د. عوسمان عەلی
وەرگێڕانی ــ ئیسماعیل تەها
ئه م وێنەیە دیمەنی قوربانيانى كوردن به دەست ئەرمەن كوژراون، بەڵام له هيچ كتێبێكى كوردى نايبينن، فەرموون چيرۆكى ئەم جینۆسایدەی كورد بزانن.
زۆرێك له قوتابی و دۆستانم پرسیارێكی سه‌یریان لێكردووم: سه‌ره‌ڕای ده‌یان هه‌زار قوربانی و زیاتر له په‌نجا شۆڕش له دوو سه‌ده‌ی رابردوو، بۆچی 50 ملیۆن كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خاوه‌نی نشتیمانێك نین، كه‌رامه‌تیان وردوخاشكراوه، مرۆڤانێكن داماڵدراون له ویستی خۆیان؟
هه‌وڵمداوه بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره وه‌ڵامێكی ئاسانی بده‌مه‌وه، گوتم: ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان و چاوتێبڕینی گه‌لانی دراوسێی خاكمان، خۆویستی و ناوچه‌گه‌ری و عه‌شیره‌تگه‌ری كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گرتۆته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه نیوه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و وه‌ڵامه‌ن.
پێویسته باس له نیوه‌كه‌ی تر بكه‌ین، كه رۆشنبیران و نووسه‌رانی كورد بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بوو روونی بكه‌نه‌وه، یاخود له‌به‌ر ئامانجی خۆیان بووه، یاخود موجامه‌له‌ی هه‌ندێك، یا ترس بووه له به‌رژه‌وه‌ندییان، یاخود له ئه‌نجامی تێگه‌یشتنی كه‌میان له رابردووه، نه‌بوونی هۆشیاری به ئێستا‌و كورتبینیان له دیدیان به داهاتوو.
سه‌باره‌ت به هه‌ژاری له لایه‌نی هۆشیاری مێژوویی، ده‌ڵێین:
،،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌و رۆژگاره خاوه‌نی ده‌یان مێژوونووسی كوردین، به‌ڵام تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه هه‌یه، به‌شێك له‌و مێژوونووسانه خاوه‌ن میتۆدی پێشكه‌وتووی بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستین، خاوه‌ن مه‌عریفه‌ی تیۆرین، له رووی زانستیه‌وه ئاستێكی پێشكه‌وتوویان هه‌یه، به‌ڵام كه‌سیان ئه‌و بوێرییه‌یان نیه رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌ڵانه ببنه‌وه له مێژووی كۆن و نوێی كورد
لێره بوار نیه باسی زۆر نمونه بكه‌ین، ته‌نیا چه‌ند نمونه‌یه‌كی كه‌م باس ده‌كه‌ین، بۆ نمونه تا ئێستا مێژوونووسێكی كورد كاوه‌ی ئاسنگه‌ری پاڵه‌وانی فارسی به كورد نه‌ناساندوه، كه چۆن كۆتا ئیمپڕاتۆری كوردی سه‌رده‌می ماد به‌ناوی ئه‌ژدیهاك له ناو برد.

نمونه‌یه‌كی تر: رۆشنبیری كورد بوێری ئه‌وه‌ی نییه رایگه‌ینێت كه سرودوی نه‌ته‌وه‌ییمان (ئه‌ی ره‌قیب) كه گه‌نجێكی شاعیری مافپه‌روه‌ر نووسیویه‌تی، پاشخانێكی مه‌عریفی مێژوویی نه‌بووه، ئه‌وه‌ی نووسیویه‌تی به پاڵنه‌ری سۆزی نه‌ته‌وه‌یی بووه، ئه‌و شیعره‌ی ئه‌و شاعیره لاوه له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی پڕه له هه‌ڵه‌ی مێژوویی، ئه‌و سه‌ركردانه‌شی له‌و سروده باسكراون نه‌ك ته‌نیا كورد نین، به‌ڵكو دوژمنی كوردیشن.
