراو مافى داواكارى گشتى و تۆمه‌تبار یان سكاڵاكار و ئه‌وكه‌سه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ده‌كات به پێ ى یاسا ته‌مییزى ئه‌م بڕیاره‌ى دادگاى تاوانى هه‌ولێر /2 بكه‌نه‌وه له ماوه‌ى (30) رۆژدا ، هه‌رچه‌نده ئه‌ومادده یاسایه‌ى كه سزایه‌ى كه ئه‌م كه‌سانه‌ى پێدراوه خۆى شایانی ته‌مییزى راسته‌وه‌خۆیه (التمیز تلقائى) واتا به‌پێ ى یاسا ده‌بێت دادگاى تایبه‌تمه‌ند كه دادگاى تاوانى هه‌ولێر /2 خۆى دۆسیه ئه‌م پینج سزادراوه و بڕیاره‌كه‌ش بنێرێت بۆ دادگاى ته‌مییزى هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى (10) رۆژ له رێكه‌وتى ده‌رچوونى حوكمه‌كه‌یان بۆئه‌وه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى به بڕیارى سزادانه‌كه بكه‌ن له هه‌موو رویه‌كه‌وه .
به‌ڵام باشتره پارێزه‌ره‌كانى سزادراوانه خۆیان هه‌ڵسن به ته‌مییزكردنه‌وه‌ى بڕیارى دادگا تاوه‌كو هه‌ر چ تێبینی و سه‌رنجى خۆیان هه‌یه بنووسن بۆ دادگاى ته‌مییز.
دادگاى ته‌مییز ده‌توانێت تۆمه‌تباران یان سكاڵاكار یان بریكاره‌كانیان ئاماده‌بكات بۆ گوێگرتن له ووته‌كانیان بۆ گه‌یشتن به ڕاستیه‌كان .
بۆچى بڕیارى دادگاى تاوان ته‌مییزده‌كرێته‌وه ؟ هۆكاره‌كانى ته‌مییزكردنه‌وه‌ى بڕیارى دادگاكان ئه‌مانه‌ن :ره‌نگه ئه‌و دادگایه‌ى كه بڕیاره‌كه‌ى ده‌ركردووه بریاره‌كه‌ى 100% یاسایى نه‌بێت و كه‌م و كوڕى هه‌بیت وه‌ك سه‌رپێچیكردنى یاسا و هه‌ڵه‌كردن له جێبه‌جێكردنى یاسا وهه‌ڵكردن له شیكردنه‌وه و لیكدانه‌وه‌ى یاسا و ئه‌نجامدانى هه‌ڵه‌ى جوهه‌رى رێكاره‌یاساییه‌كان و به‌هه‌ڵه هه‌ڵسه‌ندگاندنى به‌ڵگه‌كان كه‌كاریگه‌ر بێت له سه‌ر حوكم و به‌هه‌له ده‌ركردنى سزادان و به هه‌ڵه له هه‌ڵسه‌نگاندن و خه‌مڵاندنى سزا.
دادگاى ته‌مییزیش دواى وردبوونه‌وه له له دۆسیه‌ى ئه‌م پێنج گیراوه یه‌كێك له‌م بریاردانه ده‌دات
1- په‌سندكردنى حوكمى ئیدانه‌كردن و سزاكانى واتا هه‌روه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه بڕیارى دادگاى تاوان بێ گۆڕانكارى
2- په‌سندكردنى حوكمى ئیدانه‌كردن له‌گه‌ڵ سووك كردنى سزا لێره‌دا داگاى ته‌مییز ده‌توانێت سزاكانیان بۆ سوك بكات و كه‌مى بكه‌نه‌وه ساڵه‌كانى زیندانى كردنیان له به‌ندیخانه.
3- په‌سندكردنى حوكمى ئیدانه‌كردن له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ى گه‌راندنه‌وه‌ى دۆسیه‌كه بۆ دادگاى تاوان بۆ دووباره چاوپێداخشاندنه‌وه جارێكی‌تر تا سزاكه‌ى توندتر بكرێت لێره‌دا دادگاى ته‌میز ده‌توانێت هه‌ر له بریاڕى خۆى ڕاسته‌وخۆ سزاكه‌ى زیاد بكات ئه‌گه‌ر بینى كه ماوه‌ى سزاكه‌ى كه‌مه.
4- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و حوكمه‌ى ده‌رچووه به ئیدانه‌كردن و سزادان وه بێ تاوانى تۆمه‌تباران و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى تۆمه‌تباركردن و ئازادكردنى واتا دادگاى ته‌مییز ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ بڕیارى داگاى تاوانى هه‌ولێر /2 هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه دواى ئه‌وه‌ى كه بۆیان سه‌لما ۆوون بۆوه و ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تبارن بى تاوانن كاره‌كانیان تاوان نه‌بووه و سزاشى له‌سه‌ر نى یه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش له دژیان نه‌بێت.
5- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و حوكمه‌ى ده‌رچووه به ئیدانه‌كردن و سزادان و گه‌رانه‌وه‌ى دۆسیه‌ى داواكه بۆ دادگا بۆ ئه‌نجامدانى سه‌ر له‌نوێ دادگاییكردنى چ هه‌مووى یان به شێكى.
دادگاى ته‌مییز له بریاره‌كه‌یدا كه ده‌رى ده‌كات ده‌بێت ئه‌و هۆیانه ڕوون بكاته‌و كه‌وا پشتى پێ به‌ستووه له ده‌ركردنى بڕیاره‌كه‌ى .
ئایا دادگاى ته‌مییز ده‌توانێت وه‌سفى یاسایى تاوانه‌كه بگۆڕێت؟
بەڵێ ، دادگاى ته‌مییز بۆى هه‌یه وه‌سفى یاسایى تاوانه‌كه بگۆڕێت كه حوكمى ده‌رچووه به ئیدانه‌كردنى تۆمه‌تبار بۆ هه‌ر وه‌سفێكى تر كه ڕێك بكه‌وێت له‌گه‌ڵ سروشتى ئه‌و كاره‌ى كردوویه‌تى ، وه بڕیاربدات به ئیدانه‌كردنى به‌پێى ئه‌و مادده‌ى یاسایى كه ئه‌و كاره‌ى له سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت،وه په‌سندكردنى سزایه‌كه ئه‌گه‌ر بینرا گونجاوه بۆ ئه‌و كاره یاخود سوككردن.
واتا دادگاى ته‌مییز بۆى هه‌یه وه‌سفى یاساى بگۆرێت كه دادگاى تاوانى هه‌ولێر به پێى مادده (1) له یاسای ژماره (21)ى ساڵى (2003) حوكمى داون بكاته مادده (2) ى یاسا قه‌ده‌غه‌كردنى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندى كردن یان بیگۆرێت بۆ یاساى رۆژنامه‌گه‌رى ژماره (35)ى ساڵى (2007) .