وەک زۆر ڕوداوی تر، دوو بەرەی دروستکرد: بەرەی ئازادی و بەرەی هەست برینداربوان. ئازادی چەمکێکی ئێجگار ئاڵۆزە، پێویستە قسەی لە سەر بکرێت، بەڵام نە لە دۆخی وەها و نە لە ئاستی وەهادا. خیتابی هەستبرینداری، لە ئێستادا دەبەسترێتەوە بە مانگی ڕەمەزانەوە، بەڵام تەنها ڕێککەوتە. ڕەمەزانیش نەبێت دەمێکە ئەم خیتابە بونی هەیە. ئەم خیتابە ڕستەیەکی ئامادەکراوی بیرلێنەکراوەیە، پێویستی بە هەڵوەشاندنە. چونکە جۆرێکی زۆر بەرفراوان لە سانسۆر بەرهەم دەهێنێت. بە تایبەتی کاتێک بەناوی هەموانەوە دەردەبڕدرێت.
لێرەدا من دەمەوێت ئاوڕێک لە بەرەی سێییەم بدەمەوە، کە یاری بە ئەم دوو بەرەیە دەکات. بەرەی سێیەم دەکرێت بە بەرەی بەکاربەران پۆلێنبکرێن. ئایا چۆن سود ببینین لە ئەوەی کە ڕویدا؟
ئەگەر NRT و ڕوداو وەربگرین: بۆ ڕوداو سەماکە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە، کە دوو کەسی پرۆفیشناڵ، بە پیشە سەماکەر، ئەنجامیانداوە. بەو مانایە ئەوەی ڕویداوە کارێک بوە کە دوو کەس ئەنجامیانداوە، نە ئازادییە و نە خۆشەویستی. بۆ NRT کە ئێستا لە بەرەی کۆنسێرڤەتیڤە، وەک یارییەکی سیاسی، کارەکە بۆ سەرقاڵکردنە، دەستی لە پشتە. ئەمەش بەشێکە لە تیورەی پیلانگێڕی و گرێدانی سەماکە بە موچەوە. لە نێوان ئەم دوانەشدا بەرەیەکی تر هەیە، کە بەرەی فەیس بوکە. ئەم بەرەیە ئەوەندی بە لایەوە مەبەستە قسە بکات و دەردی دڵی خۆی دەربڕێت و چێژێکی بچوک لە ڕوداوەکە ببینت، ئەوەندە مەبەستی ئازادی و هونەر و پیرۆزی و کۆمەڵگا و ئەم بوارانە نیە.
لە نێو ئەم هەموو فریودانانەدا هیچ شتێکی جیددی بەرهەم نایەت. وەک زۆر زۆر ڕوداۆکەی تر بەرخۆرانە مامەڵەی لە گەڵدا دەکرێت، زوو لە بیر دەکرێت یان بە ڕوداۆکەکەیەکی ترمان دەسپێرت.