رۆشنبیران و مێژووناسانمان له دوو سه‌ده‌ی رابردوو له به‌رئه‌نجامی سه‌رسامبوونیان به سه‌نته‌ری بوونی ئه‌وروپی (به‌هه‌ردوو پاڵی لیبرالیی و ماركسی) كۆمه‌ڵێك گرێكوێره‌ی تر و بێئاگایی مێژووییان زیادكرد، لێره ته‌نیا باس له‌و وه‌هه‌مه باوه ده‌كه‌م كه له لای بژارده‌ی كوردی باوه، به‌ناوی هاوپه‌یمانی كورد و ئه‌رمه‌ن له رابردوو و چاره‌نووسی هاوبه‌ش، ئه‌و رێگه‌یه له بیركردنه‌وه ته‌نیا ئه‌وه نیه پشت به حه‌قیقه‌تی مێژوویی نابه‌ستێت، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی مه‌ترسیداریشی بۆ داهاتوو هه‌یه، ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمه‌نی چاوتێبڕینه‌كانی خۆی ناشارێته‌وه بۆ دووباره بنیاتناوه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له زۆربه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ، ئه‌وه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌یی كوردستانی باكور ده‌گرێته خۆی.
رۆژئاوا و رووس له پێش هه‌موویانه‌وه هیچ رۆژێك ده‌ستبه‌رداری بنیاتنانی كیانێكی ئه‌رمه‌نی نه‌بووینه، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌وانه‌یه كه‌سێك بێڵێت: ئێمه زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ین، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت بیر خوێنه‌ری بهێنمه‌وه، كه رۆژئاوا دوای زیاتر له 1500 ساڵ، جوویان گێڕایه‌وه بۆ فه‌ڵه‌ستین، كاتێك به‌ڵێنی به‌لفۆر درا، رێژه‌ی جوو له فه‌ڵه‌ستین ته‌نیا 12% بوو.
،،
له‌و رۆژگاره زۆربه‌ی سه‌ركرده و رۆشنبیرانی كورد بانگه‌شه‌كانی ئه‌رمه‌نی له باكوور قووڵده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌نده به‌سه له 2017 زیاتر له 37 په‌رله‌مانتار یاداشتنامه‌یه‌كیان واژۆكرد، داوایان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد دان به‌كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌ن دابنێن له ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رنجمان هه‌یه به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له به‌رانبه‌ر پرسی كورد، كه به پێویستی ده‌زانین پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكات، ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین: یه‌كڕیزی رۆژئاوا و ئه‌مریكا له‌و پرسه هه‌وڵوێستێكی دروست نییه، چونكه له دوور مه‌ودا ئامانج لێی كوردستان و باكووره، وه‌ك دواتر روونی ده‌كه‌ینه‌وه.
له 24ی نیسانی رابردوو كاتێك بایدن به كاریگه‌ری شه‌پۆلی ئیسلامفۆبیا كه رۆژئاوا و ئه‌مریكای كۆكردۆته‌وه بۆ دانان به‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت: جه‌نگی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نی، هه‌موو هێزه‌كانی توركیا له حكومه‌ت ئۆپۆزسیۆن ئیدانه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی جۆبایدنیان كرد، پارتی گه‌لانی دیموكراسی نزیك له په‌كه‌كه به به‌یاننامه‌یه‌ك پێشوازی له‌و لێدوانه كرد، ئه‌وه كاره‌ساته پارتێك بانگه‌شه‌ی پاڵپشتی مافه‌كانی كورد بكات له توركیا، پاڵپشتی پرۆسه‌یه‌كی رۆژئاوایی ده‌كات، كه چاوی بڕیوه‌ته خاكی كوردستان.
