ئایندەی هەرێم چۆن دەبێت

2021-04-23

مافناس ڕێبوار محمد ئەمین، ماستەر لەگرێبەستی نەوت و گاز

وەزیری نەوتی عێراقی ئیحسان عەبدولجەبار هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند وڵاتەکەی نەخشەی زیادکردنی توانای بەرهەم هێنانی نەوتی بۆ 8 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە تاساڵی 2029 داناوە، بەبەراورد بە بەرهەم هێنانی ئێستا کە ڕۆژانە 3.8 ملیۆن بەرمیلە، وەئەم کەم کردنەوەی ئۆپێک کاریگەری لەسەر دروستکردوین.

عێراق بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە نوێیەی، لەهەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کەدەستپێشخەری کردوە بۆ زیادکردنی بەرهەم لەگێڵگەی مەجنونی سەرەکی وە فرۆشتنی پشکی ئیکسۆن مۆبیل لەکێڵگەیەکی سەرەکی تر ، ڕۆژئاوای قوڕنە.

،،

وە لەهەردوو حاڵەتەکەدا، هۆکاری ڕاستەقینە لەپشت گەشتنی عێراق بەوئاستەی چاوەڕواندەکرێت ئەوەیە کە ڕێگری هەیە بۆگەشتن بەم توانایە لەئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەماوەی دیار کراودا ئەگەر ڕێگریەکان چارەسەر نەکرێت ناتوانێت بگاتە ئامانجەکەی.

کێڵگەی مەجنون کەدەکەوێتە شەست کیلۆمەتری باکوری ڕۆژهەڵاتی بەسرە، ویستگەی هەناردەی سەرەکی باشورە، وە یەکێکە لەگەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی جیهان کە نزیکەی 38 ملیار بەرمیل نەوتی تێدایە. وەجەنگی عێراق ـ ئێران و ئەمریکا کاریگەری خراپی لەسەر بەرهەمی ئەم کێڵگەهەبوو، حکومەتی عێراقی لە 11 سێپتێمبەری 2009وە مۆڵەتی داوە بەکۆمپانیای شێڵ ئەویش بەهاوکاری هاوبەشە مالیزیەکەی پترۆناوس، وەکۆمپانیای نەوتی میسانی عێراقی بۆ گەشەپێدانی کێڵگەکە وەماوەی نزیکەی 18مانگ کاریان کرد بۆپاککردناوەی 28 کیلۆمەتر چوارگۆشە لەزەوی کە چێندرابوو بە تەقینەوە.

دوای ئەوەی کۆمپانیای شێڵ لەکۆمەڵێک هەوڵیدا لە 2013 وە توانی چەندین گۆڕانکاری بکات لەبەرهەمهێنان و بەرهەمی زیادکرد، بەڵام کۆمپانیای شێڵ لە ساڵی 2018 لە کێڵگەی مەجنون وخۆرئاوای قوڕنە 1 پاشەکشەی کرد،وەهۆکاری سەرەکی پاشەکشەکەی بریتی لەپلانی ڕێکخستنەوەی پەیکەری کارەکانی لەجیهان و ڕووکردنە کارکردن لەبواری بەرهەم هێنانی غاز بەهۆی سود زۆرەکانی لەئێستا.
وەهۆکارێکی تر ی پاشەکشەی شێڵ بۆ گەندەڵی زۆر کەلە عێراق هەیە.
دوای پاشەکشەی کۆمپانیای شێڵ و لافاوەکان لە مەجنون لەساڵی 2019، حکومەتی عێراقی هانای بۆچین برد و بۆهاوکاری کردنی بۆبنیاتنانەوەی کێڵگەی مەجنون و بەهێزکردنی. سەرەڕای ئەوە کێڵگەی مەجنون کۆگای نەوتی هاوبەشە لەگەڵ ئێران.
وڵاتی چین چەندین گرێبەستی بەبڕی جیاواز بۆ هەڵکەندنی بیرو گەشەپێدانی کێڵەگەی مجنون لەگەڵ عێراق ئەنجامداوەکە 124 بیر هەڵ بکەنن، وەهەروەها لەڕۆژئاوای قوڕنە 1 چین ڕێکەوننی لەگەڵ عێراق ئەنجامداوە.

ئەنجام
سەرەڕای یەدەگی نەوتی بێشومار لەعێراق و کارکردنی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکی وەکو ئیکسۆن مۆبل وەهەوڵەکانی کۆمپانیا چین یەکان بەڵام عێراق نقوم بوە لە زەلکاوی گەندەڵی، ناشەفافیەت ، دزی، ڕەشوە،سپی کردنەوەی دراو، بیرۆکراتیەت، تەدخولی سیاسەت لەهەموو کایەکان، نەبونی ئاسایش وسەرەوەری یاسا،بەقاچاخ بردنی نەوت،لاوازی کۆمەگای مەدەنی،لاوازی حکومەت لەکۆنترۆڵی هەموو ئەمانەی سەرەوە وادەکات کۆمانیاکان لەداهاتوو توشی کێشەی گەورەبن بەتایبەت ئیکسۆن مۆبل،
لە ڕابردویش چاوەڕوان دەکرا عێراق تواناکانی بەرزبکاتەوە بەڵام هەموو ئەوکێشانەی کەڕووبەڕووی بوونەوە ئامانجەکەی پەکخست ونەهاتەدی.

،،

ئایا هەرێمی کوردستان کەبەشێکە لەم عێراقە چەقیوو لەزەلکاوی کێشەداو خۆشی دەناڵێنی بەدەست قەیرانی ئابوری ودارایییەوەو لەدوای سی ساڵ لەئەزموون کردنی حکومداری ناتوانێت بەتەواوی مووچەبدات

پرۆژەکان وەستاون، 27 ملیاردۆلار قەرزارە، دامەزراوەی یاسایی و دادوەری و بەڕێوەبردنی بەهێزنییە، ناشەفافیەت لەداهاتەکان هەیە، ململانێی حزبی و سیاسی توندهەیە، کێشە دەستورییەکان لەگەڵ عێراقی هیچی چارەسەرنەکراوە، پلانی ئابوری بەهێز نییە هەمان ئایندە چاوەڕێی هەرێمیش ناکات؟
هیوادارم بڕیار بەدەستان بیر لەدۆخی هەرێم بکەنەوەو هەمان چارەنووسی عێراق یان نەبێت وپلانی پێش وەختەئامادەبکەن.چونکە تادێت ئاراستەکان لەبواری وزە بەرەو غازی سروشتی وزەی سەوزدەڕوات ناکرێت هەرێم بێ خەم دانیشێت.


سەرچاوە:
ـ ئۆیڵ پرایس نیوز