ئه‌و سه‌ركرده و رۆشنبیریانه نازانن ئه‌و داننانه‌ی جۆبایدنی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی به‌و كۆمه‌ڵكوژیه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و عورفی باو له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، واته گه‌لێك هه‌بووه له باكووری كوردستان ژیاوه، مافی هه‌یه له داهاتوو داوای ئه‌و خاكه بكاته‌وه، یاخود داوای ملیۆنان دۆلار و قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌ویی بكاته‌وه، له داهاتوو ته‌نیا حكومه‌تی توركیا زیانمه‌ند نیه، به‌ڵكو كوردیش زیانمه‌نده.
بۆ زانیاری به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی ئیتحاد و ته‌ره‌قی تۆرانی له دادگاییكردنیان گوتیان: ئێمه ئه‌رمه‌نیمان نه‌كوشتووه، به‌ڵكو ئه‌وه كورد ئه‌رمه‌نییه‌كانیان كوشتووه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه، هه‌ندێك مێژوونووسی كورد ئه‌و بانگه‌شه هه‌ڵه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه.
ئه‌وه‌نده به‌سه هه‌ندێك ئاماری قه‌سابخانه‌ی كورد باس بكه‌ین له‌لایه‌ن ئه‌رمه‌نییه‌كانه‌وه له كاتی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی.
*له 21ی شوباتی 1914 گروپه ئه‌رمه‌نیه‌كانی تا‌شناق و هه‌نجا ق(30) هه‌زار مسوڵمانیان له هه‌ردوو شاری قارس و ئه‌ده‌نه (زۆرینه ی هه ردو شارەكه كوردن) كوشت.
له 1915 گروپه‌كانی ئه‌رمه‌نی له شاری وان(44) مسوڵمانیان كوشت.
* له 1915 گروپه‌كانی ئه‌رمه‌ن (150) مسوڵمانیان له وان كوشت(مسوڵمان لێره واتای كورده).
*له 1916 گروپه‌كانی ئه‌رمه‌ن (16) هه‌زار مسوڵمانیان له شاری به‌تلیس كوشت(ئه‌ویش شارێكی كوردییه).
* له 1915 گروپه‌كانی ئه‌رمه‌ن(80) مسوڵمانیان له شاری مووش كوشت.
* له 1915 گروپه‌كانی ئه‌رمه‌ن (113) مسوڵمانیان له هه‌ردوو شاری هیزان و به‌تلیس كوشت (كه شاری كوردین).
* له 1915 گروپه‌كانی ئه‌رمه‌ن (5 هه‌زار و دووسه‌د) مسوڵمانیان له شاری وان كوشت.
* له مانگی شوباتی 1915 ئه‌رمه‌نیه‌كان (200) مسوڵمانیان له هاسكای كوشت.
له مانگی شوباتی 1915 گروپه‌كانی ئه‌رمه‌ن (3) مسوڵمانیان له دوتاك كوشت.
له مانگی شوباتی 1915 گروپه‌كانی ئه‌رمه‌ن (200) مسوڵمانیان له هاسكای كوشت.
تێبینی ئه‌و كرده تیرۆرستیانه بكه‌ن دژی كورد پێش ده‌ستپێكی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر كورد كراوه، بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌و ژمارانه بگه‌ڕێوه بۆ ئه‌و سه‌رچاوه زانستیانه:
Stanford J. Shaw, Ezel Kural Shaw ,History of Ottoman Empire and modern Turkey
Reform, Revolution, and Republic: The Rise of Modern Turkey 1808–1975
Publisher:Cambridge University Press 2010
The History of Transnational Armenian Terrorism in the Twentieth Century Paperback 1990
by Oleg Yurievich Kuznetsov (Author)
هه‌روه‌ك به‌رێز ماموستام د.جه‌بار قادریش له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وتەی ئەفسەرێکی ڕووسی لە ساڵی ١٩٠٠ بڵاوكردۆته‌وه، كه نووسیویه‌تی: " لێرەدا ئەڤریانەف باسی ستەمی ئەرمەن لە کورد دەکات لە کەفکاز. ئەم ستەمانە پێش کوشتار و جینۆسایدی ئەرمەنەکان بە دەیان ساڵ ڕوویانداوە. ئەمە نە قسەی کوردە و نە تورک نووسیویەتی، بەڵکو ڕاپۆرتی بەرپرسێکی سوپای ڕووسیایە لە کەفکاز کە بۆ سەرەوەی خۆی بەرزی کردووەتەوە.
لە کاتێکدا کە بە توندترین شێوە تاوانەکانی دەسەڵاتدارانی تورکی عوسمانی و ئیتیحادی و کەمالی لە دژی گەلی ئەرمەن شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین، دەبێ دان بەو ڕاستییەشدا بنێین کە هەندێ ئاغا و دەرەبەگ و شڕەخۆری کورد بەشدارییان لە تاوانەکاندا لە تەک دەسەڵاتی تورک‌دا کردووە. لە بەرامبەردا دەیان هەزار ئەرمەنی مەدەنی و بێ گوناە لە سەر دەستی کورد ڕزگار کراون.
،،
کەسانێک کە نە لە مێژووی ئەرمەن و کورد قووڵبوونەتەوە و نە لە پەیوەندییە ئاڵۆز و شەڕەکانی دەوڵەتی عوسمانی و ڕووسیا ئاگادارن، خۆیان کردووە بە دادوەری مێژوو و بڕیار لە سەر ڕووداوەکان دەدەن و ئەم دەکەن بە تاوانبار و ئەو دەکەن بە دڕندە و ئەوی دی دەکەن بە فریشتە.
دەسەڵاتی تورکی عوسمانی و ئیتیحادی وکەمالی تاوانی جەنگ و کردەوەی جینۆسایدیان لە دژی چەندین گەل ئەنجامداوە و بەردەوامن، ئەمانە لە کاتی شەڕی یەکەمی جیهانی و پێش و پاشی ئەو شەڕەش ڕوویانداوە. لە بەرامبەردا چەتە چەکدارەکانی ئەرمەنیش کە کەوتبوونە پێش سوپای ڕووسیا تاوانی جەنگ و کردەوەی دڕندانەیان لە دژی دانیشتوانی بێ گوناهی کورد و موسوڵمانانی دیکەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ ئەنجامدا. ڕابەرە سیاسی و ئاینییەکانیشیان بە سەرەڕۆیی خۆیان و تێنگەیەشتنیان لە کێشەکانی هاوسەنگی هێز و بەرژەوەندی دەوڵەتان گەلی ئەرمەنیان تووشی کارەسات و ماڵوێرانی کرد.
بە کورتی و کوردی لە شەڕەکاندا هەموو لایەک بە قەبارەی خۆی تاوانی ئەنجامداوە و بەرپرسیارە لە ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە مێژووییە. هەڵبەتە ئەم وتانە بە هیچ شیوەیەک ناچنە خانەی پاکانەکردنەوە بۆ تاوانەکانی دەسەڵاتدارانی تورک لە ڕابردوو و ئێستاشدا".
ئه‌وه به‌شێكی كه‌مه له كوشتی كورد له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌رمه‌نییه‌كان، لێره حه‌زده‌كه‌ین گه‌واهیدانی سێ سه‌ركرده‌ی كورد باس بكه‌ین، كه هاوچه‌رخی ئه‌و رووداوانه بوون و رووداوه‌كانیان تۆمار كردووه، محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ له كتێبی (خلاصة تأریخ كورد و كوردستان) ده‌ڵێت: سێیه‌كی گه‌لی كورد له سه‌روبه‌ندی ئه‌و جه‌نگه مردوون، ئه‌وه‌ش واتای نزیكه‌ی 750 هه‌زار مرۆڤی كورد، بوونه قوربانی جه‌نگ.

عه‌بدوره‌زاق به‌درخان له كتێبی(عبدالرزاق بدرخان السیرة الشخصیة )ترجمة دلاور زكی، برلین 1999 مجلة هیفبون لاپه‌ڕه: 58) ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌می جه‌نگ بوو، پشێوی هه‌موو وڵاتی گرتبۆوه، دوای شكستی هێزه‌كانی عوسمانی ئه‌رمه‌نیه‌كان ده‌ستیان به خراپه‌كاری له هه‌موو شتێك كرد، فشارییان له كورد ده‌كرد،كورده‌كان به ناچاری سه‌روماڵ و گونده‌كانی خۆیان به‌جێهێشت له‌و شه‌ش ویلایه‌ته: "ئه‌رزه‌رۆم، وان، موش، به‌دلیس، سیرت، قارس" له‌و ناوچانه كه‌س نه‌بوو كه‌س و كاری كۆچی نه‌كردبێت، ئه‌و جه‌نگه له هه‌ر شوێنێك كورد خاك و گوند و شوێنی نیشته‌جێبوونی له‌و شاروگوندانه جێهێشتبێت، ژیانی گۆڕا، ئه‌وانه خاوه‌ن ماڵ و مه‌روماڵات و سامان بوو، له شه‌و و رۆژێك بوونه هه‌ژارێكی ده‌ربه‌ده‌ری برسی رووت و قوت، دوای ئه‌وه‌ی ناچار به كۆچكردن كران، بێ نه‌وا بوون.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه حه‌سه‌ن هه‌شیار باس له دیاربكه‌ر ده‌كات، كه خۆی هاوچه‌رخی رووداوه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بووه، له كتێبه‌كه‌ی به ناوی" حیاتي مشاهداتي" به‌و جۆره باس ده‌كات:
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كۆچیان كرد، زۆرن، هیچ شوێنێك نه‌بوو رووی تێبكه‌ن، له هه‌ر ده‌رگایه‌كیان ده‌دا، به‌ڵام كه‌س نه‌بوو ده‌رگایان لێ بكاته‌وه، كات زستان بوو، به‌فر زه‌وی داپۆشی بوو، منداڵه‌كانیان پاڵیان ده‌دا دیواره‌كان، به‌و جۆره له نێوان گریانی گه‌وره‌كان ده‌مانه‌وه تا له سه‌رمان و له‌برسان ده‌بردن.
له‌به‌ر زۆری ژماره‌یان هیچ شوێنێك نه‌بوو بتوانێت له خۆیان بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرن خواردنیان ده‌دزی، هه‌ر شتێكیان ده‌دۆزییه‌وه ده‌یانخوارد، ئه‌گه‌ر خواردنیان ده‌ستنه‌كه‌وتایه هه‌ندێك جار ده‌یانڕفاند، له‌و كاته گه‌نم به نرخێكی زۆر گران ده‌فرۆشا، رووبه‌ی گه‌نم به دوو لیره‌ی زێڕبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گه‌نم زۆر كه‌م بوو، ده‌ستكه‌وتنی زۆر قورس بوو.
ئه‌و خێزان و بنه‌ماڵانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیش بوون ئه‌و زێر‌و زیوه‌ی هه‌یان بوو ته‌واوبوو، هیچیان نه‌ما بیفرۆشن، ژیانی رۆژانه‌یان پێدابین بكه‌ن، ده‌ستیان به سواڵكردن كرد، له راستیدا به‌ده‌ستهێنانی نان له هه‌موو وڵات زۆر قورس بوو.
برسێتی بڵاوببۆوه، كه‌ش و هه‌وا زۆر ساردبوو، په‌تای وه‌ك تاعوون و تیفۆ له نێوان سه‌ربازانی به‌ره‌كانی جه‌نگ بڵاوبووییه‌وه، پاشان هه‌موو خه‌ڵكی گرته‌وه.
عه‌بدوره‌زاق به‌درخان له‌كتێبه‌كه‌ی له لاپه‌ڕه: 69 ده‌ڵێت:
،،
له شامینیس ده‌ستی پێكرد تا جه‌زیره، كورده كۆچه‌رییه‌كان له بۆتان و ویلایه‌تی وان 12000 خێمه‌یان هه‌ڵدا، دوای ئه‌وه‌ی كورده‌كان شاروگونده‌كانی خۆیان جێهێشت، تووشی بێهیوایی و ماندبوونی زۆربوونه‌وه،
باسكردنی درێژه، كه ماڵ و ئاژه‌ڵ و كێڵگه كشتوكاڵیه‌كانی خۆیان به‌جێهێشت، روویان له چاره‌نووسێكی نادیار كرد، به‌شێكیان روویان كرده كوردستانی باشوور، به‌شێكیان له رێگه‌ی هێڵی ئاسنی په‌ڕینه‌وه سوریا، هه‌ندێكی تریان روویان كرده ئه‌نادۆڵ بۆ ناو توركه‌كان.
حه‌سه‌ن هۆشیاری مێژوونووس ده‌شڵێت:"دوای ساڵێكی جه‌نگ، هێزه‌كانی عوسمانی رۆژ له دوای رۆژ له به‌ره‌كانی جه‌نگ پاشه‌كشه‌یان ده‌كرد، تا به‌ره‌ی جه‌نگ گه‌یشته"ئه‌رزه‌رووم و وان و موش" كوردی ئه‌و ناوچانه ناچاربوون به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی كوردستانی باشوور كۆچ بكه‌ن، چونكه له‌و ناوچانه سوپای توركیا شكستی هێنابوو، هێزه‌كانی رووسیا هاتبوونه ئه‌و ناوچانه، لێره‌ش خه‌ڵك هیچ رێگه‌یه‌كی نه‌بوو جگه له كۆچكردن، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كیش ئه‌وه بوو، هێزه‌كانی رووسیا كاتێك ناوچه‌یه‌كی داگیر ده‌كرد، هێزه‌كانی ئه‌رمه‌نییان له‌گه‌ڵ بوو، ئه‌رمه‌نیه‌كان ده‌ستیان به كوردكوژی بێره‌حمانه ده‌كرد، توركه‌كان ئه‌وانیان ده‌كوشت، ئه‌وانیش تۆڵه‌یان له كورد ده‌كرده‌وه، چونكه نه‌یانده‌توانی تۆڵه‌ی خۆیان له تورك بكه‌نه‌وه، ئایه ئه‌رمه‌نیه‌كانی تا‌شناق له‌بیریان چووه، كورد دوژمنی ئه‌رمه‌نی نیه، كورده‌كان ژن و منداڵی ئه‌رمه‌نییه‌كانیان له‌به‌رچاوی توركه‌كان ده‌شارده‌وه، پیاوه‌كانیان ده‌پاراستن و پارێزگاری‌یان له ژیانیان ده‌كرد، به‌رامبه‌ر ئه‌و سۆزه‌ی كورد، سكی ژنه دوگیانه‌كانیان شه‌ق ده‌كرد و كۆرپه‌كانیان ده‌رده‌هێنا، لاشه‌ی پیاوانیان به زیندویی پارچه پارچه ده‌كرد، گیرفانیان ده‌كرده‌وه ده‌ستیان ده‌خسته گیرفانیان و ده‌یانگوت: ئه‌ی كوردی گیرفانێكی باشت هه‌یه، تاشناقیه‌كان تا ئه‌مرۆش رقێكیان به‌رانبه‌ر كورد و رۆڵه‌كانی گه‌لی كوردی هه‌یه.
ئایه باشتر نیه نووسه‌رانی كورد ده‌ستبه‌ردانی ئه‌و تراویلكه و گه‌ڕانە به‌دوای له‌ناوبردنی ئه‌رمه‌نییه‌كان ببن، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رگری له ئه‌رمه‌نییه‌كان بكه‌ن، به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن باشتر نییه؟
ــــ د. عوسمان عەلی ــ به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری تاسك